کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


قوتابیانی‌ به‌شه‌ناوخۆییه‌ك له‌ هه‌ولێر , له‌ لایه‌ن پۆلیس وئاسایشه‌وه‌ توشی‌ لێدان و ئیهانه‌كردن ده‌بنه‌وه‌ .

Saturday, 09/05/2009, 12:00

1720 بینراوە


دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ژماره‌یه‌ك گه‌نج ده‌چنه‌ سه‌ر قوتابیانی‌ به‌شه‌ناوخۆیی‌ كوران و زۆر لێنان ده‌ده‌ن،پاشان به‌پۆلیس و ئاسایش به‌گرتنیان ده‌ده‌ن و ئه‌وانیش زۆر له‌قوتابیه‌كان ده‌ده‌ن سه‌ره‌رای‌ جنێوپێدان و قسه‌ی‌ ناشیرین.

به‌شه‌ناوخۆی‌ سه‌فینی‌ كوران كه‌ده‌كه‌وێته‌ گه‌ره‌كی‌ مه‌نتكاوه‌ شه‌قامی‌ سمكۆمه‌نتك له‌شاری‌ هه‌ولێرنزیكه‌ی‌(60)قوتابی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ شاره‌كانی‌ هه‌ولێر وه‌كو سلێمانی‌ و رانیه‌و سۆران و چه‌مچه‌ماڵی‌ تێدا نیشته‌ جێبوون به‌مه‌ستی‌ خوێندن،هه‌روه‌ها به‌شه‌ناوخۆیه‌كه‌ هیچ پاسه‌وانێكی‌ نیه‌ شه‌وانه‌و زۆر بێ‌ خزمه‌تیشه‌،شه‌وی‌ چوارشه‌ممه‌ له‌سه‌ر پێنج شه‌ممه‌6-7/5/2009ژماره‌ێك گه‌نج ده‌چنه‌ سه‌ریان و پێیان ده‌ڵێن ژماره‌ مۆبایلێكتان فرێداوه‌ته‌وه‌ ماڵێك دوای‌ شه‌ر و ئاژاوه‌ێكی‌ زۆر و زۆریش له‌قوتابیه‌كان ده‌ده‌ن دواتر پۆلیس بانگ ده‌كه‌ن و (4)له‌قوتابیه‌كان ده‌گرن و ده‌یان ببه‌ن بۆ پۆلیسی‌ ئیسكان و پۆلیسیش زۆر سوكایه‌تی‌ به‌قوتابیه‌كان ده‌كات و دواتر ده‌یان نێرن بۆ ئاسایشی‌ به‌لده‌ له‌بنه‌سڵاو ه‌و ئاسایشه‌كانیش زۆر سوكایه‌تیان پێده‌كه‌ن و دواتر به‌و شه‌وه‌ له‌و ده‌شته‌ قوتابیه‌كان به‌ره‌ڵا ده‌كه‌ن،ئه‌مه‌ش له‌كاتێك بووه‌ كه‌ زۆربه‌ی‌ قوتابیه‌كان به‌سه‌فه‌ر گه‌راونه‌ته‌وه‌و گه‌نجه‌كان له‌و شه‌وه‌ فرسه‌تیان وه‌رگرتووه‌،سه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تی‌ روودانی‌ ئه‌م كێشه‌یه‌ تایبه‌ت به‌پێگه‌ی‌ (ئیسلام په‌یك) هه‌ڵۆ نازم قوتابی‌ قۆناغی‌ چواره‌می‌ به‌شی‌ كۆمه‌ڵناسی‌ به‌م شێوه‌یه‌ رووداوه‌كه‌ی‌ گێرایه‌وه‌و وتی‌:"به‌شه‌ناوخۆیه‌كه‌مان خزمه‌ت گوزاری‌ و كتێبخانه‌ی‌ نیه‌ بۆ خوێندن،بۆیه‌ كۆمه‌ڵێك له‌و قوتابیانه‌ بۆ كاتی‌ تاقیكردنه‌وه‌ و خوێندن ئه‌چنه‌ سه‌ربانه‌كه‌،جائه‌مه‌ش وای‌ كردووه‌ به‌تایبه‌ت به‌شه‌ناوخۆیه‌كه‌ له‌ناوماڵانه‌،حه‌تمه‌ن كه‌له‌ناوماڵان بوو ئافره‌تی‌ لێیه‌،گه‌نجن توشی‌ كۆمه‌ڵێ‌ حاڵ و وه‌زع ئه‌بن،یه‌كێك به‌حساب ناڵێم راستی‌ هه‌یه‌،ده‌ڵێت ژماره‌ ته‌له‌فۆنێك هه‌ڵدراوه‌ بۆ ئافره‌تێك له‌م به‌شه‌ناوخۆیه‌وه‌،گه‌نجی‌ ئه‌و ده‌روبه‌ره‌ش هاتوونه‌ پرسیاری‌ ئه‌و ژماره‌یه‌یان كردووه‌،دوای‌ پرسیاركردنه‌كه‌ قوتابیه‌كانیش هاوكاریان كردوون و هاتوونه‌ته‌ ژووره‌و ژماره‌ ته‌له‌فۆنی‌ هه‌موو قوتابیه‌كانیان بۆ تاقیكردونه‌ته‌وه‌ كه‌چی‌ ئه‌و ژماره‌ مۆبایله‌ نه‌بووه‌ له‌به‌شه‌ناوخۆیه‌كه‌مان،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ یه‌ك دووجاری‌ تر ئه‌و گه‌نجه‌ هاتووه‌ته‌وه‌ بۆ دووباره‌كردنه‌وه‌یه‌ی‌ ئه‌و ژماره‌یه‌،

ئیتر قوتابیان پێان ناخۆش بووه‌و پێیان گوتووه‌ ئیتر مه‌ێره‌وه‌ بۆ ئێره‌،دیاره‌ به‌توره‌یی‌ پێیان گوتوه‌ و حه‌تمه‌ن ئه‌میش هه‌ڵچووه‌،ئیتر گه‌نجه‌كه‌ش چووه‌ته‌ خواره‌وه‌و پانزه‌كه‌سی‌ تری‌ هێناوه‌ بۆ گیانی‌ قوتابیه‌كان دوای‌ هه‌ره‌شه‌كردن توشی‌ شه‌رو ئاژاوه‌و كۆمه‌ڵێك لێكدان و سۆپا له‌یه‌ك گرتن و قسه‌ی‌ ناشیرین بوونه‌ته‌وه‌،دواجار كه‌رۆشتونه‌ته‌وه‌ قوتابییه‌كان ده‌رگاكه‌یان داخستووه‌ بۆ به‌رگری‌ كردن له‌خۆیان،كه‌چی‌ گه‌نجه‌كان ده‌رگاكه‌یان شكاندووه‌و دیسانه‌وه‌ چوو بوونه‌وه‌ كۆمه‌ڵێك پۆلیسی‌ ئیسكانیان هێنابوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ خزمیان بوون و ته‌ره‌فی‌ ئه‌وان بوون بۆیه‌ ئه‌وانیان هێنابوو،ئه‌گینا ئه‌و شوێنه‌ی‌ ئێمه‌ پۆلیسی‌ تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه‌ و نابێت پۆلیسی‌ شوێنی‌ تر بێت بۆ ئێره‌،پۆلیسه‌كانیش هاتوونه‌ته‌ سه‌ره‌وه‌و كۆمه‌ڵێك سوكایه‌تی‌ زۆریان به‌قوتابیان كردووه‌ و به‌پێ‌ په‌تی‌ و شۆرت و شتی‌ ئاسایی‌ به‌شه‌ناوخۆیی‌ بردوویانن بۆ بنكه‌ی‌ پۆلیس و له‌وێش كۆمه‌ڵی‌ جنێوی‌ سوكاییان پێداون و به‌قوتابیانیان وتوه‌ زۆڵ و كۆمه‌ڵی‌ شتی‌ تر و لێیان داون و كۆمه‌ڵی‌ قسه‌ی‌ تریان پێگوتون كه‌ئێره‌ جێگه‌ی‌ باس كردنی ئه‌و قسانه‌ نیه‌،حاڵه‌تێكی‌ زۆر ناخۆش به‌سه‌ر ئه‌و قوتابیانه‌ هاتووه‌ لێان دراوه‌و شه‌قه‌زه‌له‌یان لێداون هه‌تا یه‌كێك له‌قوتابیه‌كان وتویه‌تی‌ من قوتابیانم و مامم شه‌هیده‌ كه‌چی‌ كۆمه‌ڵی‌ سوكایه‌تی‌ زیاتریان پێكردبوو،وه‌زیاتریش لێیان دابوو،دواتر كه‌ئه‌م حاڵه‌ته‌ روویداوه‌ به‌فانیله‌كانی‌ خۆیان سه‌ر و چاوی‌ قوتابیانیان به‌ستووه‌ و بردویانن بۆ شوێنێكی‌ تر كه‌ئاسایش بووه‌".هه‌روه‌ها ئه‌و قوتابیه‌ ئه‌وه‌شی‌ وت:"ئه‌و قوتابیانه‌ به‌و بابه‌ته‌ براون كه‌ ژماره‌ مۆبایلێك بۆ ئافره‌تێك فرێدراوه‌،دواتر له‌وێ‌ ئه‌و گه‌نجانه‌ پرسیاره‌كه‌یان گۆریوه‌و گوتویانه‌ ئێوه‌ جنێوتان به‌ئاسایش داوه‌،ته‌بعه‌ن ئه‌مه‌ خۆی‌ له‌خۆیدا دوو فاقیه‌ته‌ له‌له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیس تۆ بۆ له‌ئاسایش ئه‌كۆڵیته‌وه‌ و بۆ له‌سه‌ر جنێودان به‌ئاسایش قسه‌ ئه‌كه‌ی‌،دواتر براون بۆ بنكه‌ی‌ ئاسایش و دواتر روویان كراوه‌ته‌ دیوار و سوكایه‌تیان پێكراوه‌و شه‌قازه‌له‌یان لێدراوه‌ و به‌ پۆستاڵ چوونه‌ته‌ سه‌ر پێیه‌كانیان كه‌به‌پێ‌ په‌تی‌ بوون و ز‌ور شتی‌ ناشرینیان پێوتون،دوایی‌ له‌و ده‌شته‌ چۆڵه‌ به‌جێیان هێشتوون و گوتویانه‌ برۆن،كه‌ بنكه‌ی‌ ئاسایشی‌ بلده‌ بووه‌ له‌بنه‌سڵاوه‌ ئه‌و كاره‌ی‌ كردووه‌،قوتابیه‌كان له‌كاتی‌ گرتن نه‌یان زانیوه‌ ئه‌وه‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ ئیسكان و ئاسایشی‌ به‌لده‌ن كه‌ ئه‌و كاره‌یان ده‌رخه‌ق به‌وان كردوون،دوای‌ به‌ربوون زانیویانه‌،دواتر پێیان گوتون برۆن،



ئه‌م حاڵه‌ته‌ شه‌وی‌ چوارشه‌ممه‌ له‌سه‌ر پێنج شه‌ممه‌ سه‌عات11:30شه‌وی‌ بۆ 12روویداوه‌،خه‌ڵكی‌ دراوسێ‌ به‌شه‌ناوخۆیه‌كه‌مان كه‌زۆر به‌رێز قوتابیه‌كان هه‌ڵده‌سه‌نگێنن و به‌خه‌ڵكی‌ باش ناویان ئه‌به‌ن ئه‌ڵێن قوتابیانی‌ ئه‌م ساڵ زۆر باشترن له‌پار و هیچ گله‌یمان لێنان نیه‌ ئه‌وان هاتوون قوتابیه‌كانیان بردۆته‌وه‌ بۆ به‌شه‌ ناوخۆیه‌كه‌مان".ناوبراو وتیشی‌:"ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی‌ هاتوونه‌ته‌ سه‌ر ئێمه‌،خه‌ڵكی‌ شه‌قاوه‌و لۆتی‌ و مه‌شروب خۆر بوون،ئیتر ئێمه‌ش به‌دواداچونمان بۆ ئه‌و كێشه‌یه‌ كردوه‌و ئه‌مانه‌وێت بگه‌ین به‌ده‌ره‌نجامێك".سه‌باره‌ت به‌وه‌ی‌ شكاتتان نه‌كردووه‌،كاك هه‌ڵۆ واتی‌:"دكتۆر ئیدرس هادی‌ وه‌زیری‌ خوێندنی‌ باڵا و كاك پشتیوان به‌رپرسی‌ ئاسایشی‌ گشتی‌ هه‌ولێرمان له‌م رووداوه‌ ئاگادر كردوونه‌ته‌وه‌،به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا وه‌ڵامێكی‌ وامان ده‌ست نه‌كوتووه‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌،تاوه‌كو ئێستاش لایه‌زال ئه‌و گه‌نجانه‌ نه‌گیراون،ئێمه‌ ئه‌مانه‌وێت ئه‌و پۆلیسانه‌ و ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌هه‌ره‌شه‌یان لێكردووین و قسه‌یان پێوتوین و لێان داوین و جنێویان پێداوین،به‌راستی‌ ئه‌مانه‌وێت رێو شوێنی‌ یاسایی‌ له‌دژیان بگیرێته‌ به‌ر،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ ئه‌مه‌ سوكایه‌تی‌ كردنه‌ به‌زانكۆ و به‌قوتابیان و به‌به‌شی‌ ناوخۆ و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی‌ كه‌به‌پیرۆز ناو ئه‌برێن،ئه‌سڵه‌ن قوتابیه‌ك سه‌ره‌رم بێت بۆ وڵاته‌كه‌ی‌ ئه‌كرێت ئاوای‌ لێبكرێت و به‌و شێوازه‌ مامه‌ڵه‌ی‌ له‌گه‌ڵ بكرێت و زه‌مانیان نه‌كرێت،ئه‌مانه‌ هه‌مووی‌ جێگه‌ی‌ پرسیارن". كاوه‌ انوه‌ر كه‌یه‌كێكی‌ تر بووه‌ له‌قوتابیه‌كان و له‌ئه‌نجامی‌ هێره‌شی‌ گه‌نجه‌كان لێدراوه‌،وتی‌:"دیار ئه‌م كێشه‌یه‌ی‌ له‌به‌شه‌ ناوخۆیه‌كه‌مان روویداوه‌ له‌به‌ر هه‌ندێ‌ هۆ بوو،هۆیه‌كانیش وانه‌بووه‌ تاشته‌كه‌ وا گه‌ره‌ بكرێت،ئێمه‌ له‌م به‌شه‌ ناوخۆیه‌ شوێنێكی‌ وامان نیه‌ بۆ خوێندن،جار جار ئه‌چینه‌ سه‌ربان بۆ خوێندن ئه‌ویش ئێوارانی‌ دره‌نگ كه‌كه‌س له‌ده‌ره‌وه‌ نه‌بێت،ئیتر ماڵێكی‌ ئه‌ولامان رۆژێ‌ دوو براده‌ر هاتن گوتیان ژماره‌ مۆبایلێك هه‌ڵدراوه‌ته‌ ئه‌و ماڵه‌،ئاخر ره‌قه‌م هه‌ڵدراوه‌ته‌ ئه‌و ماڵه‌ دوژمندارن چین،گه‌نجه‌كان وتیان ئه‌وه‌ نازانین یه‌ك دوو كچیان هه‌یه‌ باسی‌ شتی‌ وایان كرد،وتمان ئه‌و كه‌سه‌ كێه‌،دواتر ئێمه‌ به‌دواداچوونمان بۆ ئه‌و ژماره‌یه‌ كرد یه‌ك به‌یه‌ك ژماره‌ مۆبایلی‌ قوتابیه‌كانمان تاقی‌ كرده‌وه‌،كه‌چی‌ ئه‌و ژماره‌یه‌ له‌به‌شه‌ناوخۆیه‌كه‌ی‌ ئێمه‌ نه‌بوو،كه‌چی‌ پێنج شه‌ش جار ئه‌مه‌یان دووباره‌ كرده‌وه‌ نازانم به‌بیانووی‌ چی‌،دواتر وتیان ئه‌و ماڵه‌ خزمانن،كه‌ ئه‌و شته‌ روویدا گوتمان بابچین بۆ ئه‌و ماڵه‌ بزانین شتی‌ واهه‌یه‌،دواتر ده‌ڵێت ئه‌و ماڵه‌ خزمان نیه‌ و به‌س كچه‌كه‌ ده‌ناسم و ئاگام له‌و ماڵه‌ی‌ تر نیه‌،گوتمان ئه‌وه‌ كه‌ی‌ كێشه‌ی‌ ئێمه‌یه‌ دواتر ده‌پانزه‌ كه‌سی‌ هێناوه‌ بۆ سه‌رمان،دوای‌ شه‌ر و هه‌راێكی‌ زۆر،دواتر ئێمه‌ گوتمان ئاسایش ئاگادار ئه‌كه‌ینه‌وه‌ به‌ڵام گوتمان باكێشه‌كه‌ گه‌وره‌تر نه‌بێت،كه‌چی‌ ئه‌وان چوون پۆلیسیان ئاگادر كرد بۆوه‌ كه‌ كۆمه‌ڵی‌ خزم و ناسیاوی‌ خۆیان بوون،ئیتر هاتن به‌كۆمه‌ڵێك ئسلوبی‌ ناشیرین و به‌شه‌ق و تێهه‌ڵدان و به‌پێ‌ په‌تی‌ ئێمه‌یان برد،ئه‌مان وت له‌سه‌رچی‌ كه‌س قسه‌ی‌ نه‌كرد،دواتر ئێمه‌ له‌سه‌ر كێشه‌ی‌ ئه‌و ژماره‌ مۆبایله‌ چوینه‌ته‌ ئه‌وێ‌،دواتر پێمان ئه‌ڵێن بۆجنێوتان به‌ئاسایش داوه‌،یان ده‌ڵێن ئه‌و ریشه‌ چیه‌ پێتانه‌وه‌ كۆمه‌ڵن یه‌كگرتوون حزبایه‌تی‌ له‌ناو به‌شه‌ ناوخۆیی‌ ناكرێت،وتمان كێشه‌ی‌ ئێمه‌ له‌سه‌ر ژماره‌ مۆبایله‌كه‌یه‌ وه‌رن قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بكه‌ین و بزانین ئه‌و رووداوه‌ چیه‌ و چۆنه‌؟كێشه‌ی‌ جنێودان قسه‌ی‌ مناڵن و ئه‌وانه‌ قسه‌ی‌ قوتبیانی‌ زانكۆ نین،ئه‌مانه‌یان كردبوو به‌شتێك له‌سه‌رمان،دواتر ئه‌وانه‌ی‌ به‌رامبه‌رمان كه‌هاتبوون شه‌ریان له‌گه‌ڵ ئێمه‌ كردبوو،چوون له‌شوێنی‌ تر لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌كردن و هه‌ندێ‌ قسه‌یان ئه‌نوسی‌،كه‌ئێمه‌ ده‌چووین ئه‌یان وت ئه‌و قسانه‌ی‌ ئێوه‌ هه‌موو درۆیه‌ و ئه‌وان راست ئه‌كه‌ن ئه‌وه‌ شته‌كان نوسرا،دواتر كه‌ئێمه‌ له‌پۆلیس بووین پاسێكی‌ پر له‌و گه‌نجانه‌ پركرا بوو له‌ده‌ره‌وه‌ چاوه‌رێ‌ ئێمه‌ بوون كه‌چووینه‌ ده‌ره‌وه‌ لێمان بده‌ن،ئیتر له‌ئاسایشه‌وه‌ ته‌له‌فۆنیان كردو گوتیان ئه‌و قوتابیانه‌ بنێرن بۆلای‌ ئێمه‌،دواتر ئێمه‌یان كرده‌ ناو ده‌بڵێكه‌وه‌ وه‌كو زه‌مانی‌ به‌عس،شتی‌ وام له‌سه‌ر ده‌مه‌ نه‌دیوه‌ وه‌كو ریكلام بۆ خۆیان ده‌كه‌ن له‌راگه‌یاندنه‌كان شتی‌ وا جیاوازی‌ زۆره‌،سه‌ریان داخستین و سه‌رت هه‌ڵبریا به‌قۆناغه‌ تفه‌نگ لێت ئه‌درا،ئاخر قۆناغه‌ تفه‌نگ و قوتابی‌ زانكۆ ئه‌مه‌ جیاوازی‌ زۆره‌،دواتر ئێمه‌یان كه‌برده‌ ئاسایش له‌وێ‌ جله‌كانیان داكه‌ندین و به‌سه‌ریانه‌وه‌ ئاڵاندین،وتیان ده‌ستان بكه‌نه‌ پشته‌وه‌ ئیتر رێك پشتمان رووت بوویه‌وه‌ هیچی‌ ترمان له‌به‌ر نه‌بوو،گوتیان سه‌رتان بكه‌نه‌ دیوار،ئاخر بۆچی‌ هۆكار چیه‌،نه‌مان ئه‌وێرا قسه‌ بكه‌ین،یه‌كێك له‌پۆلیسه‌كان خوا هه‌ڵناگرێت به‌س هیچی‌ به‌ده‌ست نه‌بوو له‌رووی‌ شه‌هاده‌وه‌ له‌وانی‌ ترنزم تر بوو به‌زه‌یی‌ پێمان ده‌هاته‌وه‌،هه‌ر كه‌سێك ئێمه‌ی‌ دیبا به‌زه‌یی‌ پێمان ده‌هاته‌وه‌ به‌شۆرت و فانیله‌ێكی‌ عه‌لاگه‌ و پێ‌ په‌تی‌،ئاخر شته‌كه‌ واش نه‌بوو كه‌ئێمه‌یان ئاوا گرتبوو،پۆلیسه‌كه‌ به‌ئێمه‌ی‌ وت ده‌سه‌ڵاتم نیه‌ ئه‌گه‌ر قسه‌ بكه‌م له‌ئێوه‌ خراپترم به‌سه‌ر دێنن،كه‌شته‌كان كۆتایی‌ پێهات گوتیان برۆنه‌ ده‌ره‌وه‌،ئاخر له‌سه‌رچی‌ ئێمه‌ برۆینه‌ ده‌ره‌وه‌ چیمان كردووه‌ نابێت شته‌كه‌ روون بێته‌وه‌،دواتر وه‌ره‌قه‌یان به‌ئێمه‌ پركرده‌وه‌ كه‌نابێت جارێكی‌ تر ئه‌و شته‌ دووباره‌ بكه‌ینه‌وه‌،چی‌ دووباره‌نه‌كه‌ینه‌وه‌،شه‌ق و زله‌مان لێئه‌ده‌ن ناوێرین قسه‌بكه‌ین،ده‌ی‌ ئێوه‌ برۆنه‌ ده‌ره‌وه‌ قه‌یناكات ده‌یان گوت جارێكی‌ تر وابكه‌ن له‌هه‌ولێر ناژین و به‌پێ‌ په‌تی‌ سه‌عات یه‌ك و نیوی‌ شه‌و ئێمه‌یان كرده‌ ده‌ره‌وه‌ نه‌سه‌یاره‌مان ده‌ست ئه‌كه‌وت له‌سه‌ر رێگای‌ بنه‌سڵاوه‌ له‌وێ‌ ئێمه‌یان به‌جیهێشتووه‌،ماڵی‌ ئاوا بێ‌ دراوسێكی‌ خۆمان هات ئێمه‌ی‌ برده‌وه‌ له‌وێ‌ ناوی‌ كاك كامه‌رانه‌".وتیشی‌:"پۆلیسه‌كان قسه‌ی‌ زۆر سه‌یریان ئه‌كرد،من نازانم زۆر سه‌یرم دێت خه‌ڵكی‌ هه‌ولێر ئه‌بینی‌ به‌و هه‌موو رێزه‌،به‌ڵام هه‌ندێ‌ پۆلیس ئه‌یان وت ئه‌وه‌ هه‌ولێره‌ بۆ خۆتان تێبگه‌ن و ده‌م درێژی‌ مه‌كه‌ن له‌ناوشاری‌ هه‌ولێر و ئێوه‌ لێره‌ قوتابین،هه‌ندێ‌ شتیان ئه‌وه‌ت له‌قسه‌ی‌ مناڵ ئه‌چوو له‌قسه‌ی‌ پۆلیس ناچوو،ئێمه‌ش هاتینه‌وه‌ به‌شه‌ناوخۆیی‌ و چارمان نه‌ما و به‌یانی‌ تاقیكردنه‌وه‌مان هه‌بوو به‌یانی‌ هه‌ڵسام نیو سه‌عات خه‌وتبووم،هاتم خه‌وه‌كه‌ بۆ براده‌ره‌كان بگێرمه‌وه‌ وام زانی‌ بوو خه‌ونه‌،كه‌چی‌ سه‌یره‌كه‌م شته‌كه‌ راستی‌ بوو شه‌و ئه‌و شتانه‌ هه‌موویان روویان دابوو،

زۆربه‌ی‌ قوتابیه‌كانی‌ به‌شه‌ ناوخۆیه‌كه‌ كه‌به‌شدارنه‌بووبن له‌به‌ر خه‌فه‌ت زۆربه‌یان تاقیكردنه‌وه‌یان دواخست،قوتابیانی‌ به‌شی‌ جوگرافیا گوتیان خۆنیشاندان ئه‌كه‌ین،به‌ڵام گوتمان بابچینه‌ لای‌ دكتۆر ئیدریس هادی‌ و قسه‌ی‌ له‌سه‌ر بكه‌ین،خوا هه‌ڵناگرێ‌ قسه‌كانی‌ باش بوو،هه‌ڵسوكه‌وتی‌ باش بوو سه‌باره‌ت به‌ئێمه‌ گوتی من به‌دواداچوونی‌ بۆ ئه‌كه‌م ئه‌وشته‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ له‌ناوماڵی‌ من كراوه‌،چونكه‌ من وه‌زیرم هه‌رشتێ‌ له‌قوتابی‌ كرابێت وه‌كو ئه‌وه‌ وایه‌ له‌من كرابێت،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ نایاسایه‌ پۆلیس بچێته‌ ناو به‌شی‌ ناوخۆی‌ قوتابیان یان هه‌ر ده‌زگاێكی‌ خوێندنه‌وه‌،دوای‌ ئه‌وه‌ش هه‌موو بینایه‌ك ئه‌بێت پرسگه‌و شتی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ هه‌بێت،به‌ڵام ئێمه‌ شه‌و تابه‌یانی‌ ده‌رگاكانمان وه‌كو ده‌رگای‌ هۆڵی‌ مه‌ركراوه‌ته‌وه‌ هه‌ر كه‌س دێ‌ به‌هه‌وس خۆی‌ پیا ئه‌كات عه‌شائیره‌،مه‌شروب خۆره‌،كه‌سی‌ بێگانه‌یه‌،جار وایه‌ له‌بان خانووه‌كه‌ كه‌سی‌ بیانی‌ ئیشاره‌تٍ بۆ ماڵانی‌ تر ئه‌كات وائه‌زانن هه‌ر قوتابیه‌ ئه‌و تاوانه‌شه‌ كه‌نه‌ سه‌ر قوتابی‌،ئه‌مه‌ خه‌تای‌ ئێمه‌ تیانیه‌،جارێ‌ كه‌باسی‌ كێشه‌ی‌ به‌شه‌ناو خۆیی‌ ئه‌كه‌ی‌ كه‌س وه‌ڵامت ناداته‌وه‌،به‌ڵام كه‌ قوتابیه‌ك ئه‌چێته‌ سه‌ر بانی‌ خانوه‌كه‌ بۆ خوێندن هه‌زار ئیهانه‌ی‌ ئه‌كه‌ن،من ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستم كچ بێت له‌كۆلێژێكم هه‌موی‌ كچه‌،به‌س من چ له‌كچ بكه‌م كه‌ دینارێك له‌گیرفانم نه‌بێت ئیتر من چم داوه‌ له‌كچ و سوكایه‌تی‌ پێده‌كه‌م،من خۆم خوشك و دایكم هه‌یه‌،مه‌رج نیه‌ هه‌موو خوێنه‌وارێك رۆشنبیر بێت،كۆمه‌ڵی‌ زابت دانیشتوون سێ‌ نه‌جمه‌ی‌ له‌سه‌ر شانیه‌تی‌ به‌من ئه‌ڵێ‌ زۆڵ و ئه‌ڵێت قوتابی‌ كۆلێژ هه‌ر خه‌ریكی‌ بێ‌ ناموسیه‌،به‌پۆستاڵ به‌سه‌رقاچه‌كانمان كه‌وتوون،وتمان كاكه‌ گیان ئێمه‌ خه‌ڵكی‌ ناسراوین و له‌كۆلێژی‌ ئادابین و خراپه‌مان چیه‌،براده‌رێكمان وتی‌ من براێكم شه‌هیده‌،وتی‌ مادام برات شه‌هیده‌ له‌ناوپارتی‌،به‌پۆستاڵه‌وه‌ قاچی‌ خسته‌ سه‌رقاچه‌كانی‌ و چه‌ند بۆ كسێكیشی‌ لێدا،كه‌س گوێ‌ له‌قسه‌كانمان نه‌گرت،به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی‌ تر كه‌ به‌رامبه‌رمان بوون زۆر له‌گه‌ڵیان روو خۆش بوون،كه‌به‌یانی‌ چووین ئاسایشی‌ گشتتیمان ئاگادار كرده‌وه‌،وتیان ئێمه‌ ئاگامان له‌و شته‌ نه‌بووه‌ و به‌خۆیان ئه‌و كاره‌یان كردووه‌ بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌سیش ئاگای‌ لێبی‌،هیواداریم بگه‌ینه‌ ئه‌نجامێك،من ئه‌وكه‌سانه‌ی‌ هاتوونه‌ته‌ سه‌رمان به‌ناخه‌قی‌،من له‌حه‌قی‌ خۆم خۆش نابم،ئه‌گه‌ر شته‌كه‌ له‌رووی‌ قانوونیه‌وه‌ یه‌كلایی‌ نه‌كرێته‌وه‌ ره‌نگه‌ په‌نابه‌رینه‌ به‌ر شێوازی‌ عه‌شایری‌ و له‌ناوخۆمان كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ین".



هه‌ر سه‌باره‌ت به‌هه‌مان كێشه‌ موحه‌مه‌د قاسم چاودێری‌ به‌شه‌ناوخۆیی‌ سه‌فین تایبه‌ت به‌(ئیسلام په‌یك)وتی‌:"ئێمه‌ له‌ زانكۆ راسپێراوین به‌ره‌سمی‌ نابێت هیچ رۆژنامه‌ و كه‌ناڵێكی‌ راگه‌یاندن به‌كامێراوه‌ بچێته‌ ناوبه‌شه‌ ناوخۆییه‌كان،به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌و كێشه‌یه‌ی‌ كه‌رووی‌ داوه‌ زۆر زۆر پێم ناخۆش بووه‌،شته‌كه‌ خه‌تای‌ قوتابیه‌كانی‌ تێدانه‌بووه‌و ته‌عه‌دا له‌قوتابیه‌كان كراوه‌و به‌پێ په‌تی‌ بردویانن و دواتر گه‌لێكیان لێیان دابوون و ئیهانه‌ی‌ زۆریشیان كردبوون،من راپۆرتی‌ خۆم نوویسه‌وه‌ و داومه‌ته‌ به‌رێوه‌به‌ری‌ خۆم،وه‌ هه‌رچه‌نده‌ به‌رێوه‌به‌ره‌كه‌م پێی‌ گوتم راپۆرته‌كه‌ سه‌حب بكه‌ره‌وه‌،به‌ڵام من راپۆرته‌كه‌ سه‌حب ناكه‌مه‌وه‌و به‌ته‌مام بیگه‌ێنمه‌ ئاژانسی‌ پاراستن،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌وا زۆر به‌شێوه‌ێكی‌ ناشیرین قوتابیه‌كانیان بردووه‌،وه‌كو حه‌ق حه‌قی‌ قوتابیه‌كانه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ شعوری‌ شوێنێكی‌ حكومیان به‌زاندووه‌،قودسیه‌تی‌ تایبه‌تی‌ هه‌یه‌،كه‌هاتوونه‌ته‌ ژووره‌وه‌ به‌پێڵاو به‌كوته‌ك له‌قوتابیانیان داوه‌".وتیشی‌:"ئه‌و ماڵه‌ی‌ كه‌ئه‌ڵێن ئێمه‌ ژماره‌ مۆبایله‌كه‌ فریدراوه‌ته‌ ماڵمانه‌وه‌،ماڵه‌كه‌ له‌و كێشه‌یه‌ به‌شدار نه‌بوون،ئه‌و ژماره‌ مۆبایله‌ش له‌لای‌ هیچ قوتابێكی‌ به‌شه‌ ناوخۆیه‌كه‌مان نیه‌،چونكه‌ من چاودێریانم و ژماره‌ مۆبایلی‌ هه‌موویانم له‌لایه‌".له‌باره‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌قوتابیان گله‌یی‌ له‌نه‌بوونی‌ پاسه‌وان ده‌كه‌ن،ناوبراو وتی‌:"مادام گه‌یشته‌ ئه‌و راده‌یه‌ی‌ بابه‌ته‌واوی‌ بۆت باس بكه‌م،شتێك مه‌نووسن كه‌ئابرومانی‌ پێوه‌ بچێت،ئێمه‌ له‌و به‌شه‌ناوخۆیه‌ دوو چاودێرین،یه‌كێكمان له‌سه‌عات هه‌شت و نیوی‌ شه‌و تاوه‌كو سه‌عات سێ‌ نیوه‌رۆ ده‌وام ده‌كات،یه‌كێكی‌ ترمان له‌سه‌عات سێوه‌ ده‌وامه‌كه‌ی‌ ده‌ست پێده‌كات تاوه‌كو سه‌عات هه‌شت و نیوی‌ شه‌و،ئێمه‌ سێ‌ چوار جار دوای‌ پاسه‌وانمان كردووه‌،به‌ڵام زانكۆ پاسه‌وان نادات،جارانی‌ پێشتر هه‌موو به‌شه‌ ناوخۆیه‌ك دوو پاسه‌وانی‌ هه‌بوو یه‌كێكیان به‌رۆژ و ئه‌وه‌ی‌ تریان به‌شه‌و،به‌س به‌م دوایه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ر بوون،زانكۆش فه‌رمانبله‌ری‌ ئیلغا كردوه‌ته‌وه‌،هه‌موویانیان كرده‌ پاككره‌وه‌،ئێستا ئێمه‌ پاسه‌وانمان نیه‌ به‌س نوێنه‌رێكی‌ قوتابیمان هه‌یه‌".

سه‌رنج: ئه‌و وێنه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌و هه‌واڵ و ڕووداوه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵکو ئه‌وه‌ وێنه‌ی ڕۆژنامه‌نووس ستیڤان شه‌مزینییه‌، که‌ له خۆپیشاندانی گه‌نجان‌ ڕۆژی 13 - 8 - 2006 له‌ سلێمانی ئاسایش گرتیان و به‌و شیوه‌یه‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا کرد، ئه‌م وێنه‌ ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ دانراوه‌ که‌ شێوازی گرتن و ئازاردانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ پیشان بدات.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)