گۆڕان و ڕاپەرین بەرەو كۆێمان دەبەن؟
Thursday, 31/03/2011, 12:00
1515 بینراوە
تەمەن خیرا گوزەر دەكات.مرۆڤەكان لەمانای ئازادی ناگەن.بۆیەمن ڕادیكاڵم.چونكە ژیان بێ ئازادی بوونی نیە.ئازادی شایەنی گشت قوربانییەكە.لۆژیكی ئازادی ڕیگەبەگشت چەك وئایدایەك دەدا كە ئازادی بۆ مرۆڤایەتی مسۆگەربكات . گۆڕان دیاردەیەكی كاتی وپڕۆسیسیكی بی ئۆقرەیە
مەبەست لە گۆڕان بزوتنەوە جوانەكەی سلیمانیە نیە.بەڵكومەبەست لەوڕەشابا توڕەیەیی گۆڕانی مرۆڤە تورەكانی ناوچەكەیە كە دژی دەسەڵاتی چەوسینەرو دیكتاتۆر وگەندەڵ لەناخی كۆمەڵگادا هەڵیكردوە دوو رژیم و دوو سیاسی خستە زبڵخانەی میژووە (مبارك و بن علی).ئەمە یەكەمجار نییە كە ڕەشەبای گۆڕان هەڵدەكات لەمیژووی مرۆڤایەتیدا زۆرجار رەشەبا توڕەكان سەرجەم سیستەمی ئابوری و كۆمەڵایتیان گۆریوە، نەك دەسەڵاتی سیاسی.
(هیگل بروای وابوو دوو شۆرش سەرجەم ئاوزانی گەلانی ئەوروپای گۆڕی.یەكەم شۆڕشی فرنسی.دووهەم شۆڕشی فەلسەفەی ئەڵمانی)
دوو لە خهسڵهته سروشتیە زیندوەكانی كۆمەڵگای مرۆڤایەتی یەكەم گرفت.... دووهەم هێزی بەرنگاربوونەوەی گرفتە. سترۆكتۆری ئەم دوو خهسڵهته دەبێتە سترۆكتۆری پڕۆسێسی گۆڕان و شۆڕشەكان.
گریان و قیژە و پەلەقاژێی كۆرپەیەكی یەك ڕۆژ تەمەن. نە زمانی هەیە و نە توانای بەكارهێنانی بازوی ههیه بۆ بەدەستهێنانی ویستەكانی .داواكارییەكانی برسییهک، یان ئازاریكی جەستە شیوەیهكە لە ڕاپەرین.
كۆمەڵگاش لەسەرهەمان سترۆكتۆری توڕەبوونی ئەو كۆرپەیەیه، که .لە دەسەڵات توڕەدەبیت و ڕادەپەڕێت داوای نان وكار و ئازادی نەهیشتنی دیكتاتۆر دەكات. مادامێكی هێزی گۆڕان لەڕۆحی كۆمەڵگادا لەدایك دەبێت پیویستە گۆڕان لەسەرسیستەمی دیالیكیتیكی كۆمەڵگا هەمیشە لەگۆڕاندا بێت.
كورد باش بیرناكاتەوە بۆیە ژیانی باش نییە دیالیكتیكی كۆمەڵگا ئەو پڕۆسێسەیە كە هەمیشەكۆمەڵ بەزیندویتی دەهێڵێتەوە (كۆن دەگۆڕی بەنۆی. نۆی دەكات بە ئەڵتەرناتیفی كۆن) گۆڕان پڕۆسێسێكی بێ ئۆقرەیە ئێمڕۆ سیستەمێك دەگۆڕی سبەینی سیستەمێكی تر. هەركەس و ئایدۆلوژی و تاقێمك دژایەتی دیالیكتیكی كۆمەڵگا بكات ئەوە دژایەتی لۆژیكی ژیان دەكات. ئەوانە نە لەژیاندا ئاسودە دەبن نە بەڕوویەكی جوانەوە دەچنە میژوووە .(ئایندەی چ دیكتاتۆرێك جوان نوسراوەتەوە ؟)
ڕاپەرین و شۆرش نە دەق بەسیستەمیكەوە دەگر، نە سنوریك بۆ داخوازییەكان دەكێشی چۆنكە بەپێ پێویستی قۆناغەكان ئیستراتجییەكان سنوری داخوازییەكان دەگۆرێت. ئەم بابەتە هزرییە پەیوەندییەكی ڕوونرەوی (معریفی.ئەكادیمی) بەناونیشانكەوە هەیە ئەویش كورد لە ئیستادا لەكاتی راپەرین و گەندەڵیی و دیكتاتۆری بڕیمتیفی خێڵەكی دەسەڵات. داخوازی و شێوەی راپەرینەكەی پیویستەچۆن بێت؟
ئێمە ناتوانین باسی سبەینیەكی ئاسودە بكەین ئەگەر توژینەوەیەكمان لەسەر دوێنێی شكستخواردمان نەكەین. شكستخوارن و ئاشبەتاڵەكانی بەناو شۆرشەكانی كوردی لە دوای ساڵانی 60 هۆی نەبوونی بەرنامە و ئیستراتجیتیكی دیاریكراو، لهگهڵ سەركردەی سەقەت و ناهوشیار بەزانستی سیاسی وگەوجایەتیان بە گۆپۆلتیكی جیهان و ناوچەكە بووە. ئەوان هەرایەكی خۆیناوی بێ بەرهەمیان كردە بەرگیكی ڕەشی میژووی ملوینەها مروڤی كوردی داماو . كۆمەڵی سیاسی سەقەت و نەخویندەوار سەریان لەرۆحی رەسەنی بزوتنەوە و هەستی گەرم و بە سوزی كوردایەتی تاكی كورد لە پیناو مەبەستە خیلەكی و خیزانیەكاندا تیكداوە . ئەم سەردەمە سەرەمی تیژرەوەی هەلشیلانەوەی گشت ئەو فەلسەفە و هزریانەیە كە مرۆڤ كۆیلە دەكات, سەردەمی رماندنی باستیلی ئەو خیزان و خێلانەن كە گەلیك دەكەن بەقوربانی بەرژەوەندی خۆیان. سەردەمی ئازادی گەلان و مافی مرۆڤە بۆیە بۆ گەیشتن بەئامانج مرویەكانمان كە لەچڵهپۆپی ئەو مافەدا (دەولەت) كەرامەتی مرۆڤایەتیمان دهپارێزێت، پیویستە سل لە هیچ جورە بەكارهینانی چەكیك نەكەینەوە ئەوە دیكتاتۆرە شێوەی چەك و شێوەی راپەرینی كۆمەڵ دەستنیشان دەكات (میكافیللی بروایەكی تەواوی بەسیستەمی(كۆمار)ی هەبوو، لێ ئەو ڕاستیەی ئاشكرا كرد.كە دەسەڵاتێكی دیكتاتۆر و گەندەڵ گۆیێ لەداخوازییەكانی گەل نەگرت. پیویستە گەل بەهەمان زمانی دیكتاتۆرەوە ڕاڤە لەتەك دەسەڵاتدا بكات) یانی پێویستە كۆمەڵگا دیكتاتۆر بێت بهرامبهر به دەسەڵاتی دیكتاتۆر. چۆن دەسەڵات هەموو رێگە وچەكێك بۆ پاراستنی بەرژەوەندی دەسەڵات وخیڵ وخیزان دژی گەل بەكار دەهینی پیویستە گەلیش بۆ گەیشتن بە ژیانیكی جوان و ئازاد گشت چەك و ههمان ڕیگە بەكار بهێنێ.
هەموو خەباتێک لە پێناوی جوانكردنی ژیاندایە.. لەمە بترازی خەبات هیچ مانایەكی نییه. ئەوە چەوسانەوە بوو سپارتاكۆس و خولە پیزە و جیڤارای دروستكرد. هیچ گەلیك ئارەزووی خۆین رشتنی نییە، ئەوە دەسەڵاتی دیكتاتۆرە وا لە گەل دەكات بۆ گەیشتن بە ئامانجەكانی پەنا بەریتە بەر چەك و تورە بوون. ئهمڕۆ باشوری كوردستان لە ژیرپیسترین دەسەڵاتی مافیا و دیكتاتۆر پریمتیفی دەناڵێنێت، ماوەیكی زۆرە دڵی شار (بەردەركی سەرای) سلیمانی مرۆڤە مەزنەكانی لەئامێز گرتوە داوای گورینی دەسەڵات دەكەن لێ دەسەڵات لەریگەی چەتەكان و كۆمەڵێک بهناو رووناکبیر و نووسەرهوە لە هەوڵی كپكردن و ساركردنەوەی هەستی ڕاپەڕیوەكاندان. ماوەی 38ڕوژە دڵی شار(بەردەكی سەرا)خوینی چاوەڕوانی لیتدەتكی . دەسەڵاتی پیسی کوردیش هیچ ڕێزیكی بۆ داخوازیەكانیان دانەوە گەرچاوەڕوانی دریژە بكێشێ وچاڵاكێكە لە سنوری (دڵی شار) نەترازی ئەنجام دەبیتە ئاشبەتاڵی راپەرینیكی جەماوەری و زاڵبوونی دەسەلاتی بریمتیفی هەردوو خیزانی مافیا كە ئەمە كارەساتێک نەك لەئیستادا بەڵكو بۆچەند نەوەیەك دروست دەكات.بۆیە پیویستە قارەمانەكانی گۆرەپانی (دلی شار) بەردەركی سەرا ئیتر لەوە زیاتر چاوەڕێ نەكەن و شێوهی خەباتیان بگۆرن. توڕەبوونیان پەل بكیشێ بۆ هیرشكردنە سەر بنكە پیسەكانی هەردوو دەسەڵاتی مافیا) باستیل نە بە شیعر نە بە سكاڵانووسینی چەند نووسەرێکی دەربار نەڕۆخا. گەلێک و نەتەوەیهك لەم دونیا یهدا نییهابەمافەكانی گەیشتبی قوربانی نەدابیت. هەر تاكیكی كورد گەر لەچواردیواری ژووریكی ئالتونیشدا بژی مادام لە رووی سیاسیەوە ئازاد نییه، وەك مرۆڤ پیناسەی بۆ ناكریت. خۆشبەختانە ئیستا هەرچوار ووڵاتی كۆلونیالیستی كوردستان لە قەیرانی سیاسی و ئابوریدا دەژین خۆشبەختانە ئیستا چەند هێزێكی جیهانی داكۆكی لەمافە مرۆیكان زۆر بە گەرمی دەكەن، كەواتە هەر ئەو هیزانەن خویندنەوەی تورەبوونی چەكدارەكانی خۆاروی سودان و لیبیا دەكەن.
لەسەرەتای ڕاپەرینی قارەمانەكانی سلیمانیدا تورەبوونی كۆمەڵی گەنج بوو بەچەند بەردێک رووی پیسی بارەگای مافیای بەرزانی لە سلیمانی رمان، خێڵی درۆ و خوێن ترسی لێنیشت. گەر بەراورد لە نێوانی ژمارەی بەردبەدەستەكانی بەر بارەگای پارتی لەتەك ژمارەی ئەو گهنجه ئازایانهی (دڵی شار) بەردەركی سەرای ئیستا بكەین بەراورد لەنیوان ژمارەی ئەو ووتار و شیعرانە لەتەك ژمارەی بەردەكان بكەین .ژمارەی ووتار وشیعرەكان زۆر زورترە لە ژمارەی بەردەكان.
پرسیار ئهوهیه بۆ شیعر و وتارەكان دەسەڵاتیان نەهانیە زمان، لێ بەچەند بەردیك و شكاندنی شوشەی پەنجەرەكان چۆن خیڵی بەرزانی زیرەیان كرد؟ بەدڵنییایهوه هەموو شاری سلیمانی برژینە بەردەركی سەرا تەنیا هاواربكەن خیلی بەرزانی ترسی چەند بەردیكی نییە.
زۆرە بەدلنیاوە ماوەی 38 رۆژە ئەگەر هیرشەكان بەرامبەر بە بارەگای پارتی و پیسەكانی جەلالی لە سلیمانی ببوایە ئیستا بارودۆخەكە شیوەیهكی تری وەردەگرت. كوشتنی مرۆڤ تاوانە لێ كوشتنی بۆ دابینكردنی ئایندەیەك بۆ نەوەی نوی جوانە.
كورد لەكیشە سیاسیەكانی نیو مالی كورد و ناوچەكەدا قوربانی داوە، لێ ئەو قوربانیانە كوردی نەگەیاندۆتە ئامانجیكی جوان ژمارەی ئەو مرۆڤانەی بوونە قوربانی شەری گومرگی دووخیزانی پیس چەندهیهی؟ نیوهى ئەوەنده قوربانی بدرێ بۆ رمانی دەسەڵاتی خیزانی مافیا جەلالی و مەلای ئەوە كورد بۆ هەتاهەتایە لەو دووخیزانە رزگاری دەبێت, ئەمە چ سیحر و تەلیسمێكە دووخیزان یاری بەخۆین و ژیان وئایندەی نەوە دوای نەوەی كوردوە دەكەن؟ كورد هەر بێدەنگە. من شەرم لەو راستیە ناكەم پیویستە كورد بۆ نەهیشتنی دەسەڵاتی ئەو دووخیزانە قوربانی بدا، چونكە بوونی دەسەڵاتی ئەو دووخیزانە یانی قوربانیدان بەنەوە دوای نەوەی كورد. .ئەگەر نەوەكانی رابردووی تیروانیان لەسەر بنایتنانی ئایندەی ئاسودەدار بوایە بۆ نەوەكانی دوای خۆیان ئەوە ئیستا كورد زەلیلی دوو خیزان نەدەبوو، .دەسەڵاتی نهخوێندهواری دیكتاتۆر لە نوسینی ووتاریك ناترسی، لێ زیڕە لە بەردی دەستی راپەریوێك دەكات، بۆیە راپەرینێكی هیمنانە لەم ساتەدا كارەساتیكی گەورە بەسەرماندا دەهینێ.
ڕاپەریوەكانی میسر و تونس ئامانجیان روخاندن و رمانی دوو دەسەڵات بوو. خەباتی لیبیەكان بەچەك نەك بە بەرد هەموو دونیا بەچاویكی ریزەوە تیاندەڕوانێت. یەمەنییەكان بەهیرشكردنە سەر بنكەكانی دەسەڵات.علی عبداللە سالحیان تۆقاندووە.
دەسەڵاتی مافیا بە خویندنەوەی وتاری سكاڵا له ناو ناچێت.دەسەڵات هەمیشە ئاواتەخوازە خەڵكی ئارام بێت نەك توڕە، بۆیە ئەو كۆمەڵە نووسەرە شەرعیتی بریاردانی ئایندەی راپەریوەكانیان دا بەمافیایهكی وەك جەلال. داوایان لە راپەریوەكان كرد ئارام بن. هەر وشەیەكی ئەوان نووسیان وەك گوولەی بی کهی سییهکهی خێڵی بهرزانی كاریگەری لەسەر كپكردنی رۆحی راپەروەكان هەبوو.
كەسیكی وەكی جەلال میژوویەكی خویناوی هەبێ، چۆن دەتوانرێ داوای ئاشتی لەتەكدا بكرێت؟ چەند نهفام بوون ئەو نووسەرانەی میژووی ئەو دكتاتۆرەیان نەخویندبووە. میژووی خۆشیان وەك خۆی نووسیەوە.
29=03=2011 سان پیترسبۆرگ