کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گورگە برسییەكان كەوتنەوە ڕاوی كۆترەكانی ئاشتی

Monday, 03/08/2009, 12:00


پێش دەست پێ كردنی هەلبژاردنەكان و بەر لەوەی خەڵك دەنگی خۆی یەكلایی بكاتەوە بۆ ئەو لایەنەی كە دەیەوێت ، چەندین بەڵێنی خەیاڵی و زاخاو كراومان بە نرخی ئاڵتون پێ فرۆشرا لە لایەن دەسەڵاتدارانی كوردیەوە ،گەر ڕوونتر بڵێم لە لایەن دوو پارتی سەر كورسی دەسەڵاتەوە چەندەها بەڵێنمان گوێ لێ بوو ..
نامەوێت لەسەرەتاوە تا كۆتایی چی یان ووت و چۆن دەنگی خەڵكیان كڕی باس بكەم چونكە زۆربەی خەلكی كوردستان ئاگایان لەمە هەیە ، ئەوەی من ئەمەوێت سەرنجی خوێنەرانی بۆ ڕابكێشم ئەمەیە .
مەسعود بارزانی بەڵێنی ئەوەی دابوو كە جارێكی تر ناهێڵێت خۆێنی كورد بە دەستی كورد بڕژێت و ئەمەی زۆر بە دڵنیاییەوە دووپات كردەوە، بەڵام بە داخەوە ڕاستەوخۆ دوای هەلبژاردنەكان و پاش ئاشكراكردنی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژادن سەرەڕای ئەو هەموو ساختەیەی كە بە هاوكاری هەردوو حیزبی دەسەڵات لە هەولێر و دهۆك ئەنجام درا ،بۆ شاردنەوەی شكستە گەورەكەیان و بۆ چاوترساندنی هەردوو لیستی خزمەتگوزاری و چاكسازی و لیستی گۆڕان بۆ ئەوەی شكاتەكانیان نەبەنە پەرلەمانی عیراق گەر هاتوو سكاڵاكانیان بەهەند وەرنەگیرێ لە لایەن كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی سەر بەحیزبانی دەسەڵاتەوە ، چەند هێرشێكی پلان بۆ دڕێژراویان كردە سەر هەر یەك لە مەكتەبی سیاسی یەكگرتوو و بارەگاكانی كۆمەڵ و گۆڕان بە چەندین هوتافی خوێناوی شەڕی ناوخۆ و شەرمەزاریەكانی بادینانەوە .
پاشانیش نێچیرەڤان بارزانی سەردانی هەندێكیانی كرد و داوای لێبوردنی كرد و پێی وابوو كە ئەم جۆرە كار دانەوەیە كارێكی ناشارستانی یە و زیانی یەكەم بە پارتی دەگەیەنێت .وە هەروەها بەڵێنی ئیجرائاتی دا.
بەڵام دوای ئەم قسانەش هێشتا هەر هێرشە ئیعلامیەكان بەردەوامە و چەندین جاری تریش لایەنگرانی پارتی بە تایبەتی ئەم هێرشانەیان دووبارە كردۆتەوە لە ئاكرێ و هەولێر و دهۆك .
من لێرەدا دەپرسم : ئایا مەسعود بارزانی فەرمانەكانی وەلا دەنرێ و گوێی بۆ ناگیرێ یان خۆی ئاگاداری ئەم پیلانەیە ؟
ئایا نێچیرەڤان بارزانی لێپێچینەوەی كردووە لە گێرەشێوێنەكان بە قسەی خۆی وە كەسی لێ گرتوون یان وەك لێپێچینەوەكەی بادینان وەلا دەنرێ و وەلا نراوە ؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە