وەڵامێك بۆ نوسینێكى گۆڤارى (بەڵگە)
Friday, 02/10/2009, 12:00
گۆڤارى بەڵگە لە ژمارە (8) لە 30/9/2009 وتارێكى بە ناوى (ئەستەبڵكەى كوردستان پۆست خەریكى چ گەمەیەكى دۆڕاوە)بڵاوكردوەتەوە لە ئامادەكردنى ناسر مەجید_سویدە , قسە لەسەر چوار بابەتى نێو كوردستان پۆست دەكات و لەو نێوەندەدا ناوى من هاتوە كە بابەتێكم بڵاو كردوەتەوە لە كوردستان پۆستدا بە ناوى (پاریزگاى سلێمانى و دەستەى نەزاهەى عێراقى) ,پێش هەمو شتێ ئێمە پێمان باش بوو كە گۆڤارێك دەربچێ پڕاو پڕ هەڵگرى ناونیشانى خۆى بێت هەموو شتێك بە بەڵگەى یاساى و دكۆمێنتى كۆنكرێتى بێت تا ئێمەش پشتیوانى بكەین بەڵام ئەم گۆڤارە لەم نوسینەدا نەك هەر بێ بەڵگەیە بەڵكو ناچێتە چوار چێوەى هیچ جۆرە نوسینێكەوە بۆ..؟چونكە:
1. ئەم نوسەرە سویدیە ئەیەوێ قسە لەسەر كوردستان پۆست بكات وەك بیرو ڕاى نوسینەكە , بەڵام دیارە زۆر بێ ئاگایە چونكە كوردستان پۆست سەكۆیەكى ئازادە بەرپرس نییە لە هیچ نوسینێك بەڵكو نوسینەكان ڕاى نوسەرە و ئازادە بەبێ دەسكارى كردن , وەهیچ فلتەرێك نیە بۆ هیچ نوسینێك نە ئەبوو باسى كوردستان پۆستى بكردایە خۆ ئەگەر لەسەر كوردستان پۆست دەنوسێت نەئەبوو باسى ئێمەى بكردایە من پێم وایە كوردستان پۆست سەكۆیەكى ئازادە بۆنوسینەكان ئیتر هەركەسێك كە دەنوسێت ئەوە دەكەوێتە سەر شارەزایى خۆى لە نوسیندا .
2. من بەو برادەرە دەڵێم یان بە وردى بابەتەكەى منى نەخوێندوەتەوە یان تێ ناگات با بزانێت زمانى نوسینەكەى من ئەخلاقیاتى نوسینى تێدایە یان ئەو نوسینەى ئەو كە پێم شەرمە وشەكانى ئەو بنوسمەوە .
3. لیشتى گۆڕان دژى هیچ كەس و وێنەیكى شەخێى نیە ئەوەى من تێ گەیشتبێتم لیستى گۆڕان بەرامبەر سیستم و ئیدارەو یاسا دەیەوێت گۆڕانكارى بكات لەسەر بناغەى بەرژەوەندى باڵاى میللەتێك باشتر وایە ئەم برادەرە پڕۆژەكانى لیستى گۆڕان بخوێنێتەوە با تێ بگا.. دیارە زۆر نەخوێندەوارە .
4. من دژى هەموو گەندەڵیەكم لە هەر كەسێك بیكات بەڵام ئەم نوسینەى تۆ بۆ ڕوپۆش كردنى گەندەڵییەكى گەورەترە ئەگینا پارێزگارى سلێمانى و ئەنجومەنى پارێزگا نوێنەرى هەموو دەنگ و ڕەنگە جیاوازەكانى هەرێمى كوردستانە بە ئەندامان و لایەنگرانى لیستى كوردستانیشەوە چۆن تۆ دەتوانیت بیكەتە موڵكى لیستێك .
5. بۆ باسى دەستەى نەزاهە ناكات ئەگەر كوردستان وەك شامى شەریف وایە خۆ بە هەموو لیستە جیاوازەكانەوە ئەو ڕاستیە دەڵێن كە گەندەڵى هەیە ئەى كوا لیژنەى نەزاهە ..چەند كەس درا بە دادگا لەسەر گەندەڵى.
6. من پێم وایە دەرگاى پارێزگاى سلێمانى كراوەیە بۆ هەموو دەستەیەك كە بێ لایەن بێت بیەوێت ئەم وڵاتە بەرەو سیستم ئیدارە بەرێت دەتوانێت بچێت بۆ پارێزگا .
7. كوردستان پۆست وەك ئەركێكى نەتەوەى لەسەر كوردستانى گەورە كار دەكات نەك گردەكە بەتەنها , لیستى گۆڕانیش وەك دەنگیكى ئۆپۆزسیۆن بۆ یەكەم جار لەمێژوى كوردا دەركەوتوە بۆیە ئەركى سەرەكى نوخبەى ڕۆشنبیرە بەرگرى لەم هەقیقەتە بكات .
دوا جار داواكارم كە گۆڤارى بەڵگە ئەم وەڵامەى من بڵاو بكاتەوە كە وێنەیەكى بۆ كوردستناپۆست و وێنەیەكى بۆ گۆڤارى بەڵگە دەنێرم وە هیوادارم ئەم برادەرە سویدیە بخوێنێتەوە و بابەتەكانى زانستى بن نەك تەنها بۆ ناو دەركردن بێت .
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست