فەرهاد بیرباڵ: گو بە شۆڕشى بنەماڵەى بەرزانى,دەنگ ئەدەم بە مەسعود بەرزانى
Tuesday, 18/08/2009, 12:00
فەرهاد بیرباڵ لە دوا ساتەكانى بانگەشەى هەڵبژاردندا كەوتە بانگەشە كردن بۆ لیستى كوردستانى و بەشان و باڵا هەڵدانى مەسعود بەرزانى,من ئەو مافە بە فەرهاد بیرباڵ دەدەم كە دەنگ بەچ لیستێك دەدات و كام كاندیدى سەرۆكایەتى هەرێمى بەدڵە وە ئەو ئازادە چۆن بیر دەكاتەوە بەڵام ئەو مافەى پێنادەم بەناوى نوسەر و ڕۆشنبیر و ئەدیبەوە پەتپەتێن بكات یان دۆر لەگەڵ خوێنەرەكانیدا بكات و فریویان بدات,ئەگەر تۆ كەسێكى ئاسایى بیت و لەماوەى مانگێكى هەڵبژادرندا چەند جارێك هەڵوێستى خۆت بگۆڕیت و بۆ پشتگیرى كردنى لیستە جیایاكان كارێكى ئاساییە چونكە ئەو كارە ئەگەر زیان بەخشبێت تەنها زیان بەخودى ئەو كەسە دەگەیەنێت ,چونكە ئەو كەسە ئاساییە نایەت بەناوى ئەدەب و هونەر و نوسین و ڕۆشنبیریەوە قسە بكات ,بەڵام فەرهاد بیرباڵ كە ماوەى چەند ساڵێكە لافى نوسەرى و ئەدیبى و ڕۆشنبیرى لێدەدات لە ڕوگەشدا خۆى وا نیشانداوە كە كەسێكى تاسەر ئێسقان ناڕازییە لە دەستەڵات و حكومەتى كوردى و بەرپرسەكانى .
باس كردن لەو مەسەلەیە لەبەر ئەوە نییە كە پشتگیرى كردنى فەرهاد پیرباڵ لە مەسعود بەرزانى بوبێتە هۆى ئەوەى كە من و هەزاران گەنجى كوردستان كە خوێنەرى نوسین و چاو پێكەوتنەكانى فەرهاد پیرباڵ بوین واى لێكردبین كە دەنگ بە مەسعود بەرزانى بدەین,نەخێر تەواو بە پێچەوانەوە ئێمە لەبەرامبەر پشتگیرى كردنى فەرهاد بیرپاڵ لە مەسعود بەرزانى لەسەر سندوقەكانى دەنگدان وەڵامى فەرهاد پیرباڵمان دایەوە و پێمان ووت تۆ درۆت لەگەڵ كردین ئەوەى تۆ دەتگووت خۆت باوەڕت پێى نەبوو بەڵام ئەوەى ئێمە ئەیڵێن باوەڕمان پێیەتى بۆیە هیچ هێزێك نییە (نەخێرەكانمان بۆ مەسعود بەرزانى) پێ بكاتە (بەڵى بۆ مەسعود بەرزانى)خەونەكەت بەتاڵ دەرچوو دەنگدانى خەڵكى سلێمانى بەگشتى و گەنجان بەتایبەتى بە دكتۆر كەمال میراودەلى بەڵگەى شكستەكەى فەرهاد پیرباڵ بوو ,بەڵام پرسیارەكە ئەوەیە بۆچى فەرهاد پیرباڵ ڕووى قسەكانى لەگەنجەكانى سلێمانى كرد؟وەڵامەكەشى ئەوەیە كە فەرهاد پیرباڵ تەنها لەناو گەنجانى پاریچزگاى سلێمانیدا ناسراوبوو ئەوە گەنجەكان و خوێندكارەكانى پارێزگاى سلێمانى بوون كە لە هەموو شتێكدا پشتگیریان لێدەكرد و لە كۆڕو كۆبوونەوەكانیدا ئامادە دەبوون نەك گەنجانى هەولێرو دهۆك,ژمارەى كۆڕەكانى فەرهاد پیرباڵ لە ێلرێزگاىى سلێمانى دەیان هێندەى ژمارەى كۆڕو كۆبوونەوەكانیەتى لە ناو شار و شوێنى نیشتەجێ بوونى خۆى,ئامادەبوونى گەنجان لە كۆڕو كۆبوونەوەكانى فەرهاد پیرباڵ چیتر بووتە سەراب لە پارێزگاى سلێمانى مەگەر تەنها پاراستنى پارتى بەشدارى كۆڕو كۆبوونەوەكانى بكەن چونكە ئەو شكستەى فەرهاد بەدەستى پاراستنى پارتى خواردى مەگەر هەر حەمەسەعید حەسەن و هاوشێوەكانى و فەرهاد پیرباڵ خواردبێتیان.
پاراستن و پارتى بۆچى فەرهاد پیرباڵیان ڕسوا كرد؟
من پێم ناخۆشە كە وشەى ڕیسوا بەرامبەر بە فەرهاد پیرباڵ بەكار دێنم بەڵام ناچارم چونكە ئەو پیاوە خۆى خۆى وا لێكرد و نەیتوانى خۆڕاگر بێت ,من لەكاتى بڵاو كردنەوەى هەوڵى خۆفرۆشى فەرهاد پیرباڵدا ئەوەم گوت كە بە شوێن هۆكارەكەیدا دەگەرێم بۆ ئەوەى ڕوونى بكەمەوە كە فەرهاد پیرباڵ بۆچى خۆى تەسلیمى بنەماڵەى بەرزانى كرد؟ئەڵبەت ئەوەى لێرەدا باسى دەكەم هۆكارى ناچاركردنى پیرباڵە بەو قسانە كە بیكات لەو كۆتاییەدا ,مەبەستیش لەوە نەبووە كە بەم قسانەى فەرهاد پیرباڵ دەنگى مەسعود بەرزانى لە سلێمانى زیاد بكات نەخێر بەڵكو وەك تۆڵەكردنەوەیەكى بنەماڵەى بەرزانى بوو لە فەرهاد پیرباڵ.
فەرهاد پیرباڵ لە هۆنراوەیەكیدا بەناو نیشانى" تۆ حەربا نیت "كە من بە دەنگ لەلامە و زۆر جار گوێى لێدەگرم و باوەڕیشم بەو پارچە هۆنراوەیە هەیەو شتێكى با شو جوانیشە لەلام .
هۆنراوەكە بەم شێوەیە دەست پێدەكات"
تۆ حەربا نیت
پێستى خۆت
بە پێى رەنگ و زمان و خوى شەقامەكان
مەگۆڕە
تۆ حەربا نیت
.........
............
...........
بەم شێوەیش كۆتاى پێ دێنێت
كاریگەرى ئەو هۆنراوەیە لەسەر بنەماڵەى بەرزانى
ئەو بارچە هۆنراوە بەشێوە دەنگى لە موبایلى هەزارانى گەنجى كوردستاندا هەیەو ڕۆژانە سەدان كەس لە ڕێگەى بلووتووسەوە دەستاو دەستى پێدەكەن ,چونكە ئەو هۆنراوەیە زۆر بە توندى داویەتى لە وەتەرى بنەماڵەى بەرزانى لەناو گەنجاندا ئەگەر كەسێك باسى شۆڕش و ڕاپەڕین و مێژووى بكردبا ئەوا ئەكسەر ئەم پارچە شیعرەى فەرهاد پیرباڵیان بۆ لێدەدا بۆئەوەى لەم ڕێگەیەوە داخى دڵى خۆیان پێ بڕێژن .
بنەماڵەى بەرزانى نەك خۆیان بەبەشێك لە مێژووى كورد و شۆڕشەكانى كورد و ڕاپەڕین دەزانن بەڵكو ئەوان پێیان وایە هەموو شۆشەكانى كورد و هەموو مێژووى كورد و خودى ڕاپەڕینیش بەشێكن لە مێژوو بنەماڵەكەى ئەوان و هەموو شۆڕشەكانى كوردیش دەبێت لە پەراوێزى شۆڕشى بەرزانیەكاندا ئاماژەى پێبدرێت و باس بكرێت, ئەم خەونەش ماوەى 60 ساڵە كارى بۆ دەكرێت و هەزاران هەزار كوردى لە پێناودا بەكوشت دراوە یان كوشتویانە لەسەر هێنانەدى ئەو مەبەستەیان بەڵام كاتێك ئێمە دەبینین بنەماڵەى بەرزانى ئەو هەموو شەڕو كوشتارەى كردبێت لە پێناوى كورتكردنەوەى هەموو مێژوو و شۆڕشەكانى كورد لەمێژوو شۆڕسەكانى بەرزانیدا و تواندنەوەیان لەبۆتەى مێژوو شۆڕەكەى خۆیان ئیتر چۆن قبوڵى دەكەن فەرهاد پیبرباڵ گوو بكاتە شۆڕش و مێژووى بنەماڵەى بەرزانى و بڵێت :
گو بە ڕاپەڕین و هەموو شۆڕشەكانى ڕابردووى كورد
گو بەمێژوو مێژوویەكى نوێ دروست بكە
شۆڕشێكى نوێ دروست بكە
چەند هۆكارێكیتر هەیە لەوانە مونافەسەى نێوان ڕۆشنبیران ,شارچیەتى سلێمانى و هەولێرى و بەغالەت و چەند هۆكارێكیتر كە ئەگەر مەجالم هەبوو زۆر بە وردى باس لەو هۆكارانەش دەكەم بەڵام بە بڕواى من ئەم پارچە هۆنراوەیەى سەرەوە یەكێك بوو لە هۆكارە سەرەكیەكانى ناچاركردنى فەرهاد پیرباڵ بەو خۆكوشتنەى,چونكە بنەماڵەى بەرزانى نەیاندەتوانى بە شێوە جەستەى فەرهاد پیرباڵ بكوژن بەڵكو ڕۆحى فەرهاد پیرباڵیان كوشت و بە شێوەیەكى مەعنەوى فەرهادیان كوشت بۆهەتا هەتایە فەرهاد مرد مرد مردنێكى زۆر ناشیرین و مرد و زینداو نابێتەوە و مردنێكى ئازار بەخش هەروەك خۆى لە چاوپێكەوتنێكى دواترى لە زاگۆرز تیڤى هاوارى كردو ووتى زۆرم ئازار پێگەشتووە زۆر زۆر..
هەڵەبجەى شەهید
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست