بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە


كردنەوەى بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى ڕۆژئاواى سلێمانى بۆ ؟

Sunday, 07/02/2010, 12:00


كردنەوەى بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى ڕۆژئاواى سلێمانى بۆ ؟
ئاشكرایە ئاسایشى سلێمانى لە دواى ئەو گۆڕانكارییەى تێیداكرا بەلابردنى سەركەوتى كوبە و دانانى وەستا حەسەن پێشكەوتنى بەرچاوى بەخۆوە بینى لە زۆرینەى ڕەوەوە بە شاهیدى دۆست و دوژمانى ئەم بەڕێوەبەرایەتییە ، سەرەتا هەر لە دابینكردنى ئۆتۆمبێل و چەندین ئامێر و كەرەستەى پێشكەوتوو بۆ ئەم بەڕێوەبەرایەتییە لە دەست بەكاربوونى وەستا حەسەنەوە گۆڕانى بنچینەى لە ئیشەكانى ئاسایشى سلێمانى بەرچاو دەكەوتن و دەبینران تاكو كار گەیشتە ئەوەى وەستا حەسەن وەك نوێنەرێكى مام جەلال لە سلێمانى دەبینرا و قسەكانى قسەى مام جەلال بوون و ڕەتكردنەوەى نەبوو لە هیچ شوێنێكدا و لە ناوخەڵكیدا جمهوریەتى خۆى پەیداكرد تاكو كار گەیشتبووە ئەوەى زۆرێك لە كارمەندان و خەڵكى سلێمانى و هاوەڵەكانى وەستا بە حەسەنى ناسرابوون و پێیان دەوترا ئەوانە حەسەنین نەك ئاسایش ، تاكو ئەو كاتەى مامۆستا سەیفەدین لە بەڕێوەبەرى گشتى ئاسایش لابراو حاكم قادر خرایە شوێنى و كرایە بەڕێوەبەرى گشتى ئاسایشى هەرێم ، وەستا هەر دەورى خۆى هەبوو ، بەڵام حاكم قادر زوو دەركى بەم ناوبانگەى وەستا كردوو كەوتە دژایەتى كردنى و هەوڵەكانى خستەگەڕ بۆ ئەوەى كەسەنزیكەكانى چواردەورى وەستا بكڕێت و دووریان خاتەوە ، ئەوە بوو چەند خۆفرۆشێك لە وەستا كران ، هەنگاوێكى ترى حاكم قادر ئەوەبوو كە دەستەڵاتى وەستا حەسەن كەم بكاتەوە ، هات بیرى لەوە كردەوە سنوورى ئاسایشى سلێمانى كەم بكاتەوە و بڕیارى دروستكردنى بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى ڕۆژئاواى سلێمانیدا ، ئەمە هۆكاربوو بۆ دروستكردنى ئەو بەڕێوەبەرایەتییە ، نەك بۆ زیاتر كۆنترۆڵكردنى ئاسایش .

ئەفسەرێكى پایە بەرزى ئاسایشى سلێمانى

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە