یادکردنه‌وه‌ی رۆژی راپه‌رینی سلێمانی وهه‌ولێر دان پێدانی ففتی ففتیه
Friday, 11/03/2011, 12:00
مه‌سعود به‌رزانی تا ئێستاشی له گه‌ڵ بێت خۆی هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنی که زۆرینه‌ی ده‌نگی هێناوه وشه‌رعیه‌ت ده‌دا به حوکمه‌ته کارتونیه بێ ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی بنه‌ماڵه ، به‌ڵام گه‌ر وابێت پێویستی ده‌کرد سه‌رۆکی هه‌رێم له رۆژی یادکردنه‌وه‌ی راپه‌رینی هه‌موو شاره‌کانی هه‌رێم بێ جیاوازی به‌شداری به وتهێێك تیا بکردبا بۆ سه‌لماندنی راستی بۆچونه‌که‌ی ، که‌چی دووباره سیناریویی ففتی ففتیمان هاته‌وه یاد .
جه‌ڵال به‌ئالای سه‌وزو هوتافی مامه مهمه یادی رۆژی راپه‌رینه شکۆداره‌که‌ی شاری راپه‌ریوی سلێمانی کرد ،لهمڵاش بۆ خۆڵ کردنه چاوی خه‌ڵك ونیشاندانی هێزوتوانا مه‌سعودیش به‌ئالای زهردوهێنانی خه‌ڵکی خۆیان وخه‌ڵکی بهزۆرهێنراو له‌گشت ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتیان وهوتافهکانیش هه‌مان هۆتافکانی کۆنی به‌سه‌رچوی بارزانی ئه‌بیسترا وبۆزانیاریش له سلێمانی لایه‌نگرانی پارتی به‌ته‌وجیهی سه‌روی خۆیان به‌شداریان کرد وه‌هه‌روه‌هاش لایه‌نگرانی جه‌لالیش له هه‌ولێر به‌شداریان پێ کرا بۆ زیاد کردنی ژماره ی ئامده‌بوان ،ئه‌م کاره پیشه‌ی هه‌موو دکیاتۆرهکانی جیهانه بۆ چه‌واشه‌کاری ونیشاندنی پشتگیری گوایه خه‌ڵك له گه‌ڵ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیانه ، وتاره نهگۆرهکهی مه‌سعود له‌هه‌ره‌شه وپازدان به سه‌ر راستیه‌کان ونه‌بونی هیچ خاڵێکی دڵخۆشکه‌ر له وتاره‌که‌ی ، پێش پێشکهکهشکردنی ئه‌م وتاره لای هه‌موو خه‌ڵکی دڵسۆز پێشبینی هه‌ر ئه‌مه‌ی لێده‌کرا نه‌ك زیاتر ، جونکه چاکسازی وگۆڕانکردن له ئه‌جنده‌ی ئه‌م دوو بنه‌ماڵه وجودی نیه ،ته‌نها له‌کاتی هه‌ستکردنیان به ته‌نگه‌ژه روێێکی نه‌رمی چه‌واشه‌کاری نیشان ده‌ده‌ن بۆ کات کوشتن وده‌رفه‌ت وه‌رگرتن بۆ جێ به‌جێ کردنی نه‌خشه وپلانه دژه‌کانیان بۆ رێگرتن له ته‌شه‌نه کردنی راپه‌رین ، واته به پێ ئه‌م دوو یادکردنه‌وه‌ی رۆژی راپه‌رینی شاری سلێمانی وهه‌ولێر بۆ هه‌موو لایه‌ك وبه‌تایبه‌تی ئه‌و که‌سانه‌ی که تا ئێستا هه‌ڵخه‌ڵه‌تاون سه‌لمێندرا که هێشتا ناوچه‌ی سه‌وز وزه‌رد ماوه‌و کاری پێ ده‌کرێت ومه‌سعود به‌فعلی سه‌رۆکی هه‌رێم نیه وته‌نها سه‌رۆکی پارتیه وسه‌رۆکی به‌زۆر سه‌پێنراوی سه‌ر پشتی ده‌بابه‌کانی 31 ئابی 1996 ه وبه‌هه‌مان ئه‌قلیه‌تی ئه‌وکات بیر ده‌کاته‌وه وته‌نها راپه‌رین دوا چه‌کی ده‌ستی ملله‌ته بۆ گۆڕان وچاکسازی وپاراستنی ئه‌زموونی هه‌رێمه ، به پشت به‌ستن به توانای گه‌نجان ودڵسۆزانی خاك ووڵات .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست