کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دادگای ده‌ستوری بنه‌ڕه‌تی تورک دوای هه‌لسه‌نگاندنی 4 ڕۆژ بڕیاری ده‌رباره‌ی داخستنی پارتی کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتی ده‌ته‌په‌ی ئاشکرا کر

Friday, 11/12/2009, 12:00


دادگا بڕیاری داخستنی ده‌ته‌په‌ی دا.
وێرای داخستنه‌که‌ ، هه‌روه‌ها مافی په‌رله‌مانتاریی له‌ هاوسه‌رۆکی پارته‌که‌ ئه‌حمه‌د تورک و په‌رله‌مانتاری ئامه‌د ئایسه‌ل توغلوک سه‌ندرایه‌وه‌.
هاوکات کاری سیاسی له‌ زۆر ئه‌ندامی ده‌ته‌په‌ قه‌ده‌غه‌کرا.
سه‌رۆکی دادگای ده‌ستوری بنه‌ڕه‌تی هاشم کلیج بڕیاره‌که‌ی ئاشکرا کرد.
هاشم کلیج ڕایگه‌یاند که‌ بڕیاری داخستنی پارتی کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتی ده‌ته‌په‌یان دا.
به‌پێی بڕیاره‌که‌ په‌رله‌مانتاری مافی په‌رله‌مانتاریی له‌ هاوسه‌رۆکی پارته‌که‌ ئه‌حمه‌د تورک و په‌رله‌مانتاری ئامه‌د ئایسه‌ل توغلوک سه‌ندرایه‌وه‌.
هاوکات کاری سیاسی له‌ ژماره‌یه‌کی زۆر شاره‌دار و به‌رێوه‌به‌رانی ده‌ته‌په‌ قه‌ده‌غه‌ کرا.
به‌پێی بڕیاره‌که‌ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ کاری سیاسیان لێ قه‌ده‌غه‌ کرا ئه‌مانه‌ن:
ئه‌حمه‌د ئای، ئه‌حمه‌د تورک، ئال بۆزان، ئایهان ئایاس، ئایسه‌ل تولوک، به‌در فرات، فه‌رهان ترک، فه‌تتاح داداش، خه‌دیجه‌ ئادبه‌لی هلم ئادبه‌ڵ، له‌یلا زانا، سه‌لیم ساداک، نه‌ژده‌ت ئاتالای، موسا فارسۆگوڵار، سه‌دات یورتاش، ئۆرهان میرۆگلو، ئابدولقادر فرات، ئایهان کارابولت، حسین کالکان، ئه‌حمه‌د ئه‌رتاک، ئایدن بوداک، مورات ئاڤج، عزه‌ت به‌لگه‌، موسته‌فا تونچ، نوره‌دین ده‌میرتاش.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە