پ،ک،ک، بە پێی بڕیاری یاسای کۆگای گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان شەڕی چەکداری (پاراستن) بەڕێوە بردووە
Saturday, 18/01/2014, 12:00
ئەوەش دەقی یاساکە :راگەیانراوی جیهانی مافی مرۆو بەپێی بەڵگەی رۆژی ١٠ی دیسامبریساڵی ١٩٤٨ی کۆگای گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان کە گرینگترین بەڵگەی نێونەتەویی مافی مرۆو بە ئەژمار دێ ، لەسەرەتای/ خاڵی سێ / بە راشکاوی مافی،، شۆڕس دژی زوڵم وزۆرداری،، دژی دیکتاتۆڕی وئینکار / وەکو دوایین رێگای چارە (شەڕی چەکداری) بە رەسمی دەناسێ .
بابەت:
هەموو هاوارمان لێ هەڵدەستێ و دەڵێین وڵاتەکەمان بۆتە چوار بەش ولەهەر بەشێکیش دڕەندەترین داگیرکار لە هەموو بوارێکدا ئاسمیلەمان دەکابۆیە نەبوینە دەوڵەتێکی سەر بەخۆ؟ بەڵام کەم هەیە لە ریزی زانیارەکانمان یا نوسەرو مامۆستاو.....لە روانگەیەکی رەخنەگەرانەو سەردەمیانی پەڕوا لەسەر کەمو کورتی مێژوومان بنوسێ.لەلایەکی دیکە لە کۆمەڵگای ئێمەدا رەخنە گرتن بۆتە جێگای پرسیارو پێگەی ترس. ترس لە هەڕەشەی دەسەڵاتی حیزبی وەها رێگای بۆ نەیا راخستووە کە بە مەیلی خۆی مێژوومان بۆ دەدرون ودەیکەنە بەرمان .هەر بەدەستی کاربەدەستی کورد دەرخواردی خۆمانی دەدەن بە بێئەوەی متتەقمان لێ بێ.
رێوڕەسمی بۆنەو یاداوەریەکانی نیشتمانی هەموو ساڵێک لە هەندەران (وەک دووی ڕێبەندان) بە شایی وهەڵپەڕکێو تێپەڕاندنی شەوێک بەڕێوە دەچێ.بۆ بەیانیش هێچمان لە بیر نەمێنێ!پێداچونەوە بۆ مێژوو بۆتە پێ هەكکوتن بە مێژووو خۆ دەرباز کردن لە ڕاستیەکان .رایەڵی ئاواتەکانمان لە خەیاڵدا دەتەنینەوە باوەڕی پێ دێنین.زاخاوی مێشکمان پڕ دەکەین لەو ئارەزووئانەی کە قەت دەستمان پێی ناگەن. قارەمان پەروەری، شەهید پەروەری ،مردوو پەرەستی، بۆتە ئامرازێک کە بەشێکی هەرە زۆری حیزبەکانی کوردی لەو رێیە نانی رۆژانەی پێ دەخۆن ووێنەی بازەرگانێک بە پێی قازانجی شەخسێ وبنە ماڵەیی کەڵکی لێ وەردەگرن.
کاتێک کە لاپەڕەکانی مێژوومان چاولێ دەکەین نازانین کە سەردەمێک کە دوژمن لە ئاستی هەری لاوازدایە ئێمە بە پێچەوانە توشی شکست دەبین؟!و سەر لە نوێ لەسەر خاڵی سیفر دەست پێ دەکەینەوە.بەڵگەی دامەزراندنی کۆماری کوردوستان و وەرگەڕانی ،کۆمەڵەی ژ،ک، لەلایان رووسەکانەوە ئەوەمون بۆ دەسەلمێنێ کە، کوێرەڕێیەکامان نیشان دەدەن و پاشان بە جێمان دێڵن؟ لەو سەردەمە هەتا ئەوڕۆ بە دیان جار سەرهەڵدانی کورد توشی نەهامەتی بووە ، ئاڕشیوی ئەو حەڕەکەتانەش بۆ نەیا ئاشکراو بۆ کوردیش پڕە لە هەنگاوی شاراوە.لەوەش بترازێ کێشەی کورد بە شیوەن وزاری چارەسەر نابێ.
پاشی رووخانی مهاباد لەساڵی ١٩٤٦ هەتا ئەو سەردەمەش ئەو حیزبەی کە خۆی بە میراتگری کۆمار دەزانێ وپیی وایە لەو ماوەیەدا دوژمن شەڕی چەکاداری بەسەردا سەپاندووەوئەوان باوەڕیان بە خەباتی مەدەنی هەیە بۆ گەیشتن بە بەرنامەکانیان . من پێم وایە بەکار هێنانی ئەوشێوە ئەدەبیاتە تەنیا بۆ هەڵخڵتاندنی رای گشتی کۆمەڵگای کوردیەو هۆی سەرەکیش ئاستی هەرە نزمی چونیەتی بەڕێوەبردنی میکانیزمی حیزبەکانە. یانی ،نەلەپردێن نە لە بازێو لەهەردووک دینان بون.تەنیا بۆ خۆمەزن نیشاندانی خۆیان رێژەی شەهیدان وگیانبەختکردوانیان وەک حیزبی خەباتکارو سەرەکی دەست نیشان کردووە.
زۆر بونی چەک ،یا پێشمەرگە، یا گریلا، مەرجی سەرەکی نین بۆ گەیاندنی پەیامی رزگاریخوازی نەتەوەی بن دەست.هەتا ئەوڕۆ هیچ حیزبێک بە ڕادەی سەردەمی مەڕحومی بارزانی چەکداری نەبووە ، دیتمان چۆن لەماوەیەکی کورتدا هەڵوەشا. شۆڕشی قەڵای دمدم، سمکۆی شکاک، شێخی نەهری ،شێخ سەعید، رەزا دێرسیمی،قازی موحەممەد، بارزانی،و،،،،،،بەهوی دوو بابەت گشتی نەیانتوانیوە سەرکەوتن بەدەست بێنن ، هۆی ناوزۆیی وبێ ئاگایی لە ڕەوشی ناونەتەویی،لەو سەردەمەشدا کە نیمچە خودگەردانیەک لە نیوەی باشوری وڵات بەدەست هاتووە سەدان کێشەی ناوخۆیی ودەرەکی دروست بووە وکار گەیشتۆتە ئاستێک بە باوەڕی من ئەگەر راپرسیەکی ئازاد وبێ فروفێل بەڕێوە بچێ هیچکام لەو حیزبانە دەنگی پێویست بەدەست ناهێنن.
لە چل ساڵی رابووردوودا لە باکوری وڵات سەرهەڵدانێک دروست بووە کە بە باوڕی من تەواو جیاوازە لە گەڵ شۆڕشەکانی دیکە.ئەو حەڕەکەتە لەسەر ناوی ئاپۆ چی وپاشان وەک / پاڕتی کرێکارانی کوردوستان / سەرەڕای رەخنەو کەندو کۆستەکان رێگایەکی دژوار وپڕ پێچو خەمی تەنیوە.(بەو مانایە نییە کە سەرهەڵدانەکانی دیکە ئەو رێیەیان نەبڕیوە بەڵام گرینگ دەسکەوتە وئامانج و بەرهەم) بەڵگەی بەر چاویش رادەست کردنەوەی رێبەر ئاپۆیە بۆ زیندانی ئیمڕاڵی و هەڵگیرساندنی شەڕێکی مەزن بۆ ئەوەی بەرژەوەندخوازان بگەنە ئامانج.بەڕەسمی ناسینی شەری چەکاداری بە پێی یاسای جیهانی مافی مرۆو وبەڕێوە بردنی ئەو ئەرکە گرانە بۆ کورد ئاوا هاسان تەواو نابێ. پرسێک کە دێتە بەر زەینی مرۆو ئەوەیە کە مەگەر شەڕی چەکداری لەلایان حیزبەکانی دیکە نەکراوە؟ من دەڵێم کراوە زۆریش کراوە ،بەڵام کوا بەرهەم .
سەردەمی خۆی کە نەمر ماندێللا کە لەزیندان رزگار بوو و وڵاتەکەی سەرکەوت قۆناغی هەرە هەستیار تازە دەستی پێکرد.دوای ماوەیەکی دزی وگەندەڵی دارو بەردی سیستمی ئیداری تەنیو گەندەڵکاران لەسەروی هەموویان خێزانی خۆی توشی بەرتیلخواردن بۆوە. جابۆیە سەردەمی دوای رزگاری لە سەردەمی خەبات زۆر گرینگترە.یانی ئەو بارودۆخە نالەبارەی کە بەدەست بەڕێوە بەران ودەسەڵاتدارانی باشور لە کوردوستانی خۆمان یەخەی داگرتوین و وەک شێر پەنجە جەستەی تەنیوین. من پێم وایە لەو ڕێبازەدا، پ،ک،ک، بەوریایی وبەرخۆدانی بێ وێنە توانییوە هەتا ئەستێکی بڵند بە دونیا رابگەیەنێ کە لەمەو بەدوا چیدی کورد نابێتە کۆیلە،ئەو هەڵویستە لە پەیامی مێژوویی رێبەر ئاپۆدا گەیشتە ڕای گشتی هەموو دونیا ویەکەم وڵاتیش کە سڵاوی لەو پەیامە کرد ئامریکا بوو.
دوایین چارەسەری بۆ کێشەی کورد لەلایان پ،ک،ک، وە تەنیا شەڕی چەکداری نەبووە.رێخستنی گەل ، دامەزراندنی مێدیا وچاپەمەنی ، رۆژنامەی رۆژانە وحەفتانەو مانگانەوپەروەردەکردنی ئەندام وتاکی کورد بۆ دەرکەوتن لە کێشەی کورد جیاوازیەکی دیکەی ئەو حەڕەکەتە لەگەڵ ئەوانی پێشوو بەشداری ژنە لەو تێکۆشانە کە تونیویە سرنجی کۆڕو کۆمەڵی نێونەتەوەیی بۆ لای خۆی ڕاکێشێ.لە تێکۆشانەکانی دیکە لە مێژووماندا بەشداری ژن بەڕادەیەکی کەم یا هیچ ببوە هۆی لاوازی سەرهەڵدانەکان.
پەیامێکی دیکەی شۆرشی باکور بەدەستەوەگرتنی ٩٩ شارەوانیە لەلایان شارەدارانی کورد یانی ئەزمونێکی سەرکەوتوووپەیامێکی بەنرخ بۆ هەموو جیهان .چونی نوێنەرانی کورد بۆ پارڵمانی خوێنخۆرترین دوژمنی کوردەست کەوتێکی دێکەی بەنرخ وجێی تێڕوانینە. هەمووی ئەو خەباتە وپاشەکشە نەکردن بۆ چارەسەری لە داهاتویەکی نزیکدا دەبێتە مایەی ئەوەی کە بە ناچاری لە ناو سازی ورێکخراوەی نێونەتەوەیی بۆ چارەسەرکردنی نەتەوەیە چل میلیونی رێگایەکی گونجاو بدۆزرێتەوە.
جەعفەر کەریمی / ١٨/ ١/ ٢٠١٤
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست