رونكردنەوەیەك لە (چەتۆ بینایى)یەوە
Sunday, 17/06/2012, 12:00
سڵاو ورێز وخۆشەویسیتم بۆ هەموو هاورێیانى ئازیز و بەڕێز وخۆشەویستم
من (چەتۆ بینایى) تاكو ئێستا چەندین بابەت ونوسینم ناردووە بۆ هەردوو ماڵپەرى (كوردستان پۆست و رەهێڵ پۆست) بەسوپاسەوە ئەو بەرێزانە نوسینەكانمیان دابەزاند ، كەلە سەرجەمیاندا ناعەدالەتى و زولم وناهەقى و گەندەڵى و پاشەڵپیسى زۆرێك لە كەسانى بەناو مەسئول و سەركردەم خستۆتە روو، كە سەرجەمیان واقیعى بوون و هیچ شتێكى زیادە یان بوختان و تەشهیرم بە كەسیان نەكردوە، ئەوەى كەئاماژەم پێداوە سەد دەر سەد وا بووە،بەمەش من راسیتم خستۆتە روو،دیارەبۆخۆشتان دەزانن كە گوتنى راستى و هەق بێژى لەوڵاتى پڕ لەمەسئولى قژ بۆیاخى نە خوێنەوار و نەزان لەهەموو شت قورستر و گرانترە و چارەنوسى نوسەرەكەشى لە چارەنووسى شەهید(سەردەشت و سۆران) باشتر نابیت،هەر ئەمەشە وایكردووە كە بەناوى خوازراوەوە سەرجەم نوسینەكانم بەو ناوەوە بڵاو بكەمەوە، تاكو بتوانم زۆرترین خزمەت و باشترین زانیارى بە ئێوەى بەڕێز بگەیەنم، بەمەش رق و قین و توڕەیى و هەڕەشەى زۆرێك لەو كەسانەم بۆ هاتووە لەرێگەى ئیمیلەكەمەوە،كەمن هیچ گرنگى وبایەخ و حسابێك بۆ ئەو هیچ كام لەو هەڕەشەو گوڕِەشانە ناكەم،لەبەرامبەر و وەڵامیاندا بەڵێن دەدەم لەجاران زیاتر و زۆرتر نوسین و بابەتم بڵاوبكەمەوە.هەروەها ئەو نەخۆشانە بەوەشەوە نەوەستاون زۆر ترسنۆكانەو نامەردانە چوون پەیجەكەم كە سەرجەم نوسین و بابەتەكانمى تێدا دابەزیوە هاكیان كردووە، بۆیە پێم خۆشە سەرجەم هاورێ و خوێنەرەبەرێزەكان لەو كارە ئاگادار بكەمەوە،ئەو نۆكەرانە وادەزانن كە بەو كارە دەتوانن رێبگرن لە بڵاوكردنەوەى نوسینەكانم. كەئەمەیان كارێكى زۆر ساویلكەو منداڵانەیە چونكە من لێرەوە لەرێگەى ئەم ماڵپەڕە بەرێزەوە بەو شەمشەمە كوێرانە دەڵێم لەبرى ئەوەى پەنا ببەنە بەركارى لەوشێوەیە بۆ ناچن چارەسەرى ئەو ناهەقى و ناعەدالەتى ئەو گەندەڵیانە بكەن كە ئاماژەى پێدەدەم و دەیخەمەروو، وەكو ئەوەى باش نوسینەكەم لەژێر ناوى(بەخێربََیت دكتۆر هۆرجون بۆوڵاتى نان ورۆن) سەندیكاى هونەرمەندان و گەورە بەرپرسەكەى بەخویاندا هاتنەوە ولەخەو راچڵەكین و بەپەلە پرۆزێ چوون خەڵاتى ئەو هونەرمەندانەیان كرد كە ئاماژەم پێداون ولەنوسینەكەدا ناویان هاتووە، هەروەها بەنیازم بەم نزیكانە پەیجێكى نوێ بەم ئەرێسە بكەمەوە
[email protected] لەگەڵ سڵاو و رێز وخۆشەویستیم بۆ هەمووان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست