ده‌سته‌ڵاتی کوردیی .. . ده‌سه‌ڵاتێکی قاچاخچیی
Saturday, 13/08/2011, 12:00
له زمانی کوردی‌دا پێناسه‌ی قاچاغچێتی به مانای هێنانی که‌لوپه‌ل دێت له نێوان ووڵاتانی دراوسێ یان له نێوان ناوچه‌کانی ژێرده‌سته‌ڵاتی ڕژێم بۆ ناوچه‌کانی دوور له ده‌سته‌ڵاتی ڕژێم، ئه‌میش به شێوه‌یه‌کی نایاسایی. به واتایه‌کی تر به‌و که‌سانه ده‌گووترێت که که‌ره‌سته و که‌لوپه‌ل ئاودیو، یان ناودیو ده‌که‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی گوێ به جۆری کوالیتیی و نرخه‌که‌ی بده‌ن، به شیوه‌یه‌کی یاسایی گومرگی له‌سه‌ر بده‌ن.
له کوردستانی باشووری خۆماندا شێوازی هێنانی ئه‌م که‌لوپه‌لانه، هه‌تا پێش ڕووخاندنی ڕژێمی سه‌دام حوسه‌ین زیاتر به ووڵاخ و پیاده و هۆیه سه‌ره‌تاییه‌کانی گواستنه‌وه بووه.
بوونی ئه‌م شێوازی بازرگانیکردنه هه‌ر له کۆنه‌وه هه‌تا ئێستا کلتورێکی تایبه‌ت به‌خۆی هێناوه‌ته‌کایه‌وه. ئه‌و شار و گوندانه‌ی که که‌وتوونه‌ته نێوان سنووری ئه‌و وڵاتانه‌وه که کاره‌که‌ی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت، که‌سایه‌تیه‌کانیان جیاوازیی زۆریان له‌گه‌ڵ دانیشتوانی ئه‌و شوێنانه‌دا هه‌یه، که که‌وتوونه‌ته نێوه‌ند ئه‌و دوو وڵاته‌وه، چونکه زۆربه‌ی دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه خه‌ریکی ئه‌و کاره‌ن. من له که‌سێکی بانهییم پرسیوه، ده‌ڵێت: خه‌ڵکی شاره‌که‌ی من زۆر گۆڕاون بۆ نمونه به ئاشکرا جیاوازیی زۆر له نێوان بانهییهک و یه‌کێکی خه‌ڵکی سابڵاخ و سنهندجدا ده‌که‌یت، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی که به‌رده‌وام که‌لوپه‌ل ئاودیو ده‌که‌ن بۆ دیوی عێراق، ئه‌مه‌ش چ له رووی سایکۆلۆژییه‌تی که‌سه‌کانه‌وه، یان له رووی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی خوود و گیانی خۆویستیی و شتی تره‌وه ... هتد، جونکه ئه‌مانه زوو دهولهنهمهند ده‌بن، ئیتر به ته‌نگ هیچی تره‌وه نایه‌ن.(ئه‌مه جێگای باسی ئه‌م وتاره‌مان نییه و کاری نه‌گه‌تیڤی لێده‌که‌وێته‌وه، ئه‌گه‌ر زۆر قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ین، بۆیه لێره‌دا ده‌وه‌ستین).
بزووتنه‌وه‌ی چه‌کداری کوردستانی باشووریش هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ساڵانی په‌نجاکانه‌وه هه‌تا ڕاپه‌ڕینی به‌هاری ساڵی 1991 له‌ناو ئه‌و ئابورییه قاچاغچێتی و کلتوره‌دا په‌ره‌ی سه‌ندووه و بوونی هه‌بووه.
ئه‌و کلتور و شێوازی په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی که ئه‌م ئابوریه قاچاغچتییه هێناویه‌ته کایه‌وه بریتی بووه له ترس ، کوشتن ،خۆشاردنه‌وه ،بڕیاردانی تاکه‌که‌سی دوور له هه‌موو یاسایه‌ک ،خۆپه‌رستی ، هه‌وڵدان بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی خێرا و له‌سه‌ر حسابی خه‌ڵکی تر، منافه‌سه‌ی نایاسایی و خزم خزێنه و سه‌رکه‌شی و لادان له هه‌سته مرۆڤایه‌تییه‌کان ... هتد.
کاتێک بزووتنه‌وه‌ی چه‌کداری کوردستانی باشوور ده‌ستی پێ‌کرد ، ئه‌و ده‌ستکه‌وته ئابورییه که کاری قاچاغچێتیی بوو، بناغه و ژێرخانی ئابوریی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه بوو، جگه له یارمه‌تی و هاوکاری ووڵاتانی ناوچه‌که و زلهێزه‌کان، که بۆ مه‌به‌ست و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سیاسیی و ئابووری خۆیان یارمه‌تی ئه‌و بزووتنه‌وه چه‌کداره‌یان ده‌دا ، ئه‌مه‌ش جارێکی تر له‌سه‌ر شێوه‌ی قاچاغچێتی هاوکاری و یارمه‌تی ئه‌و بزووتنه‌وه چه‌کداره‌یان ده‌کرد و له ڕێگه‌ی ده‌ستی دووهه‌م و سێیه‌مه‌وه ده‌بوو به‌شێوه‌یکی دزیی و شاراوه دوور له هه‌موو میدیاکان و دۆکۆمێنتێک و پرۆتۆکۆڵێکی ئاشکراو ڕه‌سمی ئه‌و کاره ئه‌نجام بدرێت ، وه‌ک یارمه‌تی شا و ئه‌مه‌ریکا و ئیسرائیل بۆ مه‌لا مسته‌فای بارزانی و یارمه‌تییه شاراوه‌کانی تورکیا و سوریا ولیبیا بۆ حیزبه‌کانی کوردستانی باشوور دوای ئاشبه‌تاڵی ساڵی 1975.
به‌تێگه‌یشتن له‌و شێوازه دهستکهوتهئابورییه و کلتور و په‌یوه‌ندیه‌ی که ئه‌و قاچاغچییانه به‌ده‌ستیان ده‌هێنا، ئه‌و بزووتنه‌وه چه‌کداره گه‌شه‌ی تێداکردووه ،ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات، که بۆچی ئه‌مڕۆ دوای ڕاپه‌ڕینی ساڵی 1991 ، بۆته ته‌واوکه‌ر و درێژه‌پێدانی که‌لتووری قاچاخچێتیی و پاش بیست ساڵ له حوکمڕانی ده‌سته‌ڵاتی کوردی له باشووری کوردستاندا ، هه‌مان عه‌قڵیه‌ت و کلتوری قاچاغچێتی به‌به‌رده‌وامی زاڵه به‌سه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه‌دا، هه‌ر ئه‌وه‌یشه ده‌سته‌ڵاتێکی مافیای کوردی دروستکرووه، که له ڕووی شێوازی بیرکردنه‌وه و عه‌قڵه‌وه بۆ به‌ڕێوه‌ردنی ئیداری ئه‌م هه‌رێمه ، هه‌ر هه‌مان میتدۆت و بیر وعه‌قڵی قاچاغچیه‌تی کاتی شاخ به‌کار بهێنن .
هه‌روه‌ک چۆن له شاخ، لێپرسراوێک ، چ هی تیپێک ، مه‌ڵبه‌ندێک ، لقێک یان ئه‌ندام سه‌رکردایه‌تیه‌ک ده‌یتوانی هه‌موو شتێک بێت له‌و گوند و ناوچه‌یه‌ی ژێرده‌سته‌ڵاتی خۆی، ده‌یتوانی سزای کوشتن و لێدان و گرتنی ئه‌م و ئه‌و ده‌ربکات و گومرگ و سه‌رانه له خه‌ڵکی دیهاته‌کان بسه‌نێت، به ئاره‌زووی خۆی به‌بێ لێپرسینه‌وه و یاسایه‌ک و ده‌یان توانی هه‌ر که‌سێکیان بوویستایه بیکوژن، که‌س نه‌یده‌توانی لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بکات، ئاواش ئه‌مڕۆ له شار دا به‌و عه‌قله‌وه ره‌فتار ده‌که‌ن و وڵات به‌ڕیوه ده‌به‌ن. .واته هه‌موو کار و ئیشکردنیان له‌ژێر سایه‌ی ئه‌و کلتوره قاچاغچیهتیهدا به‌ڕیوه ده‌به‌ن.
هه‌ر چه‌نده بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستان هه‌ستان به دروستکردنی ئه‌نجومه‌نی گونده‌کان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌نجومه‌نانه بتوانن شێوه‌یه‌کی نوێ کاروباری ڕۆژانه‌ی گونده‌کان ببه‌ن به‌ڕێووه، دوور له ده‌ستێوه‌ردانی حیزبی و ترس و تۆقاندنی چه‌کداری، به‌ڵام هه‌ر زوو ئه‌م تاقیکردنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گونده‌کان سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌هێنا، ئه‌ویش به‌هۆی کوێخایه‌تی حیزبه‌کان وعه‌قڵی شه‌ڕانگێزیی لێپرسراو و سه‌رکرده‌کان که له‌ژێر کلتوری قاچاخچێتییدا گه‌شه‌ی کردبوو ، ئه‌مه‌ش له‌خۆیدا ئه‌مڕۆ وه‌ک باندی مافیا کاره‌کانیان به‌ڕێوه ده‌به‌ن،له ترس و کوشتن و شهقاوهیهتی و بێ یاسایی و مه‌زاجی که‌سی و فه‌رمانده‌رکردنی ئه‌م یان ئه‌و لێپرسراو.. بۆیه لێپرسراوێکی ئه‌م حیزبانه له‌هه‌ر ناوچه‌یه‌کدا بووبێت ، ئیترخۆی حاکمی یه‌که‌م بووه له وه‌رگرتنی سه‌رانه‌وه تا بڕیاری سزادان و گرتن و کوشتن ، ئه‌وه لیره‌دا باس له‌وه‌ش ناکه‌ین که چۆن کاری بهدڕهوشتییشیان هه‌ر له‌و که‌لتوره‌وه وه‌رگرتووه و ئه‌نجام داوه، واته هه‌موو شتێک ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مه‌زاجی ئه‌و که‌سه و بڕیاری تاکه که‌سی وه‌ک له‌وه‌ی یاسا و پێوه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی گشتی هه‌بێت. قاچاخچییه‌کانی رێگای هه‌نده‌ران، به‌تایبه‌تیی که باس له قاچاخچییه‌کانی رێای یۆنان ده‌کرێت، نمونه‌یه‌کی تری ئه‌و بهدڕهوشتییهیه که ده‌سه‌ڵاتی کوردی پیاده‌ی کردووه.
قسه‌کردن له‌سه‌ر که‌سایه‌تییه ده‌سه‌لاتداره‌کانی کورد، که زیاتر ده‌توانرێت وه‌کو قاچاخچی پێناسه‌یان بکه‌ین، نه‌ک سیاسیی، ئه‌مه جێگه‌ی سه‌رسام بوونیش نییه، که هه‌مان که‌س و هه‌مان ده‌موچاوه‌کان به هه‌مان عه‌قڵیه‌تی شاخ و کلتوری قاچاغچێتییهوه دوای ڕاپه‌ڕینی به‌هاری ساڵی 1991 ده‌گه‌ڕێنه‌وه شاره‌کان و هه‌مان شێوازی کارکردنیان ده‌سه‌پێنن به‌سه‌ر شاره‌کاندا. هه‌رچه‌نده به‌هۆی گۆڕانی بارودۆخی سه‌رده‌مه‌که‌وه ،ناچاربوون حکومهتۆکهیهک به‌ناوی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دروست بکه‌ن ، به‌ڵام به عه‌قڵیه‌تێکی سه‌رده‌می شاخ و قاچاخچێتییه‌وه یاسا و ده‌ستور به‌ڕیوه ده‌به‌ن.
ئه‌مڕۆ له کوردستاندا که یاسا سه‌روه‌ر نییه، چونکه که‌سانی قاچاخچی یاسایان گرتۆته ده‌ست که پێشتر له یاسا یاخی بوون و له پشتی یاساوه قاچاخچێتییان کره‌دووه، سه‌روه‌ربوونی یاسا و به‌ڕیوه‌بردنی کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی که‌سی شیاوی ده‌وێت بۆ جێگه‌ی شیاو ، هیچ که‌سێک ناتوانێت له‌سه‌رو یاساوه بێت ئه‌گه‌ر خۆی له لوتکه‌ی یاسادا نه‌بینێته‌وه، هه‌موو که‌سێک یه‌کسان بێت له‌به‌رامبه‌ر یاسادا جا ئیتر ئه‌و که‌سه هه‌چ پایه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابوری هه‌بێت
ئه‌م چه‌کدارانه‌ی شاخ به عه‌قڵی کولتوری قاچاغچێتیهوه گه‌وره‌ترین کاره‌ساتیان به‌سه‌رخه‌ڵکی کوردستاندا هێناوه هه‌ر له خۆده‌وڵه‌مه‌ندکردنی خێرا و گه‌نده‌ڵیی و دزینی سه‌روه‌ت و سامانی نیشتمان و شه‌ڕی ناوخۆ و هێنانی سوپای دوژمنان و داگیرکه‌ران و به‌شداری کردن له دروست کردنی عێراقی هه‌ڵوه‌شاوه و سازشکردن له‌سه‌ر هه‌موو مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌ییه‌کان ...
کۆمه‌ڵێک که‌سانی سه‌رسه‌ریی و شه‌قاوه و نه‌خوێنده‌وار و عه‌شایر و بهزۆرخۆسهپێنهر به‌ڕیوه‌ی به‌رن، له‌و چاکتر و باشتریان چاولێناکرێت، ئه‌مانه که‌وتوونته گیانی ئه‌م میلله‌ته‌وه و بڕیار و حوکم ده‌رده‌که‌ن، وه‌ک گه‌له گورگی برسی که‌وتونه‌ته گیانی نیشتمانه و ئه‌رز و ئاسمانی کوردستانیان بۆ خۆیان دابه‌ش کردووه و خه‌ریکی تاڵانکردنن.
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌یبینین، وه‌ک لێپرسراوی شوێنه گرنگه‌کانی به‌ناو حکومه‌تی هه‌رێم له‌ناو خۆیاندا دابه‌ش کردووه و هه‌رچی وه‌زیر و گزیر و سه‌رۆک دائیره و کولیج و زانکۆ و سوپا و ئاسایش و جێگاکنی تری ئابوری و کۆمه‌ڵاتی، ته‌نانه‌ت وه‌رزشیش، ئه‌م چه‌ته و شه‌قاوانه‌ی شاخ بۆ خۆیان هاوڕێ و که‌سوکار و پیاوه‌کانی خۆیان داناوه، بوونه‌ته مۆته‌که و سه‌ره‌تانێک به لاشه‌ی کومهڵگاوه..
.ئه‌مانه کۆمه‌ڵێک که‌سانی ته‌مبه‌ڵ و هیچ له‌بارانه‌بوون و ئهلف و بێی سیاسه‌ت و ئابوری و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و ته‌کنۆلۆجیای سه‌رده‌م نازانن.
ئه‌مانه هه‌ر به عه‌قڵیه‌تی قاچاغچێتی شاخ ده‌یانه‌وێت ئیداره‌ی شار بکه‌ن ...ئه‌م پیری ئاخرشهڕانه و خۆیان و نه‌وه‌کانیان و که‌سوکاره‌کانیان بوونه‌ته سه‌رکرده‌مان و ووڵاتمان بۆ ده‌به‌ن به‌ڕێووه له‌سه‌ر بچینه‌ی مه‌حسووبییه‌ت و خزمخزمێنه و دۆستایه‌تی کار ده‌که‌ن. بۆ نموونه گه‌ر کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ، یان فازیل میرنی بناسی و نامه‌ی یه‌کێکیان له‌مانه‌ت پێبێت ، ئه‌وا کاروبارت بۆ مه‌یسه‌ر ده‌بێت گه‌ر کاری به‌ڵێنده‌ری به‌یت ، ئه‌وا ده‌توانیت کومپانیای پله یه‌ک دامه‌زرێنیت به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ تێکیش له کاری بینسازی یان به‌ڵێنده‌ری بزانیت ـ ناسیاوێکی خۆم به نامه‌ی کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ توانی کومپانیای پله یه‌ک دامه‌زرێنێت و ئێستا بووه به ملیونێر به‌بێ ئه‌وه‌ی ئهلف وبای به‌ڵێنده‌ری بزانێت و ته‌نها کاری ئه‌م وه‌رگرتنی پڕۆژه‌ی گه‌وره گه‌وره‌یه و فرۆشتنێتیهوه به که‌سانی تر و وه‌رگرتنی قازانێکی خهیاڵاڵیه ، واته ته‌نها چه‌ند په‌ڕه‌یه‌ک له ته‌نده‌ر ده‌فرۆشێته‌وه و هیچی ترـ یان که‌سوکاری ئه‌و لێپرسراوانه بیت یان ناسیاویان بیت ، ئیتر چیت بووێت بۆت جێبه‌جێ ده‌بێت چ به دامه‌زراندن و وه‌رگرتنی زه‌وی یان وه‌رگرتن له کۆلیج و زانکۆکان و وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر و دکتۆرا وسه‌فه‌رکردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات له‌سه‌ر حسابی پاره‌ی ئه‌و خه‌ڵکه..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست