کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، کە بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


فایلدارێک له‌ خه‌نده‌قی پێشه‌وه‌ی به‌رگریکاری جه‌لالییه‌کانه‌..بۆیه‌ حاڵیان جوانه‌!

Saturday, 24/04/2010, 12:00


دوای ئه‌وه‌ی كه‌وا له‌ سایتی مه‌لای ئاش ، چاوم كه‌وت به‌ لێدوانه‌كه‌ی سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ی فایلدار ،كه‌ بۆ رادیۆی نه‌وا دوابوو ،هه‌ستم به‌ شتێكی زۆر نامۆ كرد كه‌ له‌و لێدوانه‌دا باسی كردووه‌، ئه‌ویش : گه‌ڕانه‌وه‌ی كاربه‌ده‌ستانی یه‌كێتی یه‌ بۆ ناو جه‌ماوه‌ر و به‌ ده‌ست هێنانه‌وه‌ی متمانه‌ی خه‌ڵكی به‌ شه‌ره‌فی كوردستانه‌.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ جێگای سه‌رنجی من بوو دوو خاڵ بوو له‌و لێدوانه‌دا:
یه‌كه‌میان :سه‌عدی ده‌ڵێ ده‌بێت هه‌موو مافێكی خه‌ڵكی كوردستان بگه‌ڕێندرێته‌وه‌ و تاوانبارانیش سزا بدرێن!! چونكه‌ نابێت كاربه‌ده‌ست له‌ یه‌ك كاتدا مه‌سئولیش بێت و بازرگانیش بێت،!
ئه‌وه‌ی كه‌ سه‌عدی پیره‌ باسی ده‌كات له‌ فه‌رهه‌نگی تاڵه‌بانی و یه‌كێتیی دا نه‌ماوه‌ و ئێستا وشه‌ی تری هاتۆته‌ شوێن : وه‌كو خاوه‌ن كۆمپانیا ، به‌ڵێنده‌ری بێ پرۆژه‌، قاچاخ چێتی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان و جگه‌ره‌ی مالبۆرۆ ، حه‌واڵه‌ كردنی دۆلار و بودجه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بۆ بانكه‌كانی ئه‌وروپاو ئه‌مریكا ،،،،،هتد .
شتێك نیه‌ له‌ ناو یه‌كێتی له‌و شێوه‌یه‌ بێت كه‌ كاك سه‌عدی باسی ده‌كات ، ئه‌وه‌ش مه‌به‌ستی تری له‌ پشته‌وه‌یه‌ ، چونكه‌ ده‌زانین بڕیار وایه‌ له‌ 1 ی حوزه‌یران یه‌كێتیی كۆنگره‌ی خۆی ده‌به‌ستێت ، وه‌ ده‌یانه‌وێ هه‌ندێك شت دروست بكه‌ن دژی باڵه‌كه‌ی كۆسره‌ت له‌ ناو كۆنگره‌.
وه‌ خاڵێكی تر كه‌ ده‌ڵێت : پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان ئه‌و داواكاریانه‌ی هه‌یان ڕه‌وایه‌ و چونكه‌ نابێت نا یه‌كسانی بكرێت له‌ نێوان كوره‌ هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌روه‌ها كوره‌ مه‌سئول و غیر مه‌سئول ..!
ئه‌وه‌ش جێگای هه‌ڵوه‌سته‌ له‌ سه‌ر كردنه‌ ، چونكه‌ كاتێك خه‌ڵكی كوردستان ده‌یانووت با جیاوازی نه‌بێت له‌ نێوان چینه‌كانی كۆمه‌ڵ و كوره‌ مه‌سئول و كوره‌ هه‌ژاره‌كاندا ، هه‌ر له‌ وه‌رگرتنی پله‌ و پایه‌ی حیزبی و حكومیدا ، له‌ وه‌رگرتنیان له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكاندا و له‌ دامه‌زراندنیان و ڕه‌وانه‌كردنیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات و ،،،،هتد ، ئه‌و مه‌سئوله‌ گێژانه‌ی خۆمان له‌ گوێی گا دا نووستبوون و خۆیان له‌ خه‌ت ده‌دا و وایان ده‌زانی نه‌ بایان دیوه‌ و نه‌ باران ، خێره‌ ئێستا وا خه‌ڵكی كوردستانیان كه‌وتۆته‌وه‌ بیر ؟؟؟!
وه‌ له‌ به‌شی كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا كه‌ له‌ هه‌موو شـێك سه‌یر تره‌ ده‌توانین به‌ سه‌مه‌ره‌ی 2010 ی ناو ببه‌ین ده‌ڵێت : سكرتێری گشتی (تاڵه‌بانی خه‌ڵه‌فاو) پێشنیاری ئه‌وه‌ی كردووه‌ كه‌ بۆ نه‌هێشتنی جیاوازی نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ ڵ هه‌موویان بڕۆنه‌وه‌ ناو خانووه‌ قوڕه‌كانی خۆیان ، كه‌ ئه‌وه‌ش به‌ڕاستی جێگای پێكه‌نینه‌ ، ئه‌و پێشنیاره‌ی تاڵه‌بانی خه‌ڵه‌فاو وه‌كو درۆیه‌ شاخداره‌كه‌ی ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و به‌ری لێدێت كه‌ له‌ رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت دا ووتی : داكی منداڵان ووتویه‌تی ئه‌گه‌ر بمرین ده‌بێت شاره‌وانی بمان نێژن ، چونكه‌ هیچمان نیه‌ له‌ سه‌روه‌ت و سامان !!.
جا وه‌رن خۆتان ئه‌و ووتانه‌ لێك بده‌نه‌وه‌ و بزانن چ جۆره‌ هاوكێشه‌یه‌كتان بۆ ده‌رده‌چێت ؟؟؟؟!!
ئه‌رخه‌وان هه‌ولێری


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە