بۆ ئهوهی خۆمتان پێ بناسێنم، بهو پرسیاره دهست پێدهکهم: دهبێت منیش گهندهڵ بم؟
Saturday, 25/04/2009, 12:00
2279 بینراوە
شتێك مێشكی تێكداوم بهردهوام بیری لێدهکهمهوه، که لەم نووسینەدا بیخەمە بەر دیدی خوێنەران.
من لە پۆلی یەكی ناوەندی بووم، حیزب لەوێوە هات منی فێری گەندەڵیی كرد و بوومە ئەندامی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان، که سەر بە یەكێتی نیشتمانی كوردستان بوو، لە ساڵی 1991 ئابڵوقەی ئابوریی لەسەر میللەتەكەماندا له دوو لاوه بوو بۆ سهرخەڵكیی و زۆر بەزەحمەت نان دەست دەكەوت، چەندین كەس لە بەرامبەر پهیداکردنی نانێکدا گیانی لەدەستدا.
ساڵی 1997 براگەورەكەم كە لە 1982 هوه پێشمەرگە بوو تا لە ساڵی 2005 ، شەهید بوو، وتی ناوت دەنوسم لەلای خۆم وەك پێشمەرگە، لە فەرماندەی دووی تایبەتی كۆسرەت ڕەسوڵ، هەرچۆنێك بێت دەتوانیت بەو موچەیە چەند كیلۆ ئاردێك بكڕیت، منیش ئەو كاتە لە پۆلی سێیەمی ناوەندی بووم، گەنجێكی تازە پێگەشتوو بووم، پێش ئەوەی موچە وەربگرم، یەكەم مانگ شەڕی نیوان یەكێتی و پارتی دەستی پێكرد، كە ناو نرابوو گەردەلولی تۆڵەی دوو، بەداخەوە سێ برام لەو شەڕەدا بەشداربوون و لە لیواری مەرگ گەڕانەوە، من نەخۆشی ڕوماتیزمم هەبوو، زۆرجار پەكی دەخستم، بەخۆشحاڵیەوە دەڵێم كە بەو هۆیەوە نەمتوانی بەشداری ئەو شەڕەبم، كەشەڕهکه وەستا بە سەدان پێشمەرگەی یەكێتی برینداربووبوون، منیش بەهۆی نەخۆشێكەمەوە نەمتوانی دەوام بكەم بۆیە دوای شەڕەكە موچەكەیان بڕیم، نەخۆشیەكەم تادەهات زیاتر پەكی دەخستم، بۆیە براگەورەكەم لە فەرماندەییەكەی خۆمانەوە نووسراوێكی بۆ كردم بۆ ئەوەی لە نەخۆشخانەی شۆڕش چارەسەر بكرێم، ئێستا ڕۆژ و بەروارم لەبیر نەماوە كە لەگەڵ برایەكی ترمدا چوین بۆسلێمانی بۆ نەخۆشخانەی شۆڕش، لە نەخۆشخانەی شۆڕش دكتۆر مەحمەدخۆشناوی لێبوو، كە بەڕیەوەبەری نەخۆشخانەكە بوو ئەو كاتە، دوای فحوسات و شتی وا، یەكسەر داخلی نەخۆشخانەی شۆڕشی كردم، ئەو شەوە لەوێ چەند دەرزیەكی ئازاریان لێدام، تا بەیانێكەی ڕۆژبووە، دكتۆر مەحمەد خۆشناو وتی ئەمە ئیختساسی من نییە بۆیە بە نوسراوێك نەقڵی نەخۆشخانەی تەوارێكەتان دەكەم، دەتان نێرم بۆلای دكتۆر(.......) نووسراوەكەی بۆ كردم، چوینە نەخۆشخانەی فێركاری، لەوی دكتۆر(......) خەواندمی و بۆ بەیانێكەی فەحسی بۆ كردم و عیلاجی بۆ نووسیم و دكتۆر وتی: ئەبێت 40 شەو 40 ڕۆژ لە سەر پشت بكەویت، 6 كیلۆبەردیش بە پێتەوە بێت، ئیتر شەش كیلۆ بەردیان به هەردوو پامەوە وهستان، ڕۆژانە 3 تا 4 دەرزیان لێدەدام، جگە لەوەی كۆمەڵێك حهپیان دەدامێ هەرچیم دەخوارد دەڕشامەوە، تا دەهات حاڵم خراپتر دەبوو ئازارم زیادی دەكردو و هیچم پێنەدەخورا، دوای 40 شەو 40 ڕۆژ بەكار هێنانی دەواو دەرزی و بەستنەوەی هەردوو پێم، كاتێك ویستم بجوڵیمەوە هەردوو قاچ و پشتم ڕەق بووبوو، دكتۆر لەلای براكەم وتبووی تووشی سیلی ئێسقان هاتووە، وام لێهات دەگریان بەدیارمەوە، گیانم دەدا بە تورسكایی ئومێدی ئەوە نەمابوو كە لە ژیاندا بمێنمەوە، بۆیە بە ناچاریی هێنامیانەوە بۆ كفری.
ڕۆژێك بردمیان بۆلای دكتۆر جەبار بۆ شاری كەلار دەست بەجێ دكتۆر جەبار وتی خوێنی تیادا نەماوە، که بردتانەوە بۆ كفری یەك بوتڵ خوێن بكەنە گیانیەوە، كە هاوردمیانەوە بۆ كفری گیانم دەدا بردمیانە نەخۆشخانەی كفری لەوێ براكەم بوتڵێك خوێنی دامی و كردیانە گیانمەوە، ڕۆژ بە ڕۆژ تادەهات خراپتر دەبووم، ڕۆژێك براكەم ناسیاوێكمانی بینی ماڵیان لە بەغداد بوو، پرسیاری ماڵەوەمانی كردبوو، براكەشم وەزعی منی بۆ گێڕایەوە، ناسیاوەكەشمان وتبووی بیهیننە بەغداد دكتۆرێكی باش هەیە لە بەغدا، بۆیە چەند ڕۆژێك دوای ئەوە لە گەڵ باوکمدا كە بەباوش هەڵیدەگرتم بردمی بۆ شاری دووزخورماتوو شەو لەوێ لە نەخۆشخانەی دووز خەواندمیان بۆ بەیانیەكەی چووین بۆ بەغدا، چوینە شێخ عبدوالقاددر گەیلانی لەوێ تەلەفۆنمان بۆ ناسیاوەكەمان كرد لە گەڵ خاڵۆزایەكی دایكم شەریك بوون، بردمیان بۆ لای دكتۆرەكە، كە ناوی دكتۆر عبدالڕشید تكریتی بوو، عیادەكەی لە شارع ڕەسافە بوو، كاتێك كە ئهشیعەكەیان پێشانداو چوومە ژورەوە دەوا و دەرمانەكەی سلیمانیمان پێنیشاندا، دەست بەجێ وەك شێت هەڵچوو حەبەكەی سلێمانی خستە ناو زهبالەكەیەوە، توڕەبوو وتی ئەوە دكتۆرە لە سلێمانی یان موزەمیدە، وتی ئێستا چەند حەپ و دەرزیهكت بۆ دەنووسم لە گەڵ چەند حەبێك ئەمشەو بە كاری بێنە تا فحوساتی تەواوت بۆ دەكەم، ئەو شەوە حەب و دەرزیەكانم بەكار هێنا شەو تا بەیانی خەوتم هەستم كرد ئازارم كەم بووەتەوە، ئیتر بۆ بەیانیەكەی فحوساتی گشتیی بۆ كردم وتبووی ئەمە ڕوماتیزمی هەبووە، نەك سیلی ئێسقان ، بەڵام دكتۆرەكەی سلێمانی سەقەتی كردووە تا 2001 سەردانی ئەو دكتۆرەم دەكرد و دوو دار شەقم بەدەستەوە بوو، كاتێك دكتۆرەكەی بەغداد وتی ڕوماتیزمی بووە ئەو دكتۆرەی سلێمانی سەقەتی كردووە، خزم و ناسیاو وتیان دهبێ سكاڵا لە سەر دكتۆرەكە بكەن، بۆیە براگەورەكەم ڕۆیشت لە فەرماندەیی باسی كردبوو، كە دەیەوێت سكاڵا لەسەر دكتۆر(......) تۆمار بكات، لە فەرماندەی براكەمیان قەناعەت پێهێنابوو، كە ئەو كارە نەكات، ئەگەر ئەو دكتۆرە بخرێتە زیندانەوە ئەوە بریندارێكی زۆر گیان لە دەست دەدەن، چونكە دكتۆری تری ئەو بوارە نییە، تا پێشمەرگە نەشتەرگەریی بكات، بەوهش قەناعتیان پێكرد، كە منیش بكرێمە پێشمەرگەی سەنگەر، ئیتر براكەم هاتەوە وتی سكاڵا تۆمار ناكەم و مەسەلەكەی گێڕایەوە، كاتێك لە 2001 ئیتر توانیم بە دارشەق بجوڵێمەوە، لە2001 فەرماندەی دووی تایبەت نەمابوو، بووبوو بە فەرماندەی 15 قەرچوخ، ئیتر لەوێوە نووسراویان بۆ كردم، دوای ساڵێك هاتووچۆكردن كرام بە پێشمەرگەی كەمئەندامی سەنگەر، ئەو دەمە 50 دینارمان وەردەگرت، دوای ڕوخانی سەدام وردە وردە بوو بە 120 هەزار دینار، بەڵام من بە هۆی ئەوەی لە سەدا شەست و پێنج قاچم كەم ئەندام بووبوو، 200 هەزار وەردەگرم، منیش هەر وەكو هەموو ئەو پێشمەرگە كەمئەندام بووانەی سەنگەر پێش ڕوخانی ڕژێمی عێراق زەویەكیان دامێ و لە دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس كابرایەكم بردە سەری 500 دیناری ئەسڵی دامی، چونكە ئەرزەكەم زۆر دوور بوو، بۆیە نەمفرۆشت تا2005 لە 2005 دام بە 25000 هەزاری ئەسڵ و شتێك.
ئیستا زۆرجار لەگەڵ خۆمدا دەكەومە گفتوگۆكردن: ئایا چیبكەم و چینەكەم؟ ئەمە هەموو لە مێشكمدا دەجوڵێتەوە، ویژدانم ئاسووده نابێ، من لە ساڵی 2002 بە براگەوركەم وت با سكاڵا لەسەر ئەو دكتۆرە تۆماربكەم، زۆر بە توندی وهڵامی دامەوە وتی من وەعدم داوە چۆن تۆ دەتوانیت وەعدی من بشكێنیت؟ لە 2006 چوومە ناو بواریی ڕۆژنامەگەریەوە لە (كوردستانی نوێ) وە دەستم پێكرد، بەڵام كاتێك كۆمپانیایی وشە دامەزرا وازم لەوێ هێنا، تاكو چەند دانەیەكی ڕۆژنامە دەرچوو كارم كرد، كاتێك خەتی ئەنتەرنێتم ڕاكێشاو سەیری كوردستانپۆستم كرد، دوایی دەچوومە ژوری كوردستان وینایتد لە پاڵتاك، ئیستا دەچمە ژوری ئۆپۆزسۆین، ئیتر كاتێك ڕاستێكانم بۆ دەركەوت ئەوە دوو ساڵە من زۆر بەتوندی وتار لە كوردستانپۆست دادەبەزێنم و كەسێكی ڕەخنەگرم، چەندین جار لەسەر ئەو وتارانە ناڕاستەخۆ هەڕهشەم لێكراوە، كە واز لە نووسین بێنم، تا کار گەیشتە ئەوەی پارەیەكی خەیاڵیم بدەنی، من ئەوەشم وەرنەگرتووه و خۆمم نەفرۆشت، ئێستا مانگانە نزیكەی 70 هەزار دەدەمە عیلاج و حەپ و دەرزیی ئازار، من كە لە سەر گەندەڵی بەرپرسان دەنووسم دەسەڵات هیچ چەكێكیان بەدەستەوە نەماوە دەڵێن: ئەوە نییە زەویت وەرگرتووە، مانگانەش موچەت هەیە، ئیتر بۆ ناڕازیت؟ بەتایبەتی لەم ماوەیەدا كە هەڵبژاردن بەڕێوەیە.
خوێنهری بهڕێز ! کهسانی خاوهن ویژدان و ڕهوشتیی بهرز! لهم نووسیهدا ئهو ڕاستییانهم بۆ گێڕانهوه و ڕووی دهمم دهکهمه ئێوه و لێتان دهپرسم:
من ئەبێت تاوانم چی بێت ئەگەر كاتی خۆی سكاڵام لەسەر ئەو دكتۆرە تۆماربكردایە دەیناردم بۆ دەرەوەی وڵات، دەنا ئێستا من مرۆڤێكی تەندروست بووم، چاك دەبوومەوە، ئەگەریش ئەوە بە گەندەڵیی حیساب بكرێت ئەوە من ئامادەم دادگایی بكرێم و باجەكەشی بدەم، ناشتوانم سكاڵا لەسەر ئەو دكتۆرە تۆمار بكەم، چونكە پهیمانم داوه بە براشەهیدەكەم، كە پهیمانهکهی ئەو نەشكێنم. هەرچەندە دەبێت ئیستا ڕۆژانه لە گەڵ ئازارەكانی جەستەمدا شەو و ڕۆژ بكەمەوە و چارەسەریشم لە دەرەوەی وڵاتە، دەمەوێت بۆ لەمەودوا ئەو موچەیە ڕابگرم و لە ئایندەشدا ئامادەم دادگایی بكرێم لەسەر ئەو پارچه زهوییه و ئهو موچەیەی كە وەرمگرتوو، تهنها بۆ مهسرهفی دهرمان و ئازارهکانی گیانم سهرفم کردوون.
ئێوه چیی دهڵێن و چی به باش دهزانن تا بیکهم؟
کوردستانپۆست: ئهگهر بهرپرس و سهرکردهکانی کورد وهکو تۆ ڕهوشتیان بهرز و خاوهن کهرامهت و ویژدان بوونایه، ئهو پهیمانهی تۆ به برا شههیدهکهت داوه، ئهوانیش خاوهن پهیمان و خۆشهویستیی بوونایه بۆ خاک و بۆ ئهوهی که ناویان لێنابوو شۆڕش، ئهوا دهیانتوانی وهڵامی ئهو پرسیارهت بدهنهوه، لێ ئهوان به بارزانیی و تاڵهبانییهوه، له خوار ئاستیی کهسایهتیی تۆوهن، تۆ زۆر لهوان دهوڵهمهندترین، خاوهنی گهنجینهیهک ڕهوشتیی بهرزیت، بۆیه دڵگران مهبه، سامانی کهسایهتیی تۆ له سهرو ئهوانهوهیه، ئازاری جهستهی تۆ، خۆشییه بۆ ئهوانهی که تروسکاییهک له پاشهڕۆژێکی ڕووناکدا دهبیننهوه، که له ناو ئهو گهندهڵستانهدا، گوڵێکی جوان دهبیننهوه و بۆنی هیوای لێدهکهن، بۆ نهوهکانی داهاتوومان ڕۆشناییهک بهدی دهکهن، که ئهم سهرکرده خائین و ناپاکانه، ئهمڕۆ ڕهشیان کردووه. با خوێنهری بهڕێزیش بفهرموێت قسهی خۆیان لهو بارهیهوه بکهن.