بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیارییە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچێتە دەرێ، چونکە پارتەکان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە


پێشهاتەكانى دواى تاڵەبانى و پەیدابونى سۆپەر كارەكتەر

Sunday, 30/12/2012, 12:00


لەسەر و بەندى نەخۆش كەوتنى تاڵەبانیەوە هەتا ئێستا، لە میدیاكانەوەلەملاو لەو لا پێشهاتى زۆر که‌وتنه‌ ڕوو بۆ بارودۆخى دواى تاڵەبانى. زۆرێك پێیان وایە تاڵەبانى سۆپەر كارەكتەرە و لەو بڕوایەدان كەهیچ كارەكتەرێكى تر بونى نابێتەوە، دوبارە كە بتوانێت وەك تاڵەبانى ئەداى سیاسەتەكانى بكات و بتوانێت حیزبەكەى و گەلى كورد، بگەیەنێتە كەنارى ئارامى.

بێگومان لەم نووسینه‌دا دەمەوێت چەند پرسیارێك بخەمەڕوو كە ئایا دەبێت چ كارەكتەرێكى نەفەس درێژ بێت بتوانێت وەك ڕابردووى تاڵەبانى ببێت بەو سۆپەر كارەكتەرەى ناو یەكیەتى نیشتیمانى و بتوانێت یەكیەتى لەناوچوون بپارێزێت و بتوانێت هەیكەلى ئەو حیزبە ڕاگرێت لە گۆڕەپانى ململانێكاندا.

ڕەنگە ئەم نووسینه‌ ڕوبەڕوى ڕەخنە ببێتەوە بەوەى كە ئەمە وەسف و سەناى تاڵەبانیە. نانا من هەرگیز حەز بە پیا هەلچدانى كەس ناكەم،بەڵام بەڵام بیچگومان بۆ كورد باش بێت یان خراپ،نەى توانیبێت یان توانیبێتى، وەك ئەوەى كە هەر تاكێك بۆ چونى تایبەتى خۆى هەیە بەرامبەر ئەم پیاوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لەماوەى بوون بە سكرتێرى گشتى حیزبەكەیدا، حیزبەكەى بپارێزێت هەتا ئێستا. ئیتر كێشەكە ئەوە نییە كەهەندێك بە فێڵ و تەڵەكەى ناودەنێن یان هەندێكى تر بە سیاسەتى حەكیمانە.

وەك دیار و ئاشكرایە كە یەكیەتى نیشتیمانى كاتێك لەسەرتاوە دامەزرا و تاڵەبانى لەسەرەتاوە بە بیرو بۆچونى چەپەوە دەستى پێكرد، بەڵام ئەگەر سەرنجێك لە ڕابردوو بدەین ئەوكاتەى (فهد) بیرۆكەى ماركسیزمى هێنایە عێراقەوە، لەدوایدا بەهەر هۆكارێك بێت و لەبەر هەڵەى ئەداى سیاسى هەر سیاسەتمەدارێكەوە یان هەر بەرژەوەندیەكى شەخسیەوە بێت، كۆمۆنیستەكان نەك هەر نەیاتوانى بگەنە دەسەڵات لەعێراقدا، بەڵكو بەڵكو سەرجەم لایەنگران و ڕێبەرانى ئەوكاتەى كۆمۆنیست لە عێراقدا ڕوبەڕوى سەخترین سزا بونەوە، ئەوەبوو زۆرێكیان لەسەردەمى پێش سەدام ى دیكتاتۆر و لەسەر دەمى ئەویشدا، لەسێدارە دران، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا تالچەبانى زۆر لێزانانە بەتێپەڕینى كات توانى لەناو هەناوى بیرۆكەى ماركسیزمەوە بەرەو سەرمایەدارى هەنگاو بنێت، كە من پێم وایە هەنگاو نانى ئەم حیزبە لە ئیشتراكى یەوە بۆ سەرمایەدارى لەبەر هەڵپەى لایەنگرانى و ئەندامانى و سكرتێرەكەشى بووە بۆ بەدەستهێنانى سەروەت و سامان و دەسەڵات گرتنە دەست.

دواتر تاڵەبانى توانیویەتى پێەكى لەناو سیكۆلار و پێیەكى لە ناو ئیسلامیزم و پێیەكى لەناو ناسیۆنالیزمى عەرەبى و پێیەكى لەناو ناسیۆنالیزمى كوردى و پێیەكى لەناو كۆمەڵگەیەكى خێڵەكى و پێەكى لەناو ململانێى سیاسى نێوان هەردوو درێژە پێدەرى سیاسەتى عوسمانى سەفەوى بێت لەناو چەكە و پێەكى لەناو ململانێ سیاسییەكاندابێت لەكوردستاندا، پێەكى لەناو مەیدانى ڕازیكردنى ڕۆژئاواو، پێیەكى لاى ئەندامبوونەلە ئەنتەر ناسیۆنالى جیهانى.

باپێكەوە سەرنج بدەین و ببینین كە ئایا سۆپەر كارەكتەرێك دروست دەبێتەوە لە ناو یەكیەتیدا كە بتوانێت وەك تاڵەبانى هەر ئاوا بەزویى (ماوسیتۆن) تێپەڕێنێت و هەنگاوبنێت بۆ خۆ فرێدانە ناو هەناوى كەپیتاڵیزمەوە؟! بتوانێت زۆر بەهێواشى لە قەیراناویترین بارودۆخدا ، هەتا ئەگەر بە دەست بەردار بونیش لە زۆرێك لە بەرژەوەندیە نیشتیمانیەكانیش بوبێت، بەسەر پلیكانە سیاسەتدا هەتا پلیكانەى سەرەك كۆماریشدا بڕواتەسەرەوە؟! با هەنگاو بەسەر زەمەندا هەڵنەگرین و چاوەڕێكەین و بزانین چارەنوسى ئەو حیزبە لەغیابى سەرۆكەكەى و نەبوونى سۆپەر كارەكتەرێكى تر بەكوێ دەگات؟!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە