زه نگی مه رگی یه کێتیی..
Monday, 02/03/2009, 12:00
هیچ هێزێک له کوردستان ئه وه نده ی یه کێتی خۆی به شانازییه کانی هه ڵناکێشێ. ههر شکستێک و ناکۆکییه کی یه کێتیش، له لایه ن سه رکرده کانی یه کێتییه وه کراوه ته شانازی زۆر گه وره و به گه لیان فرۆشتۆته وه .
ئه وه ی یه کێتی به ده ستیه وه ئه ناڵێنێ و تا ئه و چرکه ساتانه ش شانازی پێوه ئه کا، ئه وه یه که پێیانوایه تا ئێستاش له ناو یه کێتی ره خنه له خۆگرتن و ئاڕاسته ی فیکری جیاواز و هه وڵی ریفۆرم له ناو یه کێتیدا بوونی هه یه ، لێ ئه وه روونه که هیچیان بوونیان نییه ، به ڵام یه کێتی دوای ده ستله کارکێشانه وه ی چوار ئه ندامه که ی مه کته بی سیاسیی ئه و شانازییه شی له ده ستدا که زوو زوو خۆی پێه ه ڵئه کێشا.
ئه وه جاری دووه مه کۆسره ت ره سول "گۆڵی خۆی له باڵی ریفۆرم ئه کا". له مجاره یاندا، هاوڵاتییان چاوه ڕێبوون کۆسره ت ره سول هه ڵوێستی خۆی توندتریش بکا، چونکه باڵی کۆسره ت ره سول، ههرگیز له گه ڵ باڵی تاڵه بانی یه کناگرێته وه . بێ بوونی باڵی ریفۆرمیش له ناو یه کێتی، ته سفییه کردنی کۆسرهتییه کان لای باڵی تاڵه بانی زۆر ساده یه . ئه گه ر ئه مڕۆ یه کێتیی هه وڵی ده رکردنی باڵی ریفۆرم بدا، ئه وه هه وڵێکیشه بۆئه وه ی کۆسره ت ره سول و باڵه که ی به ته واوی بخاته ژێر رکێفی خۆی و کۆتاییش به ئه ستێره ی کۆسره ت بێنێ. ئه وه ش روونه گه مه ی سیاسیی له ناو یه کێتیی بێ باڵی ریفۆرم و نه وشیروان مسته فا، هه میشه به بردنه وه ی باڵه که ی تاڵه بانی کۆتایی دێ. دوور نییه رۆیشتنی یه کجاره کی ئه و چوار ئه ندامه و باڵی نه وشیروان، کۆتایی به باڵباڵێنه ش بێنێ، چونکه کۆسره ت ره سول ناتوانێ خۆی به رامبه ر هه ژمونی تاڵه بانی رابگرێ. باشترین نمونه ش؛ که س چاوه ڕێی ئه وه ی نه ئه کرد کۆسره ت ره سول ئاوا زوو ته سلیمی تاڵه بانی ببێته وه .
ئه وه ی له م جاره یاندا ده رکه وت، ئه وه یه که زۆربه یان به دوای به رژه وه ندیی تایبه تی خۆیانه وه ن. هاوڵاتییان چۆن چاوه ڕێبوون کۆسره ت ره سول له سه ر هه ڵوێسته که ی نه یه ته خواره وه ، ئاواش چاوه ڕێی ههڵوێست بوون له د.به رهه م، خۆشی شتێکی وای درکاندبوو. د.بهرههم ئه وه ئه زانێ ئه و سیاسییه کی لێه اتووه ، به ڵام درکی به و مه ترسییه کردووه که بێ پاڵپشتی تاڵه بانی، کورسییه که ی ه ه موو کاتێ له قه ، بۆیه ؛ گوێڕایه ڵترین رۆڵه ی تاڵه بانی ئه بێ.
چاودێرێکی سیاسیی و ئاگادار له کێشه کانی یه کێتی، پێیوتم "ئه و کێشانه ، جگه له باڵی ریفۆرم که ئیستیقاله یان کرد، ه ه موویان بۆ به رژه وه ندیی تایبه تی خۆیان بوو." ئه و، ئه وه شی خسته سه ر قسه کانی "د.بهرههم راسته که سێکی ته کنۆکڕات و زیره که ، به ڵام ئه ویش بۆته بازرگان. تا رۆژێک له کۆبوونه وه ی ئه نجومه نی وه زیران، که دیاره زۆر ته له فۆنی بۆ ه اتوون، مالیکی به پێکه نینه وه پێی ئه ڵێ (کاک د. به رهه م یان واز له سیاسه ت بێنه یا بازرگانی)"
ئه وه ی روونه ، ئه وه ی بیه وێ سیاسه ت بکا و له پاڵ سیاسه تیشدا بازرگان بێ له ناو یه کێتیدا، جگه له ژێر باڵی تاڵه بانی، له ژێر هیچ باڵێکی تر جێی نابێته وه . ده ستبه سه رداگرتنی کایه ی ئابووریی یه کێتیی نیشتیمانی و ده سته ڵاتی سلێمانی، ه ه مووی له ژێر ده سته ڵاتی ئه و دایه . بۆیه ؛ هیچ کام له که سه باڵاکانی یه کێتی، هیچ به رژه وه ندییه کیان به ئامانج ناگا بێ ئۆکه ی تاڵه بانی و رازیبوونی بنه ماڵه که ی. بۆیه ؛ خۆخستنه ژێر باڵی تاڵه بانی له مڕۆی یه کێتیدا، به هێزکردنی پێگه ی ئابوریی و پۆستی ئه ندامانی ئه و حزبه یه له سبه ینێدا. بۆیه شه ناوی د.بهرههممان هێنا، چونکه به به راورد له گه ڵ سه رکرده کانی دیکه ی یه کێتی، تا ئێستا وا ده رئه که وێ ئه و بازرگانه نه بێ!.
ئه مجاره یان ناکۆکییه کانی یه کێتی له وه چۆته ده ر پینه وپه ڕۆی بۆ بکرێ. ئه مه جگه له وه ی ناکۆکییه کان له مجاره یاندا، مه سه له ی ئابورییشی زه قتر تێکه وتووه .
هه مان سه رچاوه ئاگاداره که ، باسی له وه کرد که "یه کێتی و پارتی، ئه و نه وته ی له کوردستان ده ریدێنن، ئه یفرۆشن." که سیش نازانێ ئه و پاره یه به ره و کوێ ئه ڕوا؟. ههرچه نده تا ئێستا فرۆشی ئه و نه وته ی یهکێتی و پارتی ئه یفرۆشن دیار نییه ، به ڵام "گوایه داهاتی ساڵی رابردووی نه وتی کوردستان، بڕه پاره یهکی خه یاڵی بووه ."
له وانه شه تووشی هه ڵه نه بین گه ر پێمانوابێ تاڵه بانی به و بڕه پاره یه کۆمه ڵێک ناڕازی، رازیکردبن!
ئێستا له ناو یه کێتیدا، ئه وانه ش نه مان که داوای ریفۆرمیان ئه کرد. له ناو پارتیشدا، ریفۆرم که متر باسی لێوه ئه کرێ. له م دۆخه دا، دوای ئه وه ی ریفۆرم له ناو خودی حزب توڕ ههڵدرایه ده ره وه ، قه ناعه تێک بۆ گه ل دروستئه بێ؛ بێئه مه ل بوون له ریفۆرمی حزب. بۆیه ؛ جێی خۆیه تی جه ماوه ر چیتر چاوه ڕێی ریفۆرمی ناو حزب نه بێ و خۆی هه وڵی ئه و ریفۆرمه بدا. سندوقه کانی ده نگدانیش، تاکه شوێنن جه ماوه ر تێیدا ریفۆرمێکی ناتوندوتیژانه و مه ده نییانه بکا.
ئه و ده ستله کارکێشانه وه یه ی چوار ئه ندام مه کته ب سیاسییه که ، په یامێکی زۆر ناخۆشه بۆ ئه وانه ی که بیر له ریفۆم ئه که نه وه ، چونکه له وڵاتی ئێمه دا، ئه و داوایه دوور نییه نه ک ههر ده رکردن و ئیستیقاله ، به ڵکو شتی ناخۆشتریشی لێبکه وێته وه .
ئه گه ر یه کێتی چاکسازییه که ی قبوڵبکردبووا و ده ره نجامه کانی له سه ر ساحه ی کوردستان به دیار که وتبان، دوور نه بوو یه کێتی بووبا هێزی یه که مینی کوردستان و له ماوه یه کی زه مه نی که مدا، هه ڵبژاردن بکرابوایه و له به رژه وه ندیی ئه و کۆتایی پێه اتبووایه . به ڵام یه کێتی به نه کردنی ئه و چاکسازییانه ، گۆڕێکی بۆ خۆی لێدا، تا بازرگانه کانیش سیاسی بن، ئه گه ری مه رگی یه کێتی نزیکتر ئه بێتهوه . ئه و هه ڵوێسته ی ئێستای یه کێتیی تێدایه ، له مه رگێکی هێواش ئه چێ.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست