کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بارزانی و تاڵه‌بانی وسه‌رکرده‌کانی ئۆپۆزسیۆن دووڕووی یه‌ک سیستمی دیکتاتۆرین...!!!!!

Thursday, 28/04/2011, 12:00






سیفات وتواناکانی مرۆڤ وه‌ک یه‌ک نین...ئه‌وه‌ش‌ په‌یوه‌ندی به‌ ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و سیاسی و فه‌رهه‌نگی باوی کۆمه‌ڵگا وپه‌روه‌رده‌ی خێزانه‌وه‌ هه‌یه‌...!!
مرۆڤ که‌ له‌ دایک ده‌بێت به‌سه‌رکرده‌یی له‌ دایک نابێت به‌ڵکو مێژووی ژیانی خۆیی و ده‌وربه‌ر ده‌یکات به‌ سه‌رکرده‌...!! زۆرکه‌س له‌ خێزانه‌کانی خۆیانه‌وه‌ فێری سه‌رپه‌رشتیکردنی خێزان و ماله‌وه‌یان ده‌بن و پاشان له‌ شوێنی کاروژیانیان ئه‌وسیفاتانه‌ گه‌شه‌ ده‌کات و گه‌رهه‌لومه‌رجیان بۆ ڕه‌خسا ده‌بنه‌ سه‌رپه‌رشتیاریک له‌ شوێنی کاره‌که‌یاندا!

له‌ووڵاتانی دیموکراتی دا ئه‌رک و مافه‌کانی مرۆڤ به‌ یاسا و ده‌ستوور ده‌سنیشانکراوه‌و مافی تاکه‌کان پارێزاراوه‌، واتا هه‌رکه‌س ئازاده‌ چۆن بیه‌وێت یان بۆی بێته‌ پێش که‌سایه‌تی خۆی گه‌شه‌ پێبدات به‌ شێوه‌یه‌ک که‌ بتوانێت ڕۆژێک له‌ ڕۆژان ببێت به‌ سه‌رۆک...!!

پارته‌ سیاسی یه‌کان له‌ ووڵاتانی دیموکراتی دا له‌سه‌ربناغه‌ی په‌یڕه‌وو یاسایه‌کی دیموکراتی دامه‌زراون و هه‌مووکه‌س ده‌توانێت ببێته‌ سه‌رکرده‌، چونکه‌ هیچ پارتێک نابێته‌ موڵکی که‌سێک یان بنه‌ماڵه‌یه‌ک...!! گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی پارتێک پێویستی کرد که‌ سه‌رکه‌رده‌ی پارته‌که‌یان بگۆڕن، چونکه‌ هه‌ڵسوکه‌وت وکه‌سایه‌تی ئه‌وسه‌رکرده‌یه‌ له‌وقۆناغه‌دا زیان به‌ به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کانی پارته‌که‌ ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وا ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی له‌ناوپارته‌کایاندا به‌رزده‌بێته‌وه‌ و هه‌وڵ ئه‌ده‌ن به‌ شێوازێکی دیموکراتی یانه‌ بیگۆڕن به‌ که‌سێکی تر که‌ ڕابووردوو ئێستای شیاوی ئه‌وه‌بێت که‌ سه‌رکردایه‌تی ئه‌وپارته‌ بگرێته‌ ئه‌ستۆ وله‌ قازانج وبه‌رژه‌وه‌ندی باڵای پارته‌که‌دابێت بۆ خزمه‌تکردنی هاوڵاتیان ....!!

له‌ووڵاتانی نادیموکراتی و دیکتاتۆری دا.... پارته‌کان و حکومه‌ت و په‌رله‌مان و ته‌نانه‌ت ئۆپۆزسیۆنیش له‌سه‌ربناغه‌یه‌کی نادیموکراتی و هه‌ڕه‌می ده‌سه‌ڵات دامه‌زراون بۆیه‌ .ساڵانێکی زۆریه‌ک که‌س له‌سه‌رلووتکه‌ی پارته‌کان وده‌سه‌ڵاتی ووڵاتێک ده‌مێنێته‌وه!

له‌کوردستانیش دا به‌هه‌مان شێوه‌ پارته‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌کان و ئۆپۆزسیۆنیش له‌سه‌رهه‌مان بنه‌مای نادیموکراتی و دوورله‌ هه‌ڵبژاردن و سندووقی ده‌نگدانێکی ڕاست و بێ ساخته‌کاری یه‌وه‌ دامه‌زراون بۆ یه‌ مه‌حاڵه‌ له‌ئاواهه‌لوومه‌رجێکی دا باس له‌ دیموکراتی بکرێت، چونکه‌ ئه‌وئۆپۆزسیۆنه‌ی که‌ ده‌خوازێت ده‌سه‌ڵات بگۆڕێت خۆی نادیموکراتی یه له شتروکتۆرو پێکهاته‌ی رێکخراوبوونی و سه‌رکردایه‌تی یه‌که‌ی دا‌!!
که‌س لاری له‌و ڕاستی یه‌ حاشا هه‌ڵنه‌گره‌نی یه‌ که‌ یه‌کێتی و پارتی دووپارتی بنه‌ماڵه‌یی و دیکتاتۆرین له‌ شتروکتوری به‌ڕێوه‌بردنی پارته‌کانی خۆیان و ووڵاتدا...بۆیه‌ ئه‌وه‌تای ئه‌م دوو پارته‌ سیاسی یه‌ له‌ کوردستاندا دروست بوون، به‌س بارزانی و تاڵه‌بانی سه‌رکرده‌یانن!
دیکتاتۆری بارزانی وتاڵه‌بانی و بڕوانه‌بوونیان به‌ دیموکراتی وای کردووه‌ که‌ نه‌ک ته‌نها هه‌موو کۆمه‌ڵگای کوردستانیان تووشی کاره‌ساتی سیاسی وئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی وئه‌خلاقی و ...کردووه‌، به‌ڵکو پارته‌کانی خۆشیان تووشی شکستی گه‌وره و قه‌یرانی ئیداری کردووه‌...!!
دیکتاتۆره‌کان پارته‌کانی خۆشیان ده‌که‌نه‌ قوربانی ئامانج و حه‌زووئاره‌زووه‌کانیان، بێ گوێدانه ئه‌وه‌ی‌ داهاتووی پارته‌کانیان به‌چی ده‌گات، گرنگ خۆیان و بنه‌ماڵه‌کانیانه‌...!!

هه‌رچی ئۆپۆزسیۆنیشه‌ تائێستا نه‌یانتوانیوه‌ به‌کردار له‌ناوپارته‌کانی خۆیانه‌وه‌ ده‌ست بکه‌ن به‌ چاکسازی له‌ شێوازی به‌ڕێوه‌بردن و گه‌شه‌پیدانی که‌سایه‌تی یه‌کانیاندا به‌ ئاڕاسته‌ی دیموکراتیکردنی پارته‌کانیان، ئینجا هه‌وڵدان بۆبه‌ دیموکراتیکردنی په‌رله‌مان و حکومه‌ت و دادگاو کۆمه‌ڵگا به‌ گشتی...!!! ئه‌وان باس له‌ دیموکراتی ده‌که‌ن و له‌ناوپارته‌کانی خۆیاندا به‌ شێوازێکی نادیموکراتی یانه‌ هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن و بوونه‌ته‌ ده‌سه‌ڵاتداری تاکڕه‌و..!!!

نه‌وشیروان مسته‌فای سه‌رۆکی لیستی گۆڕان...به‌هه‌مان شێوازی کارکردنی باوی نادیموکراتی لیسته‌که‌ی دروستکرد ودرێژه‌ ئه‌دات به‌وشێوازی کارکردنه سیاسی یه‌!!
ئه‌و ده‌بێت له‌ خۆیانه‌وه‌ ده‌ست پێ بکات و نیشانی کۆمه‌ڵگای بدات که چه‌ند دیموکراتی یه‌!
پاشان به‌ یه‌کێتی و پارتی نیشان بدات و هه‌وڵی گۆڕانی سیستمی ده‌سه‌ڵات بدات!!
ئه‌وان ده‌تونن ببنه‌ پێشڕه‌و بۆ پێکهێنانی سیستمی دیموکراتی له‌ گۆڕه‌پانی سیاسی کوردستاندا! به‌م شێوه‌یه‌ ده‌توانن میمانه‌ی گۆڕڕێنخوازان پێیان زۆرتربکه‌ن...!!!
سه‌ره‌تا خۆیان به‌دیموکراتی یانه‌ هه‌لسوکه‌وتی ناوپارته‌کانیان ڕیک بخه‌ن و هه‌موو
ئه‌ندامێکی ئه‌وپارته‌ ئازاد بێت بۆ خۆکاندیدکردنی سه‌رکردایه‌تی لیسته‌که‌یان!
ده‌کرێت ئه‌مڕۆ که‌سایه‌تی یه‌کی وه‌ک نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ خۆیه‌وه‌ ده‌ست پێ بکات و سه‌رکردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد بداته‌ که‌سایه‌تی یه‌ نوێ یه‌ ئازاو چاونه‌ترسه‌کانی بزوونته‌نه‌وه‌که‌ و سه‌رۆکێکی تر بۆ خۆیان هه‌ڵبژێرن وه‌ک پێشه‌وا تۆفیق بۆنمووه‌نه‌، که‌ چاونه‌ترسانه‌ دووبووتڵه‌ ئاوی گرته‌ قادر دۆبزی ...!!
کاک نه‌وشیروان ده‌توانێت وه‌ک ئه‌ندامێکی چالاک و خاوه‌ن ئه‌زمۆنی 40 ساڵه‌ی گۆڕه‌پانی سیاسی ڕۆڵی کاریگه‌ری خۆی بگێڕێت، به‌ڵام نه‌بێته‌ تاکه‌ بڕیارده‌ر و پاشان ئه‌م بزووتنته‌وه‌یه‌ش به‌ میزاجی خۆی به‌ده‌ردی کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستان ببات!!
ئه‌م ڕه‌خنه‌و پێشنیاره‌م بۆ قازانجی به‌دیموکراتی کردنی بزووتنه‌وه‌که‌یه‌و ده‌توانێت خۆی بکاته‌ نموونه‌ بۆ هه‌موو پارت و ڕێخراوه‌کانی تری کوردستان تا ڕێچکه‌ی ئه‌وبگرن..!!

درست بوونی بناغه‌کانی سیستمی دیموکراتی له‌ به‌ دیموکراتی کردنی سیستمی به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگا و دام و ده‌زگاکان و پارت و ڕێخراوه‌سیاسی یه‌کاندایه‌
چونکه‌ هه‌موویان ده‌چنه‌ چوارچێوه‌ی بڕگه‌کانی یاساو ده‌ستووری هه‌میشه‌ی ووڵات!

ئه‌م خاڵه‌ زۆر گرنگه‌ له‌م هه‌لومه‌رجه‌ هه‌ستیاره‌ی ئه‌مڕۆدا، چونکه‌ گه‌رئۆپۆزسیۆن گیرۆده‌ی سه‌رۆکه‌ دیکتاتۆره‌کانیان بێت ئه‌وا ده‌بێته‌ کاره‌ستاێکی گه‌وه‌ربۆ هه‌موو گۆڕڕانخوازان و پاشان زیندووکردنه‌وه‌ی تاڵه‌بانی و بارزانی ودروستکردنه‌ بتی تر!!
ئه‌م سستی و ترسنۆکی یه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا و ئۆپۆزسیۆن به‌ گشتی وای کرد که‌ بارزانی و تاڵه‌بانی ده‌ستیان واڵابێت بۆ ئه‌نفالکردنی سه‌رای ئازادی و گشت مه‌یدانه‌کانی تری ئازادی کوردستان و کوشتن و بڕین و گرتن و به‌سه‌ربازگه‌کردنی کوردستان..!!

شه‌رمه‌زاری یه‌ بۆ ئۆپۆزسیۆن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداراندا کۆببێته‌وه‌ کاتێک که‌ بارزانی و تاڵه‌بانی وه‌ک دووتینووی خوێنی گه‌نجانی ئه‌م کوردستانه‌ زامداره‌ به‌ربوونه‌ته‌ گیانی ڕۆڵه‌ قاره‌مانه‌کانی خوازیاری گۆڕڕان و ژیانێکی باشترله‌ کوردستاندا..!!
له‌وه‌ ئه‌چێت سه‌رانی ئۆپۆزسیۆن له‌گه‌ڵ بارزانی و تاڵه‌بانی دا له‌سه‌ر ئه‌وخاڵه‌ ڕێک بن که‌ نابێت شه‌قام چاره‌نووسی ده‌سه‌ڵات له‌ کوردستان دا دیاری بکات، تا ئه‌م سه‌رۆکانه‌ وه‌ک برا له‌نێوان خۆیاندا ده‌سه‌ڵات دابه‌ش بکه‌نه‌وه‌ بۆ قازانچی خۆیان ...!!!
گه‌رئۆپۆزسیۆن ڕاستیان ده‌کرد و له‌گه‌ڵ داواکانی شه‌قام بوون بۆچی نه‌بوونه‌ هاوپه‌یمانی شه‌قام تا بارزانی و تاڵه‌بانی سه‌رای ئازادی یان ئه‌نفال وبێکه‌س کوژ نه‌کردایه‌...!!
ئێستاش هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی کاتی وهه‌مووکه‌سێکی ناڕازی ئه‌م کوردستانه‌ ژیانی له‌مه‌ترسی گرتن و ئه‌شکه‌نجه‌دان و تیرۆرکردندایه‌، به‌ڵام تا ئێستا هه‌رسێ لاێه‌نی ئۆپۆزسیۆن ده‌ستبه‌رداری ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ نابن و خوازیاری دانووسانن له‌گه‌ڵیدا...!!!

ئۆپۆزسیۆن کاتێک ده‌بێته‌ ئۆپۆزسیۆن به‌مانا ڕاسته‌قینه‌که‌ی که‌ بێ ترس و شه‌رم کار بۆ جێبه‌جێکردنی داواکانی‌ شه‌قام و " نەخشەڕێگاى چارەسەرى ڕیشەیى قەیرانى سیاسى و حوكمڕانى لە كوردستان" بکه‌ن و هه‌وڵی ئازادکردنی سه‌رای ئازادی بده‌ن له‌ده‌ست ئه‌و دوو دیکتاتۆره‌ی کوردستان...!!!
ئه‌رکی هه‌مووئازادیخوازانی ناوه‌وه‌وتاراوگه‌ یه‌ که‌ پێکه‌وه‌ هه‌وڵ بده‌ین بۆ سه‌رخستنی هه‌مووئامانجه‌کانی ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رای ئازادی ئه‌نفالکراو..!!

به‌هه‌وڵی هه‌مووئازادیخوازان ده‌کرێت سه‌رای سلێمانی دووباره‌ ئازاد بکرێته‌وه‌، چونکه‌ سه‌رای ئازادی بووبووبه‌ قیبله‌ی ئازادیخوازان و خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان...!!
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە