سەرۆك وەزیری تورك ستایشی سیاسەتی قڕكردن وكۆمەڵكوژی پارتەكەی لەسەر كوردان كرد
Wednesday, 13/01/2010, 12:00
سەرۆك وەزیری تورك ڕەجەب تەیب ئەردوگان ستایشی سیاسەتی قڕكردن و كۆمەڵكوژی پەیڕەوكراوی پارتەكەی كرد. ئەردوگان هێرشەكان و كردەوەكانی پارتەكەی ،كە ئیرادەی گەلی كوردیان پێ كەلەپچە كرا ،وەك نەدیو ڕوانی و بانگەشی ناڕاستی كرد ،كە گویا ئاكەپە مۆری خۆی لە سەرجەم گۆڕانكاریەكانی ووڵات داوە و ووڵاتی گەیاندۆتە ئەوپەڕی خۆشگوزەرانی. ئەردوگان ،كە لە كۆبونەوەی گروپی پارتەكەی لە پارلەمانی توركیا دا ،قسەی دەكرد،هەوڵی دەدات سیاسەتەكانی قڕكردن و كۆمەڵكوژی پەێروەكراوی پارتەكەی پەردەپۆش بكات و ستایشی كارەكانی ئاكەپەی كرد.
ئەردوگان ،كە خۆی لە قەرەی قەیرانەكانی ،ئابوری ،كۆمەڵگەی و سیاسی لە ووڵات دا نەدا و وەك نەدیو لێیانی ڕوانی ،كەوتە ستایشی دەسەڵاتداری 7 ساڵەی پارتەكەی. سەبارەت بە دیدارەكان و رێكەوتەكانی لەگەڵ سەرفەرمانداری گشتی ئەرتەشی تورك ،بەم دەستەواژەیە بەرگری لە خۆی كرد،من نەك تەنها جارێك بەڵكو 10 جاری دیكەش لەگەڵ سەرفەرماندار دا كۆدەبمەوە. پاشان دیسان ئەردوگان كەوتەوە ستایشی ئاكەپە و ووتی: كێ بوو باری نائاسایی و دادگاكانی ئاسایشی دەولەتی لابرد ،كێ پیوانەكانی دیموكراتی هێنایە ووڵاتەوە،كێ كرانەوەی ڕۆمان و عەلەویەكانی كرد،كێ یاساكانی سەڕاست كردوە كێ كوردی ئازاد كرد. وادیارە ئەردوگان پێوایە ،بەو قسە و بانگەشانەی هەرچۆن دەتوانێت ،خۆی و هەوداران و ئەندام پارلەمانتارانی پارتەكەی هەڵخەڵەتێنی ،ئاواش دەتوانێت و ڕای گشتی و لایەنە دیموكراتەكان و بەتایبەتی گەلی كوردیش لە خشتە بەرێ. دەبێت لە سەرۆكوەزیران و ستایشكاری پارتەكەی ئەردوغان بپرسرێت لە ماوەی 7 ساڵی رابردو دا ،كی بەپرسیاری قەیرانەكانی،ئابوری ،كۆمەڵگەی و سیاسی، كوشتن و بڕینەوەی سزا بە گشتی و بە تایبەتی بۆ مندالان و گرتنی ئیرادەی ئازادی گەلی كوردە.
دەبێت مرۆڤ لە ئەردوگان بپرسرێ:
-كێ كودەتای 17 مژداری لە دژی ڕێبەری گەلی كورد عەبدوڵا ئۆجالان و كودەتای 11ی كانونی لە دژی دەتەپەی و ئیرادەی كوردان پێك هێنا؟.
-لە پاش كودەتایی 24 كانون كە لە دژی سیاسەتمەدارانی كورد بەڕێوەچوو ،كێ بە سەدان سیاسەتمەداری كوردی دەستگیر كرد؟.
-كێن ئەوانەی هەڵدەكوتنە سەر ماڵان و ئۆپەراسیۆن بەرێوەدەبەن؟
-كێ بوون ئەوانەی كە تەنها لەبەر ئەوەی بەردیان هاویشتوە ،400 منداڵی كوردیان بە سزای قورسەوە ڕەوانەی كونجەكانی زیندان كرد؟
-كێ بوو لە سەردەمی دەسەڵاتداری ئاكەپە دا،فەرمانی كوشتنی 238 كەسی دا؟
-كێ فەرمانی بەرێوەچونی ئۆپەراسیۆنەكانی لەكودستان دا دا؟
-كێیە سیخوری و جەردەوانی بە سەر گەلی كورد دا دەسەپێنیت؟.
-كێ بوون ئەوانەی بڕیاریان دا ،گەریلاكان كە بە دیل گیرابوون و بێ پرس و ئیفادە و دوور لە پێوانەكانی مافی مرۆڤ گولەباران بكرێن و پاشان بێ ڕێزی بە تەرمەكانیان بكرێت و بە سەر زەوی دا ڕاكیشێنرێن و پێ لەقە لە سەریان بدرێت؟
-كێ ستایشی هێرشەكان و توندوتیژیەكانی كرد؟ ،كێ ڕۆمانەكانی كۆچبەر كرد؟
-كێ رۆژنامەوانانی بە هۆی دەربڕینی بیر و ڕامانیان ڕەوانەی زیندان كرد و دەیان رۆژنامەی داخست و سزای بڕینەوەی پارەی بۆ چاوترساندن داهێنا؟
-كێیە زمانی كورد تەنانەت لە دیدارەكانی نێوان زیندانیان و كەس و كارایان دا لە گرتوخانەكان دا،قەدەخە دەكات؟
-لە چوارچیوەی قڕكردنی كلتوری دا ،كێن ئەو كەسانەی ئاخێوەرانی زمانی كوردی سزا دەدەن و بۆ رۆژنامە كوردیەكان سزا دەبڕنەوە؟
-كێن ئەوانەی مین دەچێن و دارستانەكان دەسوتێن و بەنداو لە سەر ڕووبارەكان دروست دەكەن و ژینگە و سروشتی كوردستان تێك دەدەن؟
ئەمانە و چەندین پرسیار دیكە ،كە بێگومان ،سەرۆك وەزیران ئەردوگان لە بەرامبەریان دا دۆش دادەمێنی و وەڵامی پێ نابێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست