چ جیاوازیهك هەیە لهنێوان مهسعود بارزانی و داعش و میتی توركیا دژی كوردی رۆژاوا!؟
Sunday, 13/04/2014, 12:00
ماوەی جەندین رۆژە پارتی چەندین عەفارەی بردوتە سەر سنورە دەستکردەکانی نیشتمان و ئەویش سنورە کان بەئازارتر و گەورەتر دەکات و هاوشیوەی میتی تورکی خەندەق دژ بە کوردانی ڕۆژئاوا دەنێ لەتەک میتی تورکی و داعشی تیرۆریست . بەمەش لاپەرەیەکی تر لەلاپەرە ڕەشە قەترانیە پڕ لەناپاکیەکانی تۆمار دەکات لەنمونەی ئاشبەتال ، تیرۆری سولیمان موعینی و د شڤان ، کارەساتی هەکاری ، پێش سوپای پاسداران دژ بەکوردانی ڕۆژهەلات ١٩٧٨ ، پێش سوپای داگیرکەری تورکیا لە ١٩٩٢وە تا ئیستا دژ بەپکک و یەپەگە ، ئابلۆقەی ئابوری کوردانی رۆژاوا ....یان سەیر کەن لەدواین ژمارەی رۆژنامەی دەستور ئاماژە بەوە دەکات تەنیا سالی پار پارتی ١٨٧ گەریلای پکک کەتەسلیم بەپارتی بونەتەوە رادەستی تورکیای کردونەتەوە . پرسیار ئەوەیە ئەو کەلتوری ناپاکیە تاکەی پارتی بەردەوامی پێدەدا و هەولی بەنۆرمالکردنی لەهزر و پەروەردەی تاکی کورد دەدات ؟
هەر بۆیە وەک دەیان ناپاکی تری پاش ماوەیەکی تر بێشەرمانە داکۆکی و شانازیشی پێدەکات هەول دەدات کۆمەلگاش لەسەر ئەو ناپاکیانەی رابهێنێ .
ئەو سیاسەتەشی یان من سەرپەرشتی دەکەم و شەریکایەتی لەدەسەلاتم دەوێ لە خێرو بەرەکەتی کوردستانی گەورەش ، یان ناپاکی دژی گەلەکەم دريژە پێدەدەم ، سیاسەتێکە ئەگەری زۆر هەیە کۆی دەستکەوتە نەتەوەیەکانی کورد کەبەو هەموو ئازار و قوربانیەوە بەدەست هاتوە بخاتەبەردەم مەترسیەکی جدی و شەریكی گەورەی تری کورد بەکورد بەکوشتدان ، ئەگەر فشارو نارەزایەتیەکان دژی بەرفراوان و رادیکالانە وەرنەگیرێ
ههموو حزبه كوردستانیهكان پهیوهندیان لهگهل داگیركهر ان هەبوە و ههیه بهلام كامتان بینیوه وهك پارتی ناپاكی بكات ؟ كوردی بهشهكانی تر تهسلیم بكاتهوه ؟ بهتایبهتی بهو ئاسته بهرزه و بهو مێژووه دور درێژه ؟
کەی رۆژەک حزبێکی رۆژهەلات کەپەیوەندی و کۆمەکیشیان لەسەدام وەردەگرت ئازاری یەک کوردی باشوریان داوە ؟
باشه یهكگرتوی ئیسلامیش وهك پارتی پهیوهندی لهگهل توركیا نیه و سهرسامیشن به ئهردۆگان ئهی بۆچ دانیشیان بهكانتۆنهكانی ڕۆژاوا ناوه و پهیوهندیشیان لهگهل پكك و پهیهده باشه و ههرگیزیش میدیاكانیان راپۆرتی وا ناپاكی وهك ئهوهی میدیاکانی بلاوناكهنهوه ؟
پارتی نەک بەخۆی بەلکو میدیاکارەکانیشی هەمان ڕۆلی ناپاکی دەبینن لەنمونەی کەنالی روداوی ویژدان و نەتەوە فرۆشەکانی هاوشێوەی کارکردن نیە لەرۆژنامەکانی هاوکاری وسەورە و عێراق ،
کەلەزۆرینەی بەرنامە و هەوالەکانیان سەنگەریان دژی کوردی رۆژاوا و باکور هەلبژاردوە
کەتەنیا سەیری ئەو دوو راپۆرتە بکەن
لەبەرامبەر هەلبژاردنی باکور کەچۆن ریکلام بۆ ئەردوگان و حزبەکەی دەکات دژی پکک هەوال دادەريژێ
سەیری ئەو راپۆرتە هەوالیەشیان بەرامبەر خۆپیشاندانی خەلکی بەشەرەفی رۆژاوا بکە دژی داخستنی سنور کەچی هەموو راپۆرتەکەی ئەوەیە کەخەلک پەلاماری ئۆتۆمۆبیلی روداویان داوە نەوەک بێتن قسە لەسەر ئەو ناپاکیە نەتەوەیەی پارتی بکات ؟ ئاخر کەدەلێین کارکردن لەکەنالێکی ئاوا بێ کەرامەتی و ویژدان فرۆشیە هەیە دەلێ نەخێر ئیمە وەک یاری تۆپین و ئەکتەرەکان ئاسایە ئالۆگۆری شوێن بکەین !؟ لەکاتێکداهەرگیز یاری زان و ئەکتەر بۆپارە بەشداری لەناپاکی و تاواندا وەک ئیوە ناکەن ، کەناويرن یەک راپۆرت لەسەر زیندانی کردنی سەید ئەکرەم و نیاز عەزیزەکان بکەن ؟
باشە ئیمە بۆ شەرم بکەین و بلێین ئافرەتێکی سۆزانی لەهەموو ئەو قەلەم و گوتانەی بەناو رٶژنامەنوس و ڕٶشنبیرانە باشترە ؟ مەگەر سۆزانی وەک ئەوان ناپاکی لەگەلەکەی و پاساوی تاوان دەکات ؟ مەگەر سۆزانی لەشی خۆ هەراج بۆ پارە بکات ، هەموو ئەو سوپایەی لەنوسەر و رۆژنامەنوس کەچاوەکانیان بەرامبەر تاوان و ناپاکی ئەم دەسەلاتە دەنوقینن ، ویژدان و کەرامەتیان هەراج نەکردوە بۆ پۆل و پلە ؟ تاکەی سۆزانی بەچاوی سوک و ئەوانەش وەک رۆشنبیر و ڕۆژنامەنوس لێک دەدرێتەوە ؟
ئەوەی لەهەموی مەهزەلەترە ئەو ناپاکیە نەتەوەیە هەیە سەیر بکەن و لەگەرمەی هەلمەتی هەلبژاردنە کەچی یەک پارتی سیاسی وەک بەرنامەیەک لەرسوا کردن و هەولدان بۆکۆکردنەوەی دەنگ بەکاری ناهینێ . خالی هەرەسەرەکیش ترسە لەپارتی ، نەوەک لەحکومەتدا بەشداریان پێ نەکەن ، جونکە پارتی ناپاکیش دەکات بەکوردایەتی بەخەلک دەفرۆشیتەوە و بۆتە ریش سپی کوردیش ؟
بۆیە مافی خۆمانە ئەو پرسیارە لەحزب و کەسایەتی و ڕێکخراوەکان بکەین ئەگەر ئیوە خۆتان پي کورد . نەتەوەیی ، داکۆکی لەمافی مرۆڤە . ئەی هەلوێست و مورال و کەرامەتتان بەرامبەر ئەو هەموو ناپاکیەی پارتی و بنەمالەی مەلا مستەفا لەکوي وەستاوە کەوا سەنگەری لەتەک داعش و میتی تورکی دژی کوردانی رۆژاوا گرتوە و هەموو سنور و کەرامەتێکی نەتەوەیی یەک بەیەکمانی ٣ سالە بەزاندوە ؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست