سه‌رگوزه‌شته‌ی رۆژنامه‌وانێکی بوێر، باس له‌وه ده‌کات که ده‌سه‌ڵات ئاوێکی سوور ده‌کات به خه‌ڵکا و ده‌یانبوورێننه‌وه
Saturday, 02/04/2011, 12:00
ژیار ع.محه‌مه‌د رۆژنامه‌وانێکی بوێر و چاونه‌ترسه، به کامیرا و قه‌ڵه‌مه‌که‌ی ، له مه‌یدانه‌کان رووبه‌رووی که‌تیبه‌کانی جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سعود ده‌بێته‌وه ، دوێنێ 4/1 ، له سه‌رای ئازادی رووماڵی درنده‌یی پیاوه‌کانی جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌کرد ، به‌شیکی ئه‌و دیمه‌نه واقعییه‌ی که خۆی تێیدا ئه‌کته‌ری سه‌ره‌کی بووه بۆ ناردوین ، وا وه‌کو خۆی بۆتان بڵاو ده‌که‌ینه‌وه.
ئه‌م وینه‌یه هی یەكەم وەجبەى هیزە تۆقینەر و كەتائیبەكانى تالەبانى و بارزانى بوو دوینى سى جار میلى تفەنگم لیهێنرایەوە جونكە وایانزانى تەسویرى ئەو دیمەنەم كرد كە گەنجیكیان گرتبوو بەرشەقیان دەدا منیش لەداخى ئەوانم دەموت وێنه‌م گرتوون باخەلك بزانیت ئیوە چى دەكەن، بۆیە لەسێیەمجاردا كاتیك لەخەلكەكە دوركەوتمەوە بەرەو لاى گەنجیك رامكرد چونكە ئاویكى سوریان لەریگه‌ى ئاكركوژێنەوەكانەوە دەكرد بەهەركەسدا یەكسەر بى هۆش دەكەوت منیش بۆ ئەوەى دەبەیەك ئاوم پیبوو لەكەل چه‌ند هۆكاریكى فریاكوزارى سەرەتایى كە هەمیشە پیمە ویستم برۆم بۆ لاى ئەو گەنجە تا هۆشى بیتەوە و سەیارەكان نەیفرینن، ئەو ئەفسەرەى كە چەند گەنجیكى دایە بەرشەق و سەكۆى مەیدانى ئازادیشى دایە بەرشەق و دووجارى پێشتر میللى لیهینامەوە بەلام گه‌نجە قارەمانەكان رێگەیان لێگرتن‌و ئازادیان کردم ، دواتر تەقەیان كرد بەسەر ئەواندا و من رامكرد و دوركەوتمەوە چووم بۆ لاى ئەو گه‌نجەى که بە ئاوە سورەكە بورا ببۆوه، كەس نازانیت ئه‌م ئاوه سووره چى بوو ،گەیشتنە سەرم و میللى تفەنكیان لیهینامەوە دوباره وتیان یان كامیراكەت یان خۆت منیش وتم بى منەت بن خۆم دلنیابن كامیراكەم نابینن مەكەر بەمردویی دەستى لیبدەن ،میللى تفەنكى هینایەوە ، به‌لام گەنجە قارەمانەكان سى بارە كەوتنە فریام و شیر ئاسا بە و كەتائیبانەى تالەبانیان وت یەك دلۆپ خوینی لیبیت بەسەیارەكانتانەوە دەتان سوتینین هەتا گەنجیكیان وتى كەهاتومە دەر نیوەرۆ خواحافیزم كردوە من بەتەماى گەرانەوە نیم ، ئیتر دواى بە قۆناغە تفەنگ دەستیان گه‌راندمەوە دواوە، دایان لە سكم الحمدالله زۆر ئازارم نیە و بەتایبەت ئەو گەنجە قارەمانانەم بینى كە چۆن رووبەروى ئەو كەتائیبانەى تالەبانى دەبونەوە هەربەوبۆنەوە نەك هەرنەترساوم بەلكو تەشجیعیان كردم و وایان لیكردم له‌سه‌ر ئه‌رکی خۆم بۆ گه‌یاندنی په‌یامی ناو مەیدانى كوردایەتى و مرۆفایەتى، مه‌یدانی ئازادی..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست