کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


" گورگە مێشەکان "

Thursday, 23/01/2014, 12:00




تففف،،،،،،،،
لە ویژدانتان
گورگە مێشەکانی هەزارەی سێ
ئەوە نییە ئەستێرەکان لە ئاسمانی
ئامەد لە زریوە کەوتن
یەک بە دوای یەکدا تاران
ئەوە نییە
مانگە شەوتان کردە تاریکستان
کانیتان وەستاند
رووبارتان وشکاند
شنە باش زیز بووە لە دارستان
چاوی دایکی رۆڵەی کورد
شەتاو شەتاو فرمێسک دەبارێنێ و
بۆتە گۆلستان
لەوەتی هاتون خاک
بۆتە بیابان
جاش پێلاوەکانتان
دەست کردی دەستی دوژمنە و
تفەنگی دەستتان
پڕە لە فیشەک بۆ پڕژاندنی مێشکی کاوەکان
تففف،،،،،،،،،،
لە ویژدانتان
دیکتاتۆڕەکان
کەمتیارەکان
چەقەڵی ناو بێشەزاری
بیانی وپیاوی بە کرێگیراوی
داگیر کاران .

جەعفەر کەریمی /١٨/١/٢٠١٤
ت/ فەنلاند
(رووی ئەو وشانە لەو کەسانەیە کە کاوەکان تڕۆر دەکەن)

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە