کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شار بێ ده‌نگه‌، شتێک ئه‌قه‌ومێت

Saturday, 29/01/2011, 12:00




دوای ئه‌و زنجیره‌ خۆپیشاندانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گرتۆته‌وه‌ ، له‌ زۆربه‌ی وڵاتانی تری ناوچه‌که‌دا دانیشتوان ا ئازادیخوازان داوای چاکسازی له‌ حکومه‌ته‌کایان ده‌که‌ن، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا و دوای سه‌رکه‌وتنی به‌ره‌ی گه‌ل به‌ سه‌ر حکومه‌تی تونسدا وپاشان گڕ گرتنی شه‌قامی میسری که‌ هه‌تا ئێستاش به‌رده‌وامه‌، له‌ کوردستانیشدا زۆربه‌ی هاوڵاتیان و حیزبه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌کان داوا له‌ ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن که‌ چاکسازی بکات و گۆڕانکاری راسته‌قینه‌ ده‌ستپێبکات،

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 29/1/2011 ، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان که‌ گه‌وره‌ترین بزوتنه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆنه‌ له‌ کورردستاندا و خاوه‌نی (25) کورسی په‌ڕله‌مانی کوردستانه‌، له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا داوای له‌ ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم کرد که‌ به‌ زوترین کات حکومه‌ت و په‌ڕله‌مانی ئێستای کوردستان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌ و حکومه‌تێکی ئینتیقالی دامه‌زرێنرێت و له‌ ماوه‌ی سێ مانگدا هه‌ڵبژاردنێکی سه‌رتاسه‌ری له‌ کوردستاندا به‌ڕێوه‌بچێت،
ئه‌وه‌ی سه‌رنجی منی ڕاکێشاوه‌ له‌ دوای بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌وه‌ شار به‌ جۆرێکی کوشنده‌ بێ ده‌نگ بووه‌، له‌ سه‌ره‌تاوه‌ بێ ده‌نگی شارم وه‌ها لێک دایه‌وه‌ که‌ باکیان به‌ به‌یاننامه‌که‌ نیه‌، به‌ڵام دوای پرسیار کردن له‌ زیاد له‌ بیست که‌سی دنیا دیده‌ و به‌ ته‌مه‌ن ئه‌وه‌یان پێ راگه‌یاندم که‌ هاوشێوه‌ی ئه‌م ئێواره‌ی شار ته‌نها یه‌ک جاری تر گوزه‌راوه‌ ئه‌ویش ڕۆژێک پێش راپه‌رینی ساڵی 1991، پیاوێکی به‌ته‌مه‌ن ئه‌وه‌ی بۆ گێڕامه‌وه‌ که‌ چۆن له‌و ده‌مه‌دا شار بێ ده‌نگ و بێ سروه‌ بووه‌ هه‌تا ده‌می ته‌قینه‌وه‌،
ئه‌و باسی کرد که‌ شار له‌و کاته‌دا به‌ شێوه‌یه‌ک بوو که‌ که‌س چاوه‌ڕێی ئه‌و ڕاپه‌رینه‌ی نه‌ده‌کرد، له‌ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌م که‌ بۆچی شار له‌و کاتانه‌دا به‌و شێوه‌یه‌ ده‌بێت ، وتی له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی شار هه‌موو چاوه‌ڕێی چرکه‌ ساتی قۆناغێکی نوێن و وه‌ک ئه‌و مه‌نگیه‌ی پێش دروستبوونی زریان ده‌بینرێت وه‌ها ده‌رده‌که‌ون،
که‌واته‌ ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ بێ ده‌نگی ئه‌مجاره‌ی شار بێ ده‌نگیه‌کی ئاسایی نیه‌ و چاوه‌ڕێی ڕاپه‌ڕینی لێ ده‌کرێت ، ئه‌گه‌ر به‌ زوترین کات ده‌سه‌ڵات وه‌لامی داواکاریه‌که‌ی گۆڕان نه‌داته‌وه‌ و حکومه‌ت هه‌ڵنه‌وه‌شێته‌وه‌ و هه‌ڵبژاردنی نوێ و بێ غه‌ش نه‌کرێت ره‌نگه‌ شه‌قامه‌کانی کوردستان گڕ بگرن، ئه‌زمونی ئه‌وه‌شمان هه‌یه‌ و ئه‌زانین و بینیومانه‌ که‌ هه‌ر کاتێک شه‌قامی کوردی گڕی گرتبێت به‌ ئاسانی خامۆش نه‌کراوه‌،
بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ندین که‌س نه‌بیت به‌ قوربانی،
گوله‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی سنگی هاولاتی کورد کون نه‌کات،
ڕه‌شبگیری له‌ سه‌ر ده‌ستی ده‌سه‌لاتی کوردی ده‌ست پێ نه‌کات(له‌ کاتێکدا که‌ هیچ سودێکی نابێت، چونکه‌ گه‌ر به‌ ڕه‌شبگیری بوایه‌ ، ده‌بوایه‌ ئێستا خۆپیشاندانه‌کانی میسر کۆتایی بهاتایه‌).
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و تۆزه‌ سه‌قامگیریه‌ی هه‌یه‌ له‌ ده‌ست نه‌چێت،
هه‌ق وایه‌ به‌ زوترین کات و پێش ئاوا بوونی خۆری سبه‌ینێ ده‌سه‌ڵاتی کوردی داواکاریه‌کانی ئۆپۆزسیۆن جێ به‌ جێ بکات، چونکه‌ هێزێک خاوه‌نی زیاد له‌ پێنج سه‌د هه‌زار ده‌نگی حه‌ڵال بێت ، ده‌توانێت شه‌قامی کوردی بجوڵێنێت.


 



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە