لەپەروەردەى شارباژێر چاودێرى دارایى چیكرد؟
Wednesday, 14/07/2010, 12:00
بەرێوەبەرێتى پەروەردەى شارباژێر دەكەوێتە قەزاى چوارتاوە،سەدەها قوتابخانەو خوێندگە سەربەم بەرێوەبرێتیەیە، ئەم بەرێوەبەرێتیە بەرێوەبەرەكەى (دلێر قادر عباس) ە كە پێشتر بەرێوەبەرى خوێندنگەى ئاگرى داخ بووە بەڵام بە حكومى ئەوەى وەكو زۆر كەسى تر ئەمیش پشتى هەبووە كرا بە بەرێوەبەرى پەروەردەى شارباژێر، ئەم دلیرَ قادر عباسە نەئەزانێ قسە بكات نە دوو ئیش ئیدارى ئەزانێ تەنانەت بچوكترین قسەو بچوكترین ئیشى ئیدارى نازانێ، بەڵام سەیرەكە لەوەدایە كراوە بەبەرێوەبەرى شوێنێكى وا گرنگ، من خۆم وەكو كارێكى رۆژنامەوانى هەستاوم بە كۆكردنەوەى زانیارى لە دەمى ئەو كەسانەى زۆر نزیكن لەبەڕێوەبەرو لەناو دیوانى پەروەردە شارباژێر، بەرێز وەزیرى پەروەردەو بەرێز بەرێوەبەرى گشتى پەروەردە و چاودێرى دارایى حزب و حكومەت و رۆژنامەنوسان دەتوانن بەدواداچون بكەن بۆ ئەم زانیاریانەى من ئەگەر شك و گومانیان هەبوو بەڵام من نەمتوانى بەشَیوەیەكى ئاشكرا ئەم كارە رۆژنامەوانیە بكەم بەڵام زۆر بەووردى گەراوم بۆ كۆكردنەوەى زانیارى فەرموو ئێوەو زانیاریەكان ئینجا ئەوكات بزانن پەروەدەى شارباژێر چۆنە چیە:
ئوتومبیلەكەى بەرێوەبەر و چاودێرى درایى
كەسێكى زۆر نزیك لە بەرێوەبەرەوە پێى راگەیاندم كە كاتێك چاودێرى دارایى هاتوون بۆ ئەوێ بەرێوەبەر زۆر بەپەلە ئوتومبیلە پاترۆڵەكەى كەبەدەستى خۆیەوەیە و هەى پەروەردەیە تابلۆ ژمارەكەى پاترۆڵەكەى لە سپیەوە كردووە بە شین، دوایى كە چاودێرى درایى رۆیشتنەوە دیسانەوە تابلۆ ژمارە شینەكەى لێكردەوەو تابلۆ ژمارە سپیەكەى پێوەكردەوە و خۆى شۆفێرە كەس نازانێت چى دەكات و بۆ كوێ دەچێت، ئەم ئوتومبیلە پەترۆڵە موڵكى پەروەردەیە كەدەبێت شوفێرێكى هەبێت و تابلۆ ژمارەكەشى شین بێت و نووسرابێت (پەروەردە) بەڵام ئەم بەرێوەبەرە بەرێز خۆى ژمارەیەكى سپى بۆ داناوە بە ئارەزووى خۆى پیاسەى پێ دەكات بەڵام سەیرە چۆن پۆلیسى هاتوچۆ ئەمە قبوڵ دەكەن نازانم سەیرە. كەواتە چاودێرى دارایى بەرێوەبەرى پەروەردەى شاربژێر گۆڵى لێكردن ئێوە كەسێكى زیرەك ووریان بەڵام چۆن ئەم بەرێوەبەرە ووریایە ئەم كارەى كرد و نەتانزانى جارێكى تر سەربدەنەوە بزانن چ باسە.
پارەى بەنزین
فەرمانبەرێكى تر كەزۆر بە سیقەو متمانەوە قسەى بۆ دەكردم باسى ئەوەى دەكرد كە پسوڵەى خەرجى مانگانەى خەرج كردنى بەنزین بۆ ئوتومبیلەكەى بەرێوەبەرى لە سنور تێپەرى كردووە مانگانەیەكى زۆر پارە دەدرێت بەبەنزین زۆرجار ئەترسین تووشى كێشە بین ئێمە وەكو بەشى ژمێریارى، بەڵام بەهەر شێویەك بێت پینەو پەرۆى بۆ دەكەین چارنیە.
هەوڵ ئەدەم بزانم ئەو پارەیە چەندەو لە نووسنێكى تردا بڵاوى دەكەمەوە.
ئەم فەرمانبەرە كەزۆر نزیكى كاروبارى ناو بەرێوەبەریتیەكەیە ووتى" بەرێوەبەر هەموو كات هەوڵ ئەدات ئەو كەسانە لەنزیكى خۆى بێت كەخزم و دڵسۆزى خۆیەتى و هیچ كات لەژوورەكەى نایەتە دەرەوە بگەرێت بەناو دیوان پەروەردەدا چونكە توانى قسەكردن ووەڵام دانەوەو ئەم شتانەى نیە بۆیە كەئەچى بۆلاى بەرێت ئەكات و ئەتنێرێ بۆلاى فەرمانەرى بەشەكان و لەكۆڵ خۆى دەكاتەوە بۆیە كێشە زۆر دروست بووە بە هۆى ئەوەوە"
سوكایەتى بەفەرمانبەرانى ناودیوان
ئەم بەرێوەبەرە (دلێر قادر عباس) چەند كەسێكى نزیكى خۆى داناوە، كەسێك لەوانە خێزانى خۆیەتى لەبەشێكى زۆر گرنگ دایناوە ئەویش بەشى تاقیكردنەوەكانە كە پارەیەكى زۆرى تیایە و بەئارەزووى خۆیان تەخشان و پەخشانى پێ دەكەن كەسیش نازانێت ئەم پارە زۆرە بۆ خراوەتە بەردەم ئەم ژن و مێردە نە لیژنەیەك نە چاودێرێك ئەمانە هیچیان چاودێریان ناكەن. كەسێكى تر كە كچێكە خزمى خێزانى بەرێوەبەرە لێپرسراوى ووردبینیە كە سوكایەتى بە فەرمانبەرى ناودیوان و مامۆستایانى موراجعى ئەم پەروەردەیە دەكەن تەنها لەبەر ئەوەى خزمى ژنەكەیەتى، چەندین جار مامۆستام بینیوە هاوارى بووە لەدەستى ئەم فەرمانبەرە و خۆشم یەكجار چومەتە ژوورەكەى بەڵام باشبوو فەرمانبەرەكەى تر ئیشەكەى بۆكردم ئەگینا منیش سوكایەتیم پێدەكراو لەوانەبوو ئەم نوسینەم زوتریش بڵاوبكردایەتەوە، بەڵام كەس ناتوانێت بڵێت بۆ وا دەكەیت چونكە بەرێوەبەر لەم حاڵەتەدا زۆر تورە دەبێت.
فەرمانبەرێكى تاقیكردنەوەكان بۆ دەركرا؟
بەشى تاقیكردنەوەكان كەبەدەستى خێزانى بەرێوەبەرەوەیە ئێستا یەك فەرمانبەرى هەیە بەڵام پێشتر فەرمانبەرێكى ترى لێبوو كە زۆر جدىو ئازا بوو لە ئیشكردندا بەڵام بۆ ئەوەى دەستیان كەشف نەبێت بە ئارەزووى خۆیان پارەى تاقیكردنەوەكان لەناوبەرن ئەم فەرمانبەرەیان كردە دەرەوە بە هەزار فێڵ و زۆرزانى چونكە ئەم فەرمانبەرە زۆر نهێنى لابوو نەیانوێرا لەوە زیاتر بیهێڵنەوە لە دیوانى پەروەردەى شارباژێر، دواتر كەسێكى زۆر جدى و ئیشزان كە مامۆستایەك بوو بەرگرى لەم فەرمانبەرە بەرێزە كرد ئەویشیان گواستەوە بۆ شوێنێكى دوور چونكە ئەم مامۆستایەش بەهەمان شێوە كەسێكى شارەزابوو لەهەمان كاتدا لەبەشى تاقیكردنەوەكان ئاگاى لەهەموو شتێك بوو ئەمیشیان بەدەردى ئەو فەرمانبەرە برد.
جاسوسى بەرێوەبەر
ئەم بەرێوەبەرە بەرێزە ساڵى جارێكیش ناگەرێت بەناو فەرمانبەرەكانیدا تا بزانێت كێشەیان چیە تەنها لە ژوورەكەى خۆى دانیشتووە نازانم شەرم دەكات یان پێى عەیبە! ئەگەر گەورەترین كێشەت هەبێت بچیت لاى باسى بكەیت تەنها ئەزانێت پێبكەنێت نازانێت وەڵامیشت بداتەوە یان ئەگەر كێشەكەى بۆ چارەسەر نەبوو زۆر بەتوندى تورە دەبێت خۆشى نازانێت چى دەڵێت قسەى ناشرین بە زانست و فكرو هەموو شت ئەدات بۆ وادەكات؟ چونكە نازانێت قسەبكات لاوازە بەو تورەبونە خۆى بەهێز دەكاتەوە و تەعویزى لاوازیەكەى خۆى دەداتەوە.
لەبەر ئەوەى ئەوەندە لاوازە كۆمەڵێك جاسوسى دروستكردووە لەناو فەرمانبەراندا كە ژووراو ژوور دەگەرێت ئەم جاسوسانە كورو كچیان تیایە، ئەم جاسوسانە تەنها ئیشیان ئەوەیە قسە بێنن بۆ بەرێوەبەر ئیتر نازانم ئیشی تریشى بۆ دەكەن یان نا!
ئم جاسوسانە دەستیان لەهەموو كەس زیاتر دەروات و كەسیش ناتوانێت بڵێت كاكە وازمان لێ بێنە تۆ چیت ئەوێت چونكە جێگرى بەرێوەبەرن. لە نووسینەكانى تردا پێتان دەلێم ئەوانە كێن وناویان چییە و چى دەكەن. چونكە زیاتر زانیاریان لەسەر كۆدەكەمەوە و بڵاوى دەكەمەوە.
من بەردەوام ئەبم لەنووسین و زانیارى كۆكردنەوە بەڵام داواكارم لە چاودێرى دارایى و وەزارەتى پەروەردە و بەرێوەبەرى گشتى پەروەدە كەبەداچونێكى جددى بكەن بۆ ئەم بابەتە گرنگانە ئەگەر گومانیان هەیە خۆیان دەتوانن بچن لە نزیكەوە ئەم شتانە ببینن. رۆژنامەنوسانى بەرێز ئێوەش دەتوانن زیاتر لەسەر ئەم بابەتە بزانن چونكە ئەم شتانەى باسم كرد گەندەڵیەكى تەواوە.
من زۆر بەڵگەم لایە لەسەر بەشى (.......) و بەشەكانى ترى ناو دیوان كە بە دۆكۆمێنتەوە لامە بەڵام جارێ ناتوانم بڵاوى بكەمەوە لەبەر ئەوەى ناوى مامۆستاو هاوڵاتیانى تیایە، ئەگەر من ئەوانە بڵاو بكەمەوە زۆر كەس لەناو دیوان تووشى كێشە دەبێت كەئەو دۆكۆمێنتانەیان بۆ هێناوم بەڵام ئەگەر ئەم بەرێوەبەرە خۆى چاك نەكات یان چاكى نەكەن ناچار دەبم بڵاوى بكەمەوە. زۆر سوپاسى ئەو كەسانە دەكەم كەهاوكاریان كردم و پەیمانیان داوە هاوكاریم بكەن بۆ چاكتركردنى بوارى پەروەدە.
Unikurd
لەپەروەردەى شارباژێر چاودێرى دارایى چیکرد؟
دانا قادر
بەرێوەبەرێتى پەروەردەى شارباژێر دەکەوێتە قەزاى چوارتاوە،سەدەها قوتابخانەو خوێندگە سەربەم بەرێوەبرێتیەیە، ئەم بەرێوەبەرێتیە بەرێوەبەرەکەى (دلێر قادر عباس) ە کە پێشتر بەرێوەبەرى خوێندنگەى ئاگرى داخ بووە بەڵام بە حکومى ئەوەى وەکو زۆر کەسى تر ئەمیش پشتى هەبووە کرا بە بەرێوەبەرى پەروەردەى شارباژێر، ئەم دلیرَ قادر عباسە نەئەزانێ قسە بکات نە دوو ئیش ئیدارى ئەزانێ تەنانەت بچوکترین قسەو بچوکترین ئیشى ئیدارى نازانێ، بەڵام سەیرەکە لەوەدایە کراوە بەبەرێوەبەرى شوێنێکى وا گرنگ، من خۆم وەکو کارێکى رۆژنامەوانى هەستاوم بە کۆکردنەوەى زانیارى لە دەمى ئەو کەسانەى زۆر نزیکن لەبەڕێوەبەرو لەناو دیوانى پەروەردە شارباژێر، بەرێز وەزیرى پەروەردەو بەرێز بەرێوەبەرى گشتى پەروەردە و چاودێرى دارایى حزب و حکومەت و رۆژنامەنوسان دەتوانن بەدواداچون بکەن بۆ ئەم زانیاریانەى من ئەگەر شک و گومانیان هەبوو بەڵام من نەمتوانى بەشَیوەیەکى ئاشکرا ئەم کارە رۆژنامەوانیە بکەم بەڵام زۆر بەووردى گەراوم بۆ کۆکردنەوەى زانیارى فەرموو ئێوەو زانیاریەکان ئینجا ئەوکات بزانن پەروەدەى شارباژێر چۆنە چیە:
ئوتومبیلەکەى بەرێوەبەر و چاودێرى درایى
کەسێکى زۆر نزیک لە بەرێوەبەرەوە پێى راگەیاندم کە کاتێک چاودێرى دارایى هاتوون بۆ ئەوێ بەرێوەبەر زۆر بەپەلە ئوتومبیلە پاترۆڵەکەى کەبەدەستى خۆیەوەیە و هەى پەروەردەیە تابلۆ ژمارەکەى پاترۆڵەکەى لە سپیەوە کردووە بە شین، دوایى کە چاودێرى درایى رۆیشتنەوە دیسانەوە تابلۆ ژمارە شینەکەى لێکردەوەو تابلۆ ژمارە سپیەکەى پێوەکردەوە و خۆى شۆفێرە کەس نازانێت چى دەکات و بۆ کوێ دەچێت، ئەم ئوتومبیلە پەترۆڵە موڵکى پەروەردەیە کەدەبێت شوفێرێکى هەبێت و تابلۆ ژمارەکەشى شین بێت و نووسرابێت (پەروەردە) بەڵام ئەم بەرێوەبەرە بەرێز خۆى ژمارەیەکى سپى بۆ داناوە بە ئارەزووى خۆى پیاسەى پێ دەکات بەڵام سەیرە چۆن پۆلیسى هاتوچۆ ئەمە قبوڵ دەکەن نازانم سەیرە. کەواتە چاودێرى دارایى بەرێوەبەرى پەروەردەى شاربژێر گۆڵى لێکردن ئێوە کەسێکى زیرەک ووریان بەڵام چۆن ئەم بەرێوەبەرە ووریایە ئەم کارەى کرد و نەتانزانى جارێکى تر سەربدەنەوە بزانن چ باسە.
پارەى بەنزین
فەرمانبەرێکى تر کەزۆر بە سیقەو متمانەوە قسەى بۆ دەکردم باسى ئەوەى دەکرد کە پسوڵەى خەرجى مانگانەى خەرج کردنى بەنزین بۆ ئوتومبیلەکەى بەرێوەبەرى لە سنور تێپەرى کردووە مانگانەیەکى زۆر پارە دەدرێت بەبەنزین زۆرجار ئەترسین تووشى کێشە بین ئێمە وەکو بەشى ژمێریارى، بەڵام بەهەر شێویەک بێت پینەو پەرۆى بۆ دەکەین چارنیە.
هەوڵ ئەدەم بزانم ئەو پارەیە چەندەو لە نووسنێکى تردا بڵاوى دەکەمەوە.
ئەم فەرمانبەرە کەزۆر نزیکى کاروبارى ناو بەرێوەبەریتیەکەیە ووتى" بەرێوەبەر هەموو کات هەوڵ ئەدات ئەو کەسانە لەنزیکى خۆى بێت کەخزم و دڵسۆزى خۆیەتى و هیچ کات لەژوورەکەى نایەتە دەرەوە بگەرێت بەناو دیوان پەروەردەدا چونکە توانى قسەکردن ووەڵام دانەوەو ئەم شتانەى نیە بۆیە کەئەچى بۆلاى بەرێت ئەکات و ئەتنێرێ بۆلاى فەرمانەرى بەشەکان و لەکۆڵ خۆى دەکاتەوە بۆیە کێشە زۆر دروست بووە بە هۆى ئەوەوە"
سوکایەتى بەفەرمانبەرانى ناودیوان
ئەم بەرێوەبەرە (دلێر قادر عباس) چەند کەسێکى نزیکى خۆى داناوە، کەسێک لەوانە خێزانى خۆیەتى لەبەشێکى زۆر گرنگ دایناوە ئەویش بەشى تاقیکردنەوەکانە کە پارەیەکى زۆرى تیایە و بەئارەزووى خۆیان تەخشان و پەخشانى پێ دەکەن کەسیش نازانێت ئەم پارە زۆرە بۆ خراوەتە بەردەم ئەم ژن و مێردە نە لیژنەیەک نە چاودێرێک ئەمانە هیچیان چاودێریان ناکەن. کەسێکى تر کە کچێکە خزمى خێزانى بەرێوەبەرە لێپرسراوى ووردبینیە کە سوکایەتى بە فەرمانبەرى ناودیوان و مامۆستایانى موراجعى ئەم پەروەردەیە دەکەن تەنها لەبەر ئەوەى خزمى ژنەکەیەتى، چەندین جار مامۆستام بینیوە هاوارى بووە لەدەستى ئەم فەرمانبەرە و خۆشم یەکجار چومەتە ژوورەکەى بەڵام باشبوو فەرمانبەرەکەى تر ئیشەکەى بۆکردم ئەگینا منیش سوکایەتیم پێدەکراو لەوانەبوو ئەم نوسینەم زوتریش بڵاوبکردایەتەوە، بەڵام کەس ناتوانێت بڵێت بۆ وا دەکەیت چونکە بەرێوەبەر لەم حاڵەتەدا زۆر تورە دەبێت.
فەرمانبەرێکى تاقیکردنەوەکان بۆ دەرکرا؟
بەشى تاقیکردنەوەکان کەبەدەستى خێزانى بەرێوەبەرەوەیە ئێستا یەک فەرمانبەرى هەیە بەڵام پێشتر فەرمانبەرێکى ترى لێبوو کە زۆر جدىو ئازا بوو لە ئیشکردندا بەڵام بۆ ئەوەى دەستیان کەشف نەبێت بە ئارەزووى خۆیان پارەى تاقیکردنەوەکان لەناوبەرن ئەم فەرمانبەرەیان کردە دەرەوە بە هەزار فێڵ و زۆرزانى چونکە ئەم فەرمانبەرە زۆر نهێنى لابوو نەیانوێرا لەوە زیاتر بیهێڵنەوە لە دیوانى پەروەردەى شارباژێر، دواتر کەسێکى زۆر جدى و ئیشزان کە مامۆستایەک بوو بەرگرى لەم فەرمانبەرە بەرێزە کرد ئەویشیان گواستەوە بۆ شوێنێکى دوور چونکە ئەم مامۆستایەش بەهەمان شێوە کەسێکى شارەزابوو لەهەمان کاتدا لەبەشى تاقیکردنەوەکان ئاگاى لەهەموو شتێک بوو ئەمیشیان بەدەردى ئەو فەرمانبەرە برد.
جاسوسى بەرێوەبەر
ئەم بەرێوەبەرە بەرێزە ساڵى جارێکیش ناگەرێت بەناو فەرمانبەرەکانیدا تا بزانێت کێشەیان چیە تەنها لە ژوورەکەى خۆى دانیشتووە نازانم شەرم دەکات یان پێى عەیبە! ئەگەر گەورەترین کێشەت هەبێت بچیت لاى باسى بکەیت تەنها ئەزانێت پێبکەنێت نازانێت وەڵامیشت بداتەوە یان ئەگەر کێشەکەى بۆ چارەسەر نەبوو زۆر بەتوندى تورە دەبێت خۆشى نازانێت چى دەڵێت قسەى ناشرین بە زانست و فکرو هەموو شت ئەدات بۆ وادەکات؟ چونکە نازانێت قسەبکات لاوازە بەو تورەبونە خۆى بەهێز دەکاتەوە و تەعویزى لاوازیەکەى خۆى دەداتەوە.
لەبەر ئەوەى ئەوەندە لاوازە کۆمەڵێک جاسوسى دروستکردووە لەناو فەرمانبەراندا کە ژووراو ژوور دەگەرێت ئەم جاسوسانە کورو کچیان تیایە، ئەم جاسوسانە تەنها ئیشیان ئەوەیە قسە بێنن بۆ بەرێوەبەر ئیتر نازانم ئیشی تریشى بۆ دەکەن یان نا!
ئم جاسوسانە دەستیان لەهەموو کەس زیاتر دەروات و کەسیش ناتوانێت بڵێت کاکە وازمان لێ بێنە تۆ چیت ئەوێت چونکە جێگرى بەرێوەبەرن. لە نووسینەکانى تردا پێتان دەلێم ئەوانە کێن وناویان چییە و چى دەکەن. چونکە زیاتر زانیاریان لەسەر کۆدەکەمەوە و بڵاوى دەکەمەوە.
من بەردەوام ئەبم لەنووسین و زانیارى کۆکردنەوە بەڵام داواکارم لە چاودێرى دارایى و وەزارەتى پەروەردە و بەرێوەبەرى گشتى پەروەدە کەبەداچونێکى جددى بکەن بۆ ئەم بابەتە گرنگانە ئەگەر گومانیان هەیە خۆیان دەتوانن بچن لە نزیکەوە ئەم شتانە ببینن. رۆژنامەنوسانى بەرێز ئێوەش دەتوانن زیاتر لەسەر ئەم بابەتە بزانن چونکە ئەم شتانەى باسم کرد گەندەڵیەکى تەواوە.
من زۆر بەڵگەم لایە لەسەر بەشى (.......) و بەشەکانى ترى ناو دیوان کە بە دۆکۆمێنتەوە لامە بەڵام جارێ ناتوانم بڵاوى بکەمەوە لەبەر ئەوەى ناوى مامۆستاو هاوڵاتیانى تیایە، ئەگەر من ئەوانە بڵاو بکەمەوە زۆر کەس لەناو دیوان تووشى کێشە دەبێت کەئەو دۆکۆمێنتانەیان بۆ هێناوم بەڵام ئەگەر ئەم بەرێوەبەرە خۆى چاک نەکات یان چاکى نەکەن ناچار دەبم بڵاوى بکەمەوە. زۆر سوپاسى ئەو کەسانە دەکەم کەهاوکاریان کردم و پەیمانیان داوە هاوکاریم بکەن بۆ چاکترکردنى بوارى پەروەدە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست