گۆران ئەدهەم قائیمقامى هەڵەبجە 4سكاڵاى لەسەر تۆماركراوە و سوكایەتى بە دادگا دەكات
Thursday, 23/06/2011, 12:00
پاش ئەو سەرپێچییە یاسایانەى گۆران ئەدهەم قائیمقامى هەڵەبجە كردى بەرامبەر ڕۆژنامەنووس و ئەندامى چالاكى ئەنجومەنى باخى ئازادى "خەبات نەوزاد "ئەو ڕۆژنامەنوسە لەدادگاى هەڵەبجە 3 سكاڵاى لە سەر قائیمقام تۆمار كردووە ,دادگاى هەڵەبجەش لەڕێگەى گەیەنەرى دادى لەدادگاى هەڵەبجە (شەوقى شەیدا)پسولەى بانگهێشتكردنى پێدەگەیەنێت ,بەڵام گۆران ئەدهەم بەشێوەیەكى زۆر ناشیرین ئەو نێردراوەى دادگاى هەڵەبجە دەكاتە دەرەوە و سوكایەتى پێدەكات لەبەرامبەردا شەوقى شەیدا لەدگاى هەڵەبجە سكاڵا لەسەر ئەو بێحورمەتیپێكدنى گۆران
ئەدهەم تۆمار دەكات .
شایەنى باسە پێشتر گۆران ئەدهەم لەسەر هێرشكردنە سەر بەڕێوبەرى ئاگركوژێنەوەى هەڵەبجە سزا دراوە پارێزەرێكیش پێى وایە گۆران ئەدهەم ئەمجارەش حوكمى قورس دەدرێت چونكە تاوانەكانى زۆر قورسن و4 سكاڵاى لەسەر تۆماركراوە و پێشتریش لەسەر تاوانكردن بەرامبەر كارمەندى حوكمى سزا دراوە
سكاڵاكانى خەبات نەوزاد
1-دادگاى بەرایی
2-دادگاى كەتن (تەشهیركردن بەڕۆژنانووس خەبات نەوزاد)
3-دادگاى جینایەت
سكاڵاكەى شەوقى شەیدا
1-دادگاى كەتنى هەڵەبجە/سوكایەتى كردن بەكارمەند(شەوقى شەیدا) لەكاتى كارەكەیدا.
-هەڵەبجەى شەهید
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست