زیندانیه‌كی تری پاراستن ئاشكرا ده‌بێ
Thursday, 10/07/2014, 12:00
2139 بینراوە
ماوەیەکە دەنگۆی دەوڵەتی کوردی و ریفراندوم دەکرێت، کە بارزانی بە دەنگی بەرزتربانگه‌شه‌ی ده‌كات ، لێرەدا قسە لەسەر ئەوە ناکەین ، بەلام دەپرسین یەکێ هەنگاوی وا گەورە بهاویژێ دەبێت یەکەمین شت هەولبدات کۆمەلێ کاری چاکسازی و گۆرانکاری لەعەقلیەتی خۆی و حزب و سیستەمەکە بکات بەتایبەتی ئاشتکردنەوەی خەلک و وازهینان لەو هەموو تاوان و رفاندن و تۆقینە ی بەردەوامی دەزگاکانی کەلای خەلک هاوشیوەی دەزگا ئەمنیەکانی بەعسن، چونكه ئه‌وه‌ی بارزانی بانگه‌شه‌ی ده‌كات ریسكێكه به‌ژیانی خه‌لك ، له‌كاتی هه‌ر روبه‌روبونه‌وه‌یه‌كدا هه‌موو خه‌لك ئاماده نیه قوربانی بۆ ولاتی دابنێ كه‌سیسته‌مێیكی دیكتاتۆری ، مه‌لیكی و پره له‌زه‌برو زه‌نگ بێ.
بارزانی کەسێکی قیناویە
هەمومان لەیادمانە ماوە ماوە سه‌دام بریاری لیبوردنی گشتی بۆهەموو زیندانیە سیاسیەکان ده‌رده‌كرد بەوانەی کەزۆر ئازاری خۆی و رژیمەکەشی دابوو ، کەچەندین جار دەیان بەرپرسی بالای ڕێکخستن ، پێشمەرگە ، کەسایەتی بەهۆی ئەو زیندانانە ئازاد بون ، بەلام کێ ئەم هەنگاوەی لەبارزانی بینیوە !؟
راسته بارزانیش كاری وا سالانه ده‌كات به‌لام هه‌رچی ژن كوژ ، تاوانبار هه‌یه ئازادیان ده‌كات كه‌سالی پار ناوی ٢ كه‌سی یه‌كه‌می ئه‌وانه‌ی به‌ر ئه‌و لێبورده‌یه‌ی بارزانی كه‌وتن هه‌ردوكیان دووكادیری پاراستن بون به‌رنامه‌ی تیرۆری ئه‌حمه‌د میره‌یان له‌گه‌ل ده‌زگای پاراستن دانابوو به‌لام ئاسایشی سلێمانی ده‌ستگیری كردبون
بەپێچەوانەوە بارزانی و بنەمالەکەی زۆر بەقین لەگەل رەخنەگرانی مامەلە دەکەن
بەنمونە سەید ئەکرەم لەسەر یەک لێدوان دووسالی ته‌واو خستیانه زیندان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چه‌كی بێ موله‌تی له‌مال هه‌بوه ، په‌رتوكی بێ یاسایی چاپ كردوه وه دەیان تۆمەتی منالانەی تریان بۆدروستکرد بوو . نیاز عەزیز بەتۆمەتی ئەوەی زانیاری داوەتە رۆژنامەکان ١٦ جارە کاتی دادگایی دادەنري کەچی ئاسایشی پارتی نایباتە دادگا
ئەمە تەنیا دوو نمونەیە لەکاتێکدا ناوەندە جیهانیەکان لەپەرلەمانتار و رێکخراوە مرۆڤ دۆستەکان چەندین نارەزایەتیان دەربریە
لەنوێترین زانیاری‌دا رۆژنامەنوس (شیروان شیروانی) دەلێ لەم شوينەی له‌م وێنه‌یه‌دا دیاره له مەسیفه)) باره‌گای رێكخستنی پارتی بوو، ئێستا پێم وایه شوعبەیێكی پاراستنی تیایه، وبه گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه خشوكه‌یان كردووه زیندانێكی نهێنیت هه‌یه له ژێر زه‌مینی ئه‌م بینایه‌ته!
به گوێره‌ی دوایین زانیاری 70 ڕوله‌ی كوردی ئه‌م نشتیمانه، له‌وێ به‌ند كراون، كۆنترینیان 18 ساڵه تیایه، ونوێترینیان له ساڵی 2011 رفێنراوه.)).
ئەمەش لینکێکی ترە کەهاوڵاتیەکی هەولیر ئازاد کراوە و ناوی ٢٦ زیندانی سیاسی ئاشکرا دەکات کەهەیانە لە ٩٦ وە زیندانی کراوە
لە٢ سالی رابردودا بەناوەوە بلاوم کردەوە کەچۆن لەزیندانی محەتەی هەولیر خەلک بەتەلەفۆن لەگەل دادوەر ئیسماعیل بریای لەسیدارەدانی بۆ دەرچوە ، ، یان ٢ کادیری پ‌ک‌ک دەسالە لەزیندانن بەتۆمەتی تەقینەوەی مەخمور لە ٢٠٠٣ لەکاتێکدا تیرۆریتس
ئەنجامیداوه
بۆیە دەولەتێکی نەتەوەیی راسته گرنگه به‌لام چی لەژیانی سەدان زیندانی نهینی وبنەمالەکەیان ده‌گۆڕێ كه‌مناله‌كانیان ئاوا ده‌یان ساله شوێن بزرن ؟ دەولەتی نەتەوەی چ مانایەکی لای دایکی سەردەشت و سۆران و کاوە هەیە کەجەلادی کورەکانیا ن ئازادانە وبەرپرسانە بەبەرچاویان ژین و دەجن ؟
بۆیە لەتەک دەولەتی نەتەوەیی دەبێت مافی هاولاتیبون وئازادی فەراهەم بکرێ گەرنا ئەو دەولەتە بۆ بنەمالەیەکە وەک خەلیجیەکان ده‌دزن و تاوان ده‌كه‌ن