کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە ٣١ ئابدا, مەسعود بڕیاری لەسێدارەدانی (هیوا)ی دەرکرد

Thursday, 01/09/2011, 12:00






ڕەنگە هەندێ بەم تایتڵە شاگەشکە ببن و بڵێن ، ئۆخەی ئەوا تاوانبارێك و کورد کوژێ لەکۆڵمان بۆوە.. وەیا هەندێکی تر بڵێن ، وەڵا ئەوە بەعەقڵی هیچ کەسێکی ووشیارو خاوەن ئەزموون تێناپەڕێ و ئینجا شتی لەو جۆرە چۆن لە پیاوێکی وەك مەسعود ئەوەشێتەوە ,کە هەموو ژیانی کوردکوشتن بوەو هەرچی کورکوژیشە لای ئەو داڵدە دروان و سەرینی پەڕیان لەبن ئانیشیك هەنگڵیاندا بۆ داناون و ئەوپەڕی ڕێز و ئیحترامیان لێ ئەگرن.. وەیان هەندێکی تر بڵێن ئینجا گریمان ئەوا ئەو شتە ڕاستیشە و ڕێی تێئەچێ، ئاخۆ مەسەلەکان بەوە کۆتایی دێ و ووڵات ئەبێ بە شامی شەریف و چی تر کورد بەدەستی کورد ناکوژرێ!!!.. ئەگەرچی کورد وەتەنی؛ موویەك لەبەراز کەم بێتەوە هەر زۆرە؛ بەڵام بەڕاستی هیچ کارێگەریەکی ئەوتۆ ناهێتە کایەوە.

لێ مەخابن و سەد جار دوای سەد جار، نە ئەوە مەسعودە پیاو کوژەکانی خۆی ڕادەستی دادگا(ئەگەر هەبێ) بکا و نە ئەوە ئۆپۆزیسیۆن و میلەتی کوردە ئەوەندە سوور بن لەسەر ئەوەی کەئەوەی کوردێکی کوشتوە پێوستە بدرێتە دادگا و مافی خەڵکی بەشخوراو بەش مەینەتیش بگەڕێتەوە بۆ خاوەنی.. میلەتی کورد بەگشتی وباشوور بەتایبەتی چەندین شاقاوو فرسەخ دوورن لەوەی کەبزانن دۆست و دوژمنی خۆیان لە کوێ خۆی بۆ نەوەو لاوەکانی مەڵاس داوەو لەهەر چرکەیەکدا بیانەوێ ، مناڵەکانیان لەناو ئەبەن و ئەیان کوژن.

لە ٣١ ئابی ١٩٩٦ مەسعود هەستا بە هێنانی سوپای بەعس بۆ سەرکوت کردنی کورد، لەم ڕۆژەدا هەرچی ئۆمێد و (هیوا) هەبوون بەتەواوەتی لە(سێدارە دران)، لەم ڕۆژەدا نەك هەر نەیارەکانی مەسعود ئەکوژران و کون بە کون لەدویان بوون، لێ موعارەزەی عێراقی ڕەنگە زۆرترین زەرەمەندی ئەو هێرشانە بوون لەتەك گاردی کۆماری کرایە سەریان و بە کۆمەڵ لێیان گیراو گوللە باران کران.

هەر لەوڕۆژەوە ئێدی چی دی گیراوان و ئەوانەی کەوتنە بەر دەستی چەتەکانی مەسعود (هیوا)یان نەماو سەرەو نگوم کران، دایکان و خوشك و براو مناڵەکانیان هەرچی (هیوا) هەبوو ، لێیان زەوت کراو تا ئێستاش لەداهاتوویان بەگومانن. لەو ڕۆژەوە یەگرتنەوەی ماڵی کورد بەتەواوەتی شەقار شەقار بوو هیچ (هیوا)یەك نەما بۆ یەکتر قبوڵ کردن و پێکەوە ژیان.

ئەو ڕۆژە نەگریسە (هیوا)ی خنکاندو دەستی ڕەشی وەك پەڵە هەورێك بەسەر تەواوی کوردستاندا واڵا کرد ، ئەوەتا دوای ئەو بەروارە، هیچ کەس لەماڵ و ئاسایش و ئازادی خۆی بەر کەماڵ و یەك دڵ نیەو هەر کاتێ بیانەوێ یەکێ ئەنفال بکەن و دواتر لەناوی بەرن، ئەوا سەردەشت و سۆران و مەلا سامان باشترین نمونەی زیندوون و لە هەندێ کاتدا نەختێ خاترمان ئەگرن و تەنها بە تێڵاکانیان بڕبڕە پشتی(هیوا)ی ئازادی ئەشکێنن و نوزەی لێ ئەبڕن، هەر وەك نمونەکانی ئیسماعیل و ڕێبین و ئاسۆس هەردی..
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە