کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەمامکی ڕوی دزێوی جەلالیەکان ئاشکرابو

Wednesday, 13/01/2010, 12:00



گۆڤەند

لەدوای ئەوەی تاڵەبانی لە پلینیۆمدا ڕاپۆڕتێکی دورو درێژی پڕ لە درۆو هەڵبەستراوی خوێندەوەو کۆمەڵێك تاوانی خستە پاڵ نەوشیروان مستەفای سەرۆکی بزوتنەوەی گۆڕان و خۆی بە فریشتە دایە قەڵەم دوای ئەوەش نەوشیروان مستەفا پڕ بە پێستی خۆی وەڵامیکی ڕاست و دروستی ئەو درۆو هەڵبەستراوانەی تاڵەبانی دایەوە. بۆیە جەلال و جەلالیەکان ئەوەندەی تر شێت گیر بون لەداخی لێکترازان و هەڵوەشانی یەکجاری ڕیزەکانیان. هەردوای بڵاوبونەوەی وەڵامەکەی نەوشیروان لەسەر بڕیاری خودی تاڵەبانی دەستیان دایە جەنگێکی ڕاگەیاندن و هێرش و پەلامار بۆسەر لایەنگرانی لیستی گۆڕان و هەتا ئێستاش دەستیان لەو هێرش و پەلامارانە نەکێشاوەتەوە. ئینجا خەریکن بە درۆو دەلەسەی شاخدار خەڵکی لە خشتە بەرن بۆیە تاڵەبانی درۆیەکی گەورەی کردو وتی ئەو ڕاپۆڕتە مەلا بەختیار نوسیویەتی و من هەر تەنها خوێندومەتەوەو نەمزانیوە ناوەرۆکەکەی ئاژاوەی لێ پەیدا دەبێ. ئێستاش دوای درۆکەی تاڵەبانی ئەوانی خوار تاڵەبانیش کەوتونەتە درۆ کردن .عیمادسەیفور درۆ دەکاو دەڵێت"من شایه‌تی‌ ده‌ده‌م ئه‌و قسانه‌ی‌ مام جه‌لال كه‌ بڵاوبۆته‌وه‌ هه‌ندێكی‌ قسه‌ی‌ مام جه‌لال نییه. توندی ئەو ڕاپۆڕتە لە ئەنجامی هەڵەی هونەریەوە بوە هه‌ڵه‌یه‌كی‌ هونه‌ری‌،! ئەرێ خەڵکینە سەیری ئەم درۆیە بکەن ئەرێ هەڵەی هونەریش زمانی هەیە تا قسەبکات.؟؟؟ . دیارە سەرانی ڕیسوابوی جەلالی نازانن چۆن ئەو ڕیسوابونەی خۆیان لەبەر چاوی جەماوەر بشارنەوە هەرچەندە لەئەنجامی ئەو درۆکردنانەدا ڕاستی زیاتر بۆخەڵکی کوردستان ئاشکرا دەبێت کە هەر خۆیان دەمامکەکانیان لەسەر ڕوی دزێوی خۆیان هەڵدەماڵن. ئێستاش بە پێی لێدوانی سەرچاوەیەكی سیاسی ئاگادار کە لێدوانی داوەو لەسایتی ئاوێنەدا بڵاو بۆتەوە گوایە سه‌باره‌ت به‌مامه‌ڵه‌كردن‌و هه‌ڵوێست وه‌رگرتن به‌رامبه‌ر بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، له‌نێو سەرانی مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ جەلالیەکاندا دوو ڕای‌ جیاواز هه‌یه‌، یه‌كێكیان میانڕه‌ون‌و ده‌توانرێت ناو ببرێن به‌ كۆتره‌كان، ئه‌وی‌ تریان توندڕه‌ون‌و ده‌توانرێت ناوببرێن به‌هه‌ڵۆكان.
ئەو سه‌رچاوه‌ سیاسیە‌ ئاگادارە به‌ئاوێنه‌ی‌ راگه‌یاندوە ڕا توندڕه‌وه‌كه‌ ده‌یه‌وێت ململانێی‌ نێوان گۆڕان‌و یه‌كێتی‌ به‌ره‌وتوندبوونه‌وه‌ بچێت و ئاژاوەو هێرش و پەلامار بەرقەرابێ‌، به‌ڵام ڕاكه‌ی‌ تر ده‌یه‌وێت مامه‌ڵه‌یه‌كی‌ ئاسایی‌‌و سیاسییانه‌ وه‌ك هه‌ر لایه‌نێكی‌ تری‌ كوردستان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕاندا بكرێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ كردوە ئه‌وه‌ی‌ به‌شێك له‌میانڕه‌وه‌كان (كۆتره‌كان) وه‌ك فواد مه‌عسومی برین پێچ و عیماد ئه‌حمه‌دی ئتڵاعاتی ئێران و به‌رهه‌می بێ بەرهەمە به‌ئاشكرا له‌میدیاكاندا رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ بارودۆخه‌كه‌ هێوربكرێته‌وه‌‌و بارگرژیی‌ نه‌هێڵرێت. به‌هه‌مان شێوه‌ كۆسره‌ت ڕەسوڵی ڕاڕاو عه‌دنان موفتی‌‌درۆزن و عادل موراد‌و سه‌عدی‌ پیره‌ی قارەمانی فشە له‌به‌ره‌ی‌ كۆترن‌و بەحساب ئاڕاسته‌ی‌ قسه‌كردنیان له‌مه‌كته‌بی‌ سیاسیدا زیاتر بۆ هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌یه‌. به‌ڵام فس فس پاڵەوانەکانی وەك مه‌لا به‌ختیار‌و ته ڕسه‌لان بایز له‌به‌ره‌ی‌ هه‌ڵۆكانن‌و ده‌یانه‌وێت مامه‌ڵه‌یه‌كی‌ توند له‌گه‌ڵ گۆڕاندا بكرێت، هه‌روه‌ها له‌سه‌ركردایه‌تیش دو فس فس پاڵەوانی تر هەن ئەوانیش ‌خولە سه‌نگاوی‌‌و شێخ جه‌عفه‌ری داوێن پیسن کەبە حسابی ئەو سەرچاوەیە له‌به‌ره‌ی‌ هه‌ڵۆن. بەڵام ئەو سەرچاوەیە باسی ئەوەی نەکردوە ئاخۆ تاڵەبانی لەگەڵ ڕای هەڵۆکانە یان لەگەڵ کۆترەکان پێدەچێت جەلال داڵە کەرخۆرەبێت. کەواتە ئەوە ڕون و ئاشکرایە و ئەمانگەیەنێتە ئەو قەناعەتەی ئەو تاوان و دەست درێژیانەی لەو چەند ڕۆژەی ڕابوردو کرایە سەر هاوڵاتیان لەشاری سلێمانی و سنورەکانی سلێمانی تاگەیشتە ئەوەی کەسێکیش بوە قوربانی ئەو جەنگە ناڕەواو ترسنۆکانەیە. ئەو هەڵۆ باڵشکاوانە پێی هەستاون. ئیترکەوایە ئەوانەی میانڕەون و خۆیان بە کۆترەکان حساب دەکەن بۆکشە لەو هەڵۆ باڵشکاوانە ناکەن یان بۆ سنورێکیان بۆ دانانێن یان ئەو حوکمەت و حیزبەی ئیدعای مافی مرۆڤ دەکات توانای دەمکوتکردن و کۆنتڕۆڵکردنی ئەو چەند فس فس پاڵەوانەی نیە کە خۆیان لێبۆتە هەڵۆ. ئیتر بۆ سەروماڵ و گیانی خەڵکی ئەم کوردستانە بکەوێتە بەر چڕنوکی پیسی ئەو هەڵۆ باڵشکاوانەو ببنە قوربانی نیازی گڵاوی پێنج فسفس پاڵەوان.؟ ئەوە چیە توندڕەون. بۆیە خەڵکی کوردستان دەبێت باش بزانێ کە هیچکات ئەوانە نە بەرەی کۆترەکان ونە هەڵۆ باڵشکاوەکانیش جێگەی سیقەو متمانە نین بڕوا بەدرۆو فیشاڵەکانی سەرانی جەلالی مەکەن . ئەوان ئەمڕۆ لەتاو کۆتاییهاتنیان خۆشیان نازانن چیدەڵێن و چۆن درۆ دەوەننەوە لەکاتی درۆکردنیشدا هەست بە ڕیسوای و کەوتنە خوارەوەی دەمامکەکانیان ناکەن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە