شه‌مال عه‌لی به‌رپرسی پاراستنی سليمانی به سه‌ياره وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده هاتۆچۆ ده‌كات
Tuesday, 01/11/2011, 12:00
كوردستانپۆست / په‌يامنێری سليمانیسهرچاوهيك له مامۆستا محمه‌د به‌رپرسی دارایی پاراستنی سليمانی ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه، كه شه‌مال عه‌لی به‌رپرسی پاراستنی لقی ٤ ی سلێمانی ماوه‌ی زياتر له ٢٠ رۆژه بۆ كاروباره هاتوچۆكانی خۆی له ناو شاری سليمانی و ده‌وروبه‌ری سه‌ياره‌ی ده‌زگا حكوميه‌كان به‌كاردينيت، له دواين زانياريدا شه‌مال عه‌لی سه‌ياره‌ی ژماره (١٦٨) ژماره شينی مۆنيكا په‌روه‌رده به‌كاردێنيت بۆ ناو شار و شوينه نهينيه‌كانی!
جگه له‌وه‌ی ٢ سه‌یاره‌ی ديكه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و سه‌ياره‌يه‌كی ژماره (فه‌له‌ك) و٢ سه‌ياره‌ی ژماره بيانیيش به‌كاردينيت.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی راگه‌ياندووه، كه دوای خويناویكردنی گه‌نجانی سليمانی له ١٧ی شوباتدا شه‌مال زۆر به‌ترسه‌وه هاتۆچۆ ده‌كات، تا ئه‌وه‌ی رایگه‌ياندووه دويني له سليمانیيه‌وه به‌ره‌و هه‌ولير به‌ريكه‌تووه ٥ له ته‌قه‌كه‌ره‌كانی به‌رده‌م لقی ٤ی وه‌ك پاسه‌وان له‌گه‌ل خۆی بردووه و به ٣ سه‌ياره‌وه چۆته هه‌ولير، سه‌رچاوه‌كه له په‌يوه‌نديیه‌كی ته‌له‌فونيیدا ئه‌وه‌ی راگه‌ياندووه كه شه‌وی رابردوو شه‌مال عه‌لی له هه‌ولير بۆ ماوه‌ی ٣ سه‌عات له بازاری ماجيدی مۆل به‌و پاسه‌وانانه‌وه گه‌راوه و بايی ٥٠٠٠ دۆلار جل و به‌رگ و پيويستی بۆ ئه‌و ٥ ته‌قه‌كه‌ره كڕيوه، ئه‌وه‌ش زانراوه كه بارم تاسلوجه‌يی كه ئيستا موختاری كه‌سنه‌زانی ئاواره‌كانه ئه‌ويان له‌گه‌لدابووه بۆ ماوه‌ی ٢٠ ده‌قيقه به‌يه‌كه‌وه كۆبوونه‌ته‌وه ، بارم كه وه‌ك سه‌رچاوه‌كه باسيكردووه ويرای ئه‌وه‌ی موختاره، فه‌رمانبه‌ری گومرگه و معته‌ميدی پاراستنه لای شه‌مال عه‌لی پاراستنی سليمانی
مامۆستا محمه‌د ئه‌وه‌ی راگه‌ياندووه، كه به فه‌رمانی پاراستنی گشتیی برياردراوه، هه‌موو به‌رپرسه‌كانی پاراستن رێگایان پێدراوە بۆ ئەوەی سەیارەی ژماره‌ی ده‌زگا حكوميه‌كان به‌كار بهينن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته شه‌مال عه‌لی ژماره شينی ده‌زگاكانی ئاو كاره‌باو گومرگ دارايی په‌روه‌ده‌ی هه‌يه بۆ كاتی پيويست بيبه‌ستيت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست