بۆ/شۆرشگێرەكانی شەری براكوژی

Thursday, 17/03/2011, 12:00


بۆ/شۆرشگێرەكانی شەری براكوژی
بۆ/دوژمنانی دوێنێ و دۆستانی ئەمرۆ
بۆ/ رورەشەكانی كەسانی وەك سۆزانی خاڵەشەهاب
كاتێك لەسۆزانی خاڵە ناشەهابم بیست كە زۆر بێ شەرمانە ووتی (ئەڵێن لەسلێمانی مەجزەرە بووە قەتڵ و عام كراوە كوا كراوە) ئەم قسەیەی رایچەڵەكاندم و بردمیەوە بۆ سەردەمی 1996 ئاخر تۆ بە خوێنی زیاتر لە حەوت شەهید نەڵێ مەجزەرە و قەتڵ و عام ئیتر بەچی دەڵێ قەتڵ و عام هەی روورەشی لای خوداو لای میللەت ؟
گەرچی ێەدام حسێن بەو درندەریەی خۆیەوە قەتڵ وعامی كوردی ئەنجامدا كەچی تاڵەبانی و بارزانیش كەمتریان لەو قەتڵو عامانە نەكرد كە بەهەرحاڵ ێەدام حسێن ووتیان عەرەبەو هاو نەتەوە نیە بەڵام ئەی خێڵكیەكان ئێوە خۆ كورد بوون ؟ چۆن بیرم بچێ لەشاری دەربەندیخان چ قەتڵ و عامێكتان لەساڵی 1996دا ئەنجام دا كە نەك هەر مرۆڤەكان تەنانەت بێ ویژدانیشی دەهێنایە زمان تەنانەت ئاژەڵەكانیشی دەهێنایە گۆ دەبوایە خواش بەردی بباراندایە بەسەرتاندا لەوكاتەدا كە ئەو هەموو كوشتارگەیان لەم ناوچەیەدا بەچ شێوەیەك ئەنجام دا ، بیرمە بەگوێی خۆم گوێم لێ بوو لەرادیۆكانیاندا توانجیان لەسەركردەی یەكتر دەدا یەكێتیەكان دەیان وت بۆیە پێت دەلێم كاكە كە چۆلەكەم بۆ بگریت ئەمە تانەو توانجی رادیوكانیان بوو چەندین شتی دیكەش كە بیرم نەماوە ئێستا ،قەقەت بیرم ناچێت كە (عدنان حسین) كوریكی گەنج بوو تەنها دوو مانگ دەبوو ببووە پۆلیسی پارتی ،ئەو گەنجە یەك مووچەی وەرگرتبوو شەهید كرا ،كاتێك پارتی هاتەوەو یەكێتی تێی قووچان بوبە تەقە لەسەر جادەكان هەرچی یەكیتیەكان بوو كونە مشكیان لێ بوو بوو بە قەیسەریە لەو شەرەدا موحمودی مامە عەزە كە یەكێتی بوو كوژرا دوا بەدوای ئەوە یەكێتی بەرەو باوان كرایەوەو لە ئێران هاتەوە كە هاتنەوە جەبار فەرمانی گۆربەگۆر بەدەستی خۆی خوێنی مەحمودی مامە عەزەی سەندەوە ئەوەبوو دەست پارێزی لەكەس نەكردبوو ئینجا نۆرەی پارتی بوو رایكرد بیرمە دراوسێەكمان پارتی بوو ماكسیەك ولەچكێكی دابەسەری خۆیداو خۆی كردە بەماڵێكی دیكەدا بۆ ئەوەی نەیگرن نەیكوژن ، ئەوەندەیان پارتی كوشتبوو كەتەرمەكانیان بەگڵابەیەك هێنایەوە بۆ دەربەندیخان شەوبوو لای بانگی عیشا هێنایانەوە لە بەردەم قوتابخانە بەنەڵكان ئەو گەڵابە ماوەیەك وەستا زۆربەیان كوری گەنج بوون ئەو تەرمانە بەوتەی سایەقی گەڵابەكە ئەوكاتە بۆنی خوێن ووری كردبوو ، ئەو عەدنانەی ناوم هێنا پێشتر بریندار بوو زۆر پاراببوە لەبەر ئەوەی نەیكوژن وتبووی دەسگیراندارم مەمكوژن بەڵام بە فیشەك مێشكیان تەقاندبوو هەندێك دیلیان هێنابوو لەناو ئاسایشی دەربەندیخاندا كوشتنیان یەكێك لەودیلانە زۆر زۆر پاراببووە ووتبوی لەبەر خۆم نا مردن و مان تازە بۆ من هیچ نیە بە برواوە نەچوومەتە ناو پارتی بەخوا لەبەر مووچە رۆشتووم توخوا لەبەر خاتری ئەو دوو منداڵەم مەمكوژن بەڵام جبار فەرمان بە دەمانچەكەی خودی خۆی كوشتبوونی لەقوتابخانەی هەرسیندا بە پەرەمێز دیلیان كوشتبوو ،
دەتانەوەێ ژێر بەرەتان بخەینە سەر بەرە ئەی دیموكراتەكان چەند خێزانێكی دیموكرات هاتە ئەم شارەو وایانزانی داڵدە ئەدرێن كەچی ژێر بەژێ فرۆشتنیان بە ئیتلاعاتی ئێران و لوغمی دەبابەتان بەپیلانی ئێران بۆ دانان و كەسیان دەرنەچوون .دەك لەوە زیاتر روورەش بن بەكرێ گیراوەكانی بێگانە شیرەكانی ماڵەوەو رێویەكانی دەرەوە
ئیتر چی ماوە بیكەن كوشتارگەدان ئەنجام دا دزی و گەندەڵی دنیاتان كرد شەری برا كوژیتان كرد ئێستاش بەهەموو روویەكتانەوە دێنە سەر شاشەی تیڤی و دەم درێژ دەكەن لەم گەلە ، هێشتا مەجزەرە ماویەتی ؟ئەگەر ئەم جارە مەجزەرە یەك هەبێت نۆرەی ئێوەیە مەجزەرە بكرێن خاتوون !!!!



 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە