ئەگەر مەلا كرێكار بڵێ دەنگ بدەن بە یەكێتى و پارتى ئەمە ڕوو دەدات
Wednesday, 29/04/2009, 12:00
1863 بینراوە
ئەگەر هاتوو مەلا كرێكار هات بە سەریدا وووتى خەڵكى موسڵمانى كوردستان دەنگ بدەن لە لیستەكەى پارتى و یەكێتى و نەكەن دەنگ بدەن بە لیستەكەى نەوشیروان ئەم شتانەى خواۆرەوە ڕوو دەدات :
لاى یەكێتیەوە بە پلەى وەزیر خانەنشین دەكرا و لێبوردنى گشتى بۆ دەردەكرا و مەلا كرێكار لە تیرۆریستەوە دەبوە پیاوێكى تێكۆشەرى عەیارە بیست و چوار و لاى پارتیشەوە دەكرا بەو كوڕى بنەماڵە و بە پلەى ئەندام پەرلەمان خانەنشین دەكرا و ڤیلایەكى شازى بۆ دەكڕدرا وچەكدارەكانى پارتیش حیمایەیان ئەكرد و لەوانەش بوو لە لیستى هاوپەیمانى كوردستاندا ببوایە بە ئەندام پەرلەمان و هەردوولاش پێشنیارى وەزیرى ئەوقافیان بۆدەكرد ,یەكێتیش لە دوكان لە تەنیشت ماڵە حەرام كراوەكانى تاڵەبانیەوە شازى كۆشك و ڤیلایان دەدایە و هەموو سەفەرو میوان و سەیارە و كارەكانى لە سەر سكرتاریەتى مام جەلال ئەبوو , نەشیان ئەهێشت برنجى بایەعى بخوات و سەفەرەكانى هەندەرانیشى لە سەر مەكتەبى سەرۆك و سكرتاریەتى جەلال دەبوو هەر زو زووش لە لایەن مەكتەبى ڕێكخراوەكانى مەلا بەختیارەوە كۆڕو سیمینارى بۆ دەبەستراو لە كەناڵەكانەوەچاوپێكەوتنى بۆساز دەدرا , ئەم مەلایەى ئێستا لە سەر ئەوەى ووتویەتى دەنگ بدەن بە لیستەكەى كاك نەوشیروان ئیتر تیرۆریستە ,وە ئەگەر بۆ خۆیان بوایە دەبوو بە تێكۆشەرێكى كۆن و ڕوناكبیرێكى گەورەى گەلەكەمان , لەوانەشە لە پەیمانگاى كادران بكرایە بە لێكۆڵەر لە سەر ئیسلامى سیاسى , هەر زووزوو مەسعودو جەلال و پیاوە گرگنەكانى دەسەڵات سەردانیان دەكرد , بەڵام ئەمڕۆ مەلا كرێكار لەبەر ئەوەى وتویەتى دەنگ بدەن بە لیستەكەى كاك نەوشیروان ئیتر ئاسمان ڕوخا و ئەم پیاوەى بە تەسكیەى یەكێتى لجوئى وەرگرت ئێستا بۆتە تیرۆریست , من پێشنیارێك بۆ مەلا كرێكار ئەگەر بۆ فشقیاتیش بێت یەك جار ئەم قسەیە بكات بزانێ چى ڕوو دەدات , یەكسەر مەسعودو جەلال چاتى لەگەڵ دەكەن و دەعوەتى دەكەن بۆ ووڵاتى دیموكراتى بێ وێنە لە دنیادا و ئەیهێنەوە بۆ كوردستان , ئەمە مایەى پێكەنینە , ئێستا شەهید ئارام زیندو بێتەوە , مامە ڕیشە زیندو بێتەوە , بارزانى و ئیدریس زیندو ببنەوە و بڵێن دەنگ بدەن بە لیستەكەى نەوشیروان مستەفا بە قودرەتى قادر ئەمانیش ئەبن بە تیرۆریست , ئەمانەدەڵێن لەگەڵمى پیاوى چاكى , لەگەڵم نیت دوژمنى , ئیتر گوێ بە هیچ نادەن , نازانم ئەگەر ڕۆژێك بێت و مەلا كرێكار ئەم قسەیەى كرد و داواى لە خەڵكى موسڵمانى كورد كرد دەنگ بدەن بە لیستەقۆڕەكەى پارتى و یەكێتى ئیتر ئەو ڕۆژە سایتەكەى مەلا بەخ بەخ و كوردستانى نوێكەى ئازاد جوندیانى كە تەنها بۆ سفرە باشە مەلا كرێكار دەبێت بە ڕوناكبیرى گەورەى گەلەكەمان , ئە گەر سەدامیش بۆ ئەم سەردەمە بژیایە و لە زیندانى ئەمریكیەكانەوە داواى لە خەڵكى باكورى عێراق بكردایە دەنگ بدەن بە لیستى پارتى و یەكێتى ئەوا سەدامیش پیاوى حەسم بوو نەك خەسم ,وە لە هەموو تاوانەكانیشى خۆش دەبون ,