کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


(دەنگت ئەمانەتە)

Saturday, 14/09/2013, 12:00

1431 بینراوە




هێدی هێدی بەرەو پرسی هەڵبژاردن دەڕۆین ، هەر لیست وقەوارەیەک بانگەشە بۆ لیست و قەوارەکەی خۆی دەکات ، بانگەشەی قەوارەکان بۆ لیست و کاندیدەکانی خۆیان ، ئاساییە و مافی خۆیانە بەڵام لە چوارچێوەی یاساکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکاندا ، ئەوەی کە جێگای سەرنج و سەرسوڕمانە ، هەردوو پارتی دەسەڵات دار دەستیان داوەتە بانگەشەیەکی یاسای و نا یاسایی ، بە هەموو لایەکدا بەڵێن دەدەن، پارە و دەمانچە دەبەخشنەوە ، ئەو کارانەی کە پێش وادەی هەڵبژاردن ئەنجام نەدرابووبوون ، ئێستا ئەنجامی دەدەن یان باڵێنی ئەنجامدانی دەدەن ، بەنزین هەرزان کراوە ، کامێرای غەرامە سەر شەقامەکان نەماوە و هەڵگیراوە ، بۆ ئەوەی خەڵک لێیان توڕە نەبێت ، لە هەمووی سەیرتر ئەوەیە کەسە حوکمیەکان بۆ بانگەشەی لیستەکەیان بەڵێن بە خەڵک دەدەن ، بە کورتیەکەی ئەم دوو پارتە لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا دەبنە دۆستی خەڵک ، بەڵام دۆستێکی تەواو بەرژەوەندی خواز !
لێرەدا ئەرک و مافی هاوڵاتی تەواو ووشیار و ئەکتیڤە کە بتوانێت لە ناو ئەم فەوزا ئیعلامیەدا قولی ڕەش و سپی لە یەک جیا بکاتەوە ، ئیێلاح چی و مەسڵەحەت چی بناسێت ، بۆیە دەنگ دان ئەمانەتێکی گەورەیە ، ئەمانەتێکی قیامەتی و نیشتمانی و ئینسانیە ، تۆ وەک تاکێکێک ئەم کۆمەڵگای کوردستانە ، دەنگت کەم نیە و بەنرخە ، بزانە بە کێی دەبەخشیت ، ئایا هەموو کەسێک شایستەی ئەوەیە دەنگی پێ ببەخشیت ؟ ئایا بیرت لە هەموو ڕوکنەکانی ئەو دەنگەت کردۆتەوە ؟ پێم باشە لەو ٣ خاڵەدا ڕوونی بکەمەوە
١/ دەنگ دان ئەمانەتێک قیامەتیە / چۆن ؟ بەپێی حەدیسێکی پێغەمبەر درودی خوای لێبێت ، هەرکەس لەگەڵ هەر گروپ و تاقمێک بێت ، حەز بکات وەک ئەوان بێت ، حەز بکات لەگەڵ ئەوان بێت ، حەز بکات بەشداری کاری ئەوان بێت ، بە ئیمزایەک بێت یان سەرکردە بێت ، بەشداری کارەکانی ئەوانە بە باش و بە خراپەوە ، بۆیە بزانە ئەمانەت بە کێ دەبەخشیت .
٢/ دەنگ دان ئەمانەتێکی نیشتمانیە / دوای ئەوەی هەڵبژاردنەکان تەواو دەبێت و لیست و قەوارەکان دەنگەکانیان ڕادەگەیەنرێت ، ئەوەی کە زۆرینەی کورسیەکانی بردۆتەوە خۆی یان لەگەڵ لیستێکی دی حکومەت پێک دەهێنن ، تۆ وەک هاوڵاتیەک پێت باشە کام لیست حکومەت پێک بێنێت ، گەر ویستی چاکسازیت هەیە و گەر دڵت بۆ نیشتمان دەسوتێت دەنگ بدە بە لیستێک کەوا نەک ئەوەی گەندەڵ نەبێت بەڵکوو هەوڵی بنبڕ کردنی گەندەڵی و دزی و ئاودیوکردنی نەوت و گێڕانەوەی کەرامەت بۆ تاکی کوردی بدات ، ئێمە ئەزموونێکمان هەیە لە ڕابردوودا ، پێم وایە کەس نیە نەتوانێت حیزبە ئیێلاح خواز و چاکسازەکان لەگەڵ گەندەڵ و نیشتمان فرۆشەکان جیا نەکاتەوە .
٣/ دەنگ دان ئەرکێکی ئینسانیە / تۆ وەک هەر هاوڵاتیەک مافی خۆتە دەنگ بدەیت ، وە زۆریش ئازادیت دەنگ بە کێ دەدەیت ، بۆیە تکایە با نەکەویتە ژێر کاریگەری هیچ لیست و قەوارە و کەسایەتیەک ، چونکە لە ئێستادا قسەکان بریقەدارن ، وەعدەکان زۆرن ، بەڵکوو خۆت ژیری و عەقڵت بخەرە کار و دەنگت بە ئەمانەتەوە ببەخشە ، گەر دەنگیش نابەخشیت ، بە بیانووی ئەوەی باوەڕت بە کەس نیە ، ئەوە ڕازی بوونە بەو وەزعە و ڕازی بوونە بەو حوکمەی ئێستا دەکرێت ، بۆیە دەنگت ئەمانەتە و بیبەخشە بە ئەمانەت پارێزێک ، تا بتوانێت ، مافە سەرەتاییەکانی تۆ وەک هاوڵاتیەک دەستەبەر بکات ، لانی کەم وەک هاوڵاتیەکی ئازاد بژیت .


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)