کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كێ گره‌و ده‌كات؟!...

Thursday, 17/01/2013, 12:00









كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی حیزبه‌ كوردیه‌كان ، بێ ڕتوش چه‌ند خاڵێك ڕیزبه‌ند ده‌كه‌ین:
1/ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه‌ له‌ژوره‌ تاریكه‌كانه‌وه‌ ئه‌نجامدرا، هیچ ده‌رئه‌نجامێكی ئه‌وتۆی نیه‌، جگه‌ له‌ درێژه‌دان به‌ كۆبونه‌وه‌كان.
ئه‌م 2/كۆبونه‌وه‌یه‌ به‌بێ ینك ئه‌نجامدرا، ئه‌گه‌ر بڕیاره‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كۆبونه‌وه‌ له‌ته‌ك سه‌ركرده‌ی به‌ره‌ی غه‌یره‌ مولزه‌می ئۆپۆزسیۆن بكات، ده‌پرسین: كوا جێگره‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم؟!.
3/زیاتر له‌ بیست مانگه‌ نه‌پساوانه‌ خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ر داوای چاكسازی ده‌كا په‌رله‌مان داوا ده‌كا، شه‌قام داوا ده‌كا كه‌چی ده‌سه‌ڵات گوێی ئاخنیوه‌ و ناژنه‌وێ، ئه‌وه‌ خێره‌ ئه‌م هه‌موو ته‌فائوله‌ بێ زه‌مانه‌تكراوه‌ ،باس له‌ ته‌وافوقی دیموكراسی ،ده‌ستورو هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ واده‌ی خۆی ده‌كرێت؟!... ئه‌گه‌ر وایه‌ بۆ ڕاشكاوانه‌ سه‌رۆكی پارتی و سه‌ركرده‌كانی به‌ره‌ی غه‌یره‌ مولزه‌می ئۆپۆزسیۆن له‌ پرێس كۆنفراسێكدا چكاوه‌ی كۆبونه‌وه‌ی ژوره‌ تاریكه‌كانی حیزب بۆ جه‌ماوه‌ری هه‌رێم ئیعلان ناكه‌ن؟!...
4/خۆش باوه‌ڕی و شل بون و ئومێدی بێ زه‌مانه‌تكراو كه‌لێنێكی گه‌وره‌ی ئۆپۆزسیۆنه‌ له‌به‌رامبه‌ر شكۆی غروری ده‌سه‌ڵات به‌تایبه‌تی پارتی تا دوێنێ باس له‌وه‌ ده‌كرا كه‌ ئه‌م ئۆپۆزسیۆنه‌ كۆده‌تاچیه‌ و ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵات و كورسی له‌سه‌ر به‌ڕه‌ی پارتی و یه‌كێتی ده‌ربهێنێت...ئه‌وه‌ خێره‌ ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌نده‌ سه‌لارو قسه‌خۆش و لیژنه‌و ژوری عه‌مه‌لیات و به‌ڵێنی ته‌وافوقاتی سیاسی ده‌هۆڵی كۆبونه‌وه‌ی ژوره‌ تاریكه‌كانه‌؟!...
5/ه‌مجاره‌ش سه‌ركرده‌ی به‌ری ئۆپۆزسیۆنی غه‌یر مولزه‌م ده‌ستیان درێژكردو ده‌سه‌ڵاتیان له‌زه‌لكاوی ترس و دودڵی و له‌ق بونی كورسی ڕزگاركرد.... بێننه‌ به‌رچاوی خۆتان به‌ویژدانتان پارتی دێته‌ سه‌ر باوه‌ڕی باوه‌ڕبون به‌ ده‌ستاوده‌سكردنی ده‌سه‌ڵات؟!... پارتی لێ ده‌گه‌ڕێ كه‌ هه‌میشه‌ پێویسته‌ براوه‌ی یه‌كه‌م بێت به‌هه‌ر نرخێك بێت؟!...

6/17ىشوبات به‌ڕێوه‌یه‌ ... مه‌به‌ستم له‌ به‌رده‌وامی یادكردنه‌وه‌و خوێنی گه‌نجانی شه‌هیدان و برینداری 17ی شوبات و ڕۆژانی دواییه‌ ...تر س له‌م ڕۆژه‌ و تێپه‌ڕاندنی گه‌مه‌یه‌كی تری پارتیه‌ وه‌ك هه‌میشه‌ ئیداره‌دانه‌ به‌قه‌یران و به‌هه‌ده‌ردانی كات و كه‌مكردنه‌وه‌ی حه‌ماسی پێشڕه‌وانی ڕیفۆرمی نیشتمانی نه‌ته‌وه‌ییه....‌
7/سه‌یره‌... به‌یه‌ك دانیشتن ئه‌م هه‌موو گه‌شبینیه‌ ، وڵات بۆته‌ شامی شه‌ریف، زه‌مه‌نی موحه‌مه‌دی مه‌هدی به‌ڕێوه‌یه‌... هه‌ر بۆیه‌ كۆبونه‌وه‌كان درێژه‌ی ده‌بێت!!...

چكاوه‌ی مه‌به‌ستم: دێواندن و گه‌وجاندن و ته‌كبیركردنی شكۆی خاوه‌ن شكۆ...به‌ گه‌وره‌ترین درۆ ..درۆی چاكسازی له‌ كوردستان خه‌ڵك بۆ ماڵه‌وه‌ ده‌نێرنه‌وه!!...‌


گره‌وی من ئه‌مه‌یه‌: دوو هه‌نگاو به‌م كۆبونه‌وانه‌ ده‌چنه‌ پێش ...لێ سێ هه‌نگاو دێنه‌وه‌ دواوه!!...‌
كێ گره‌و ده‌كات؟!...
پیره‌مێرد ده‌فه‌رمێ:
هه‌رچی پێشمان كه‌وت كێشاینیه‌ ژێربار
له‌ ئێمه‌ی روودا چ گورگ چ سوار
به‌ردێكین له‌ناو قۆچه‌قانیدا
ئه‌گه‌ڕێین به‌ده‌ور سه‌ری خانیدا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە