کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ دوای کۆنگره‌ی سێ، ئیتر یه‌کێتی هیچ جیاوازییه‌کی له‌گه‌ڵ پارتییدا نه‌ما

Wednesday, 16/06/2010, 12:00


یه‌کێتیی به‌ره‌وه‌ قۆناغیکی مه‌ترسییدار
له‌وه‌ته‌ی یه‌کێتی سه‌ری هه‌ڵداوه ،‌ به‌رده‌وام بیرورا و قوتبی جیا ، لە هه‌ناوی ئه‌و حزبە خولاوەتەوە، هه‌ندێ جاریش بریاره‌ مه‌ترسه‌کانی ئه‌م حزبه‌ ، به‌ئاشکرا بۆته‌ جێگای رەخنەی ئەندام و هەندێ بەرپرسی سیاسیان، بەڵام ئەوەی لەکۆنگرەی سێی بینرا و بیسترا، وه‌ک ده‌گووترێ (ده‌هۆڵ دڕا و ته‌قه‌ی بڕا) . یه‌کێتی بووه‌ یەک قوتبی و بالادەستی هێزە سەرکوتکەر و کۆیلە بووه‌که‌ی ژێرده‌سه‌ڵاتی بنەمالەی تاڵەبانی .
کۆنگره‌ی سێی یه‌کێتی ، نەیتوانی نوێ بوونەوە یان گۆڕانکاری ، له‌ناوه‌ خۆی بهێنێته‌ ئاراوه‌ ، به پێچه‌وانه‌وه‌ ، بوە هۆکاری ته‌زکیه و‌ به‌رفراوان پێکردنی ، زۆرترین سه‌رکرده‌ی فایلدار، گەندەڵ، نه‌زان و دۆراوی سیاسیی و کۆیلەی تالەبانی . بەمەش دوایین تەقەیان بەو هه‌ناسه‌ جیایه‌ی یه‌کێتی له‌ چاوپارتی هێنا (فرە مینبەری و ڕێگرتن لەبنەماڵە بوونی) .
ئاخر کۆنگرەیەک به‌ناو  هی حزبێکی سۆسیال دیموکراته‌ ! ، بەچەپلە ڕێزانی ئه‌ندامان و ده‌نگدانی 100% تاڵه‌بانی ، ئه‌ویش دور لە ئیرادەی ئێوه‌ (کۆسرەت ڕه‌سول و بەرهەم سالح) بکات به‌ جێگری ، ‌ئێوه‌ش ده‌نگ بده‌ن به‌ بەرپرسە بالاکانی (ئاسایش و زانیاری سەربازی) و یه‌که‌م ده‌نگ هێنه‌ری کۆنگره‌که‌تان ، ژنه‌که‌ی تاڵه‌بانی بێت ، بۆ فاتیحای یه‌کجاره‌کی بۆ (باوه‌ڕ و مورالتان) به‌رامبه‌ر رابردوی شاخ و ڕوباری خوێن ڕشتنی ، هاوڕێکانتان نه‌خوێنین ‌؟
کۆنگرەیەک لەبڕی سزادانی فایلدار و تاوانبار و فایلدارەکان، پلە سیاسیه‌کانی بەرزبکاتەوە!. ئه‌مه‌ ئاستی کۆیله‌ و هه‌لپه‌رستی و دۆڕانی موڕاڵی ئێوه‌ ده‌رده‌خات .
ئەوەی لەو کۆنگرەیە بینرا و بیسترا ، ده‌رکه‌وت تاڵه‌بانی لویس 14 ئاسا ره‌فتار ده‌کات (من دەوڵەتم ودەوڵه‌یش منه‌).
ئێمە چی لە دادپەروەری کۆمەلایەتی وسۆسیال دیموکراتیه‌که‌ی یەکێتی بکەین ، کە سەرکردایەتیەکەی پڕ لە زڵە گەندەڵ و دزه‌کانی ئەم نیشتمانە بکات ؟ ئێمە چی لە دروشمی ئازادی و سیاسیەکەی بکەین ، کە بەرپرسی (ئاسایشی گشتی و سڵیمانی و زانیاری) لەده‌رچوه‌ یه‌که‌مه‌کانی سه‌رکردایه‌تی ئه‌م حزبه‌ بێت ؟ ئێمە چی لە حزبێک بکەین کە ٥٠ ساڵە شەری پارتی و بنەمالەی بارزانی بە کوڕی هەژار ده‌کات، کە دژ به‌ حزبی (دیکتاتۆر و بنەمالەن) ، کەچی سەدام ئاسا ، تاڵه‌بانی بە چەپلە ڕیزان و ١٠٠% ده‌نگی ئێوه‌ دەردەچیت و هەر خۆشی وەک دیکتاتۆرەکانی ڕۆژهەلات ، دوو کەسی گوێ رایەڵ بۆ جێگری دەست نیشان دەکات !؟
ئێمە چی لە سەرجەم بەرنامە و پەیرەوی ناوخۆی بکەین، ئەگەر خودی ئەوحزبە لەبەرزترین ئاست ٦٠٠ کەس بەساختە و عەنتەریات بەرەو هۆڵی کۆنگرە ببات ، که‌سیش نه‌ڵێت ئه‌مه‌ ساخته‌کاریه‌ و گاڵته‌جاریه‌ به‌ کۆنگره‌؟ . ره‌نگ بێت ده‌می هه‌ر یه‌کێکێشیان بکه‌یته‌وه‌، خۆی پێ رێكخستنه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانی شار و قاره‌مانی قه‌یوان ماوه‌ت له‌خه‌بات ، و مارکس و هیگلیش بێت له‌ هه‌لسه‌نگاندنی دیموکراسیه‌ت و کۆمه‌لگایه‌کی یه‌کسان!؟
زۆر به‌راشکاوی دەلێم ، هه‌ندێ کادیری یه‌کێتی به‌و تروسکاییه‌ خۆیان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تاند ، که له‌م ‌کۆنگره‌یه‌ ، یه‌کێتی باشتر ده‌که‌ن ، ئه‌و خه‌ونه سه‌وزه‌تان ، ‌ به‌یه‌کجاری لەگۆڕنرا. ئه‌وه‌ی روویدا هه‌مووتان بوونه‌ کۆیله‌ی تاڵه‌بانی و خێزانه‌که‌ی . جیاوازیه‌کیشتان که‌ پێشتر له‌گه‌ڵ  پارتییدا، ئه‌گه‌ر هه‌بووبێت، له‌مڕۆ به‌دواوه‌ ئه‌وه‌شتان نه‌ما، چونکه‌ بوونه‌ خاوه‌ن سه‌رکردایه‌تیه‌کی پڕ له‌ دز و فایلدار و هه‌لپه‌رست  و خۆشتان بونه‌ کۆیله‌ و کارمه‌ندی شه‌ریکه‌ی تاله‌بانی و ‌هێرۆ  و بنه‌ماڵه‌که‌ی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە