کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


فراكسیۆنەكانى ئۆپۆزسیۆن و كوردستانى لەسەر پاراستنى بنەكەكانى دەنگدان رێك ناكەون

Wednesday, 12/10/2011, 12:00


كۆبوونەوەكانى لیژنەكانى یاساى و ناوخۆى پەرلەمانى كوردستان بەردەوامن لەسەر پرۆژە یاساى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاكان و لەسەر زۆربەى خاڵەكان رێكەوتن كراوە و تەنها برگەى پاراستى بنەكەكانى دەنگدان ماوە و تا ئێستاش رێك نەوكوتوون.
بورهان رەشید گوڵە ئەندامى لیژنەى یاساى لەپەرلەمانى كوردستان لە لێدوانێكى رۆژنامەوانى راى گەیاند: ئەمرۆ چوار شەممە هەردو لیژنەى ناوخۆ و یاساى لەپەرلەمانى كوردستان كۆبوونەوە لەسەر پرۆژە یاساى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاكان گفتوگۆى لەسەر كرا.
گوڵە رونیشى كردەوە زۆربەى خاڵە كان گەیشتونەتە رێكەوتن و تەنها خاڵێك كە ناكۆكى لەسەرە ئەویش پاراستى بنەكانى دەنگدانە كە لیستەكانى ئۆپۆزسیۆن داوا دەكات پۆلیس ئەم بنكانە بپارێزێت، بەڵام فراكسیۆنى كوردستانى داوا دەكەن هێزەكانى ئاسایشى و پۆلیس و سەرجەم هێزەكان بەشدار بن لە پاراستنى بنەكەكانى دەنگدان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە