کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


وه‌زاره‌تی مژده‌

Sunday, 31/08/2014, 12:00

1940 بینراوە



له‌دوای 22ساڵ له‌ئه‌زموونی حوكمڕانی له‌م هه‌رێمی خۆماندا به‌داخه‌وه‌ كارمان گه‌یشتۆته‌ ئه‌و ئاسته‌ی كه‌هه‌موو كاری حكومه‌ت و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان بوه‌ به‌وه‌ی كه‌ له‌ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنه‌وه‌ به‌ بینراو بیسراو نوسراوه‌ وه‌ كه‌ به‌رده‌وام یان ئه‌نوسن مژده‌ یان ئه‌ڵێن مژده‌ وه‌یان لێدوان ئه‌ده‌ن كه‌ گوایه‌ به‌یانی موچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌تانه‌ ئه‌درێت بۆیه‌ به‌ پێویستی ئه‌زانم له‌م كابینه‌ نوێیه‌دا وه‌زاره‌تێك ته‌رخان بكه‌ن به‌وه‌زاره‌تی مژده‌ ناوببردرێت به‌ڕاستی مایه‌ی نیگه‌رانیه‌و جێگه‌ی داخ و شه‌رمه‌زاریه‌ كه‌نه‌مان توانی بێت له‌م هه‌موو ماوه‌یه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌ دا ئه‌م حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌ نه‌یتوانیبێت موچه‌ی ته‌نها یه‌ك دوو مانگ دابین بكات سه‌یریش له‌وه‌دایه‌ باسی حكومه‌تی كوردی و ڕاپرسی و گشتپرسی و ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌ خۆی ئه‌كه‌ن جا ئه‌گه‌ر كاری حكومه‌ت بریتی بێت له‌وه‌ی هاووڵاتیان خۆیان كاره‌با دابین بكه‌ن و خۆیان چاره‌سه‌ری ئه‌زمه‌ی سوته‌مه‌نی بكه‌ن و مناڵه‌كانیان بنێرنه‌ خوێندنگه‌و زانكۆئه‌هلیه‌كان و نه‌ خۆشه‌كانمان له‌نه‌خۆشخانه‌ ئه‌هلیه‌كان به‌پاره‌ی خۆیان چاره‌ سه‌ربكرێن ئایه‌ باشه‌ كاری حكومه‌ت چیه‌ ئه‌گه‌ر وابێت ئه‌توانین بڵێن هه‌ریه‌كه‌مان بۆ خۆمان حكومه‌تین به‌ڕاستی كاره‌ساته‌ كاری حكومه‌ت بوه‌ به‌وه‌ی ڕۆژانه‌ به‌رواری موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان ڕاگه‌یه‌نێت وهاووڵاتیانیان به‌و به‌روارانه‌وه‌ خه‌ریك كردوه‌ بۆیه‌ ئه‌ڵیم خۆزگه‌ وه‌زاره‌تێكیان دائه‌هێنا له‌م كابینه‌یه‌ی هه‌شته‌مه‌دا به‌ناوی وه‌زاره‌تی مژده‌ سه‌یر له‌وه‌دایه‌ مافی خۆت وه‌رگریت دوای دواكه‌وتنی بۆماوه‌ی دومانگ دوایش به‌مژده‌ پێت بفرۆشنه‌وه‌ له‌بری ئه‌وه‌ی داوای لێبوردن له‌ هاووڵاتیان و سه‌ر جه‌م فه‌رمانبه‌ران بكرێت به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ به‌ مژده‌ پێمان ئه‌فرۆشنه‌وه‌ گرفته‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ هه‌موومان دڵخۆش بوین كه‌ ئه‌م بارو دۆخه‌ی بۆ كورد هاتوته‌پێش بارو دۆخێك و هه‌لێكی گونجاوه‌ تاكورد بتوانێت باس له‌به‌ده‌وڵه‌ت بون و سه‌ربه‌ خۆیی بكات به‌ڵام ئه‌م قه‌یرانه‌ ئه‌و ئومێده‌شمان ئه‌كات به‌ خه‌ون ئه‌گه‌ر ئێمه‌ وابن كه‌واته‌ ناتوانین باس له‌ده‌وڵیتی كوردی بكه‌ین تا به‌به‌رنامه‌و پلانه‌وه‌ هه‌نگاو نه‌نێین له‌ڕوی كارگێڕی داراییه‌وه‌ ئه‌وه‌ بارو دۆخی هه‌رێمه‌كه‌مانه‌ وه‌له‌ ڕوی په‌یامی سیاسی یه‌وه‌ زۆر جیاوازین هه‌ر لایه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌ك په‌یام ئه‌دات یه‌كێك ئه‌ڵێت حكومه‌ت ڕائه‌گه‌یه‌نین یه‌كێك ئه‌ڵێت له‌ چوار چێوه‌ی عێراقدا ئه‌مێنمینه‌وه‌و دراو سێكانمان نیگه‌ران ناكه‌ین وه‌هه‌موشیان پێشبڕكێیانه‌ بۆبه‌غداد بۆ ڕزگاركردنی عێراق و مالیكی له‌قه‌یران تا به‌هێزی كه‌نه‌وه‌ ئه‌مجاره‌یان سوپایه‌كی تری دیجله‌ یان فوراتمان بۆبنێرێته‌وه‌ چونكه‌ ئێمه‌ له‌ كوردوستان بۆیان بوین به‌په‌ناگا ئه‌ویش باسی داڵده‌دانی تیرۆرمان بۆئه‌كه‌ن به‌وه‌ تۆمه‌تبارمان ئه‌كه‌ن له‌كۆنه‌وه‌ وتراوه‌ له‌ خراپه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ بترسن كه‌ چاكه‌یان له‌ گه‌ڵ ئه‌كه‌ین ..



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)