کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەپاندنەوەی بارزانی بە سەرۆکی هەریم سەرکوت توندتر دەکاتەوە

Thursday, 02/05/2013, 12:00







سەپاندنەوەی مەسعود بارزانی بە سەرۆکی هەریم لە چەند هەفتەو مانگی رابردوودا بەهۆی نزیک بونەوەی لە کۆتایی هاتنی ماوەی سەرۆکایەتی و هەلبژاردنی داهاتوی پەرلەمان و سەرۆکی هەریمەوە هەراوهوریایەکی گەورەی لە ئاستی کوردستاندا بەری خستووەو بۆتە هەوالی سەرەکی هەمو دەزگاکانی راگەیاندن و قسەوباس و گفتوگۆی زۆربەی خەلک وحزب ولایەنە سیاسی یەکان بە دەسەلاتدارو ئۆپۆزیسیونەوە.
تەنانەت لە دەزگاکانی راگەیاندنەوە تا دەگاتە هۆیەکانی تری پەیوەندی کۆمەلایەتی فەیس بوک و تویتر رۆژانە دەنگدانی تاقیگەری بەری دەخەن و خەلک دەکەنە بەردەمی وەلامدانەوە بەوەی کە ئاخۆ لە سەرانی ئەم حزبانە کامیان بە سەرۆک هەلدەبژیری . ئیتر هەر کەس بە ئارەزوی خۆی هەمویان ریز دەکەن لە بارزانی یەوە تا علی باپیر و نەوشیروان و سەلاحەدین بەهادین و بەرهەم سالح لە کاتیکدا هیچ یەک لەمانە ئازادی ویەکسانی واقعی لەبەرنامەی خۆیان و حزبەکانیاندا نی یە.
بەلام ئەوەی جیگەی سەرنجە لەم دانگدانانە ئەوەیە کە هەمیشە بارزانی دۆراو بووە .بۆیە جگە لە ئاکامی ئەم دەنگدانانە ئەزمون و تاقی کردنەوەی ژیانی رۆژانەی خەلکی کوردستان و نارەزایەتی یەکانیان بە دژی دەسەلاتی پارتی و بارزانی ئەوە دەخاتە روو کە خەڵکی کوردستان چەندە لە دەست دەسەڵاتی پارتی و بارزانی بیزارن و بەهەر شیوەیەک بیت خەلکی کوردستان دەیانەوی تا دوو رۆژ زووترە رزگار بن لە دەست ئەم دەستەو تاقمە سەرکوتگەرو گەندەڵ و عەشیرەتگەرە دژی ئازادی یە.
لە راستیدا بە جیا لە هەرواو جەنجاڵی سەرانی پارتی و یەکیتی و هەوڵیان بۆ سەپاندنەوەی بارزانی بە سەرۆکی هەریم بەهەر فرتو فیل و چاوو راو و تور هەڵدانی یاساو دەستورە دژی ئازادی یەکەشیان بیت هەروەها بە جیا لە نارەزایەتی یە شەرمنۆکەکانی لایەنە ئۆپۆزیسیۆنە قەومی و ئیسلامی یەکانی وەک گۆران و کۆمەل ویەکگرتو و بی بەدیلیان بەرامبەر بارزانی بەڵام سەپاندنەوەی بارزانی بە سەرۆک بەهەر شیوەیەک بیت ماناو ئاکامەکەی جگە لە توندکردنەوەی سەرکوتو کۆنەپەرستی و دەسەڵاتی تاک حزبی و دزین وهەڵوشینی زیاتری سەروەتو سامانی کوردستان و هەژاری و بیکاری و راونان و زیندانی کردن و بەهیز کردنی زیاتری دامودەزگا سەرکوتگەری یەکانی وەک ئاسایش و زیرەڤانی و پاراستن و پۆلیس و دەیان دەزگای سەرکوتگەری تر زیاتر هیچی تر نابیت.
گەر سەرنج بدریت لە ماوەی ئەم دوو دەورە هەشت ساڵی یەی دەسەڵاتی بارزانی وپارتی دا چۆن تەواوی داهاتی کوردستانیان لوش کردوە بۆ سەپاندنی دەسەلاتەکەیان.
لەم ٨ ساڵەدا لە پاڵ دەستورە کۆنەپەرست و دژی ئازادی یەکەیان و یاساکانی دژی نارەزایەتی و پیرۆزی یە ئاینی یەکان و بی ماف کردنی ژنان و بە رەسمی ناسینی چەند ژنەو بەکاربردنی یاساکانی بەعس تونیان بگەنە ئەو دەسەڵاتەی کە نەهیڵین هیچ کەس زاتی ئەوە بکات بەرامبەر بارزانی خۆی کاندید بکات و هاوکات لەهەوڵی گۆرینی دەستورو یاسای سەرۆکایەتی یەکەیاندان تا بتوانن بارزانی بۆ زیاتر لە دوو دەورە خۆی کاندید بکات و ببیتەوە بە سەرۆک و نمونەی دەسەلاتەکانی سەدام و حوسنی موبارەک و قەزافی و ئەسەدو .... هتد دوبارە بکەنەوە.
دیارە ئەوەش پیویستە بوتری کە تاکە مەیدانداری پارتی و بارزانی پەیوەندی بە هەلپەرستی و هاوچارەنوسی هەمەلایەنەی ئەم ئۆپۆزیسیونەشەوە هەیە لەگەڵ دەسەڵات چونکە ئەوە روونە کە ئەم ئۆپۆزیسیونە ناکۆکی و دژایەتی ریشەیی و قوڵی نی یە لەگەڵ هەردو حزبی دەسەلاتدار. بۆیە ئەو قسەیە راستو دروستە کە خەڵک بە گشتی دەڵین: لە کوردستان دەسەڵاتیکی ملهورو ئۆپۆزیسیۆنیکی گەوج هەیە.
جا گەر ئەم ئۆپۆزیسیونە گەوجە خەیاڵی ئەوە بکەن کە دەکری و لە توانایادایە پارتی و یەکیتی لە ریگای سندوقی دەنگدان و یاساو دەستورەکەیانەوە لابەرن ئەوە لە گویی گادا نوستونو هەتا دەمرن دەبیت خەو و خەیاڵی گەرمی بن لیفەی شەوانەی نەوشیروان و علی باپیر و سەلاحەدین و..هتد بیت.با لەوەش گەریین گەر هەریەک لەوانەو حزبەکانیان بینە سەر دەسەلات هەر لە چوار چیوەی سیستەمە سیاسی یە ئابوری و کۆمەلایەتی و کەلتوری یەکەی بارزانیدا دەبن بە چەند کورت هینان و زیاد هینانیکەوە.
بۆیە ریگا چارەکە هەر ئەوەیە کە سەرۆکی بە زۆر داسەپاوو دەسەڵاتی ملهوری میلیشیایی بە زۆر داسەپاوو تەنهاو تەنها دەبیت لە ریگای نارەزایەتی و راپەرینی جەماوەری ئازادیخواز لە کریکاران و زەحمەتکیشان و ژنان و لاوان و تویژە ستەم دیدەو کەمدەرامەدەکانەوە کۆتایی بیت.
هەر ئیستا بۆ ئەوەی بارزانی خۆی سێ بارە نەسەپینیتەوە بە سەرۆکی هەریم بە جیا لەوەی بەدیل هەیە یان نی یە خۆش باوەر نەبن بە هەراوهوریای ئەم ئۆپۆزیسیونە گەوجە و پیویستە خەڵک دەس بەرن بۆ نارەزایەتی و بارزانی ناچار بکەن کە مافی ئەوەی نی یە خۆی کاندید کاتەوە بۆ ئەو پوستە.جا گەر بارزانی و پارتی و یەکیتی ملکەچ کران بە خۆکاندید نەکردنەوەی بارزانی ئەوە جەماوەری ئازادیخوازی کوردستان گەورەترین پاشەکشە بەم دەسەڵاتە دەکات و درکی تەواو بە ئیرادەی یەکگرتوانەیان دەکەنو دەکەونەوە سەر ریگای ١٧ شوباتی ٢٠١١ کە هەر لە سەرەتایی ریگاوە چ بەهیزی سەرکوتوی دەسەلاتو چ لە لایەن ئۆپۆزیسیونیە گەوجە قەومی و ئیسلامی یەکەوە هەلخەلەتینران .وە ئەم پاشەکشەیەی خۆ هەلنەبژاردنەوەیەی بارزانی دەبیتە هانگاویکی زۆر گرینگ لە ریگای خەبات بۆ زیاتر پاشەکشە پیکردن و تەنانەت کۆتایی هینان بە دەسەڵاتی سەرکوتو گەندەڵیان.بەلام گەر ئەم ریگایە نەگیرایە بەر و بارزانی خۆی سەپاندەوە ئەوە چوار ساڵی ئاییندە دەبیت هەمومان شایەدی سەرکوت و گەندەڵی پیشیلکردنی زیاتری مافو ئازادی یەکانمان بین.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە