کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بانگەواز.. بانگەواز

Monday, 21/03/2011, 12:00


بانگەواز.. بانگەواز
نەورۆزی پشتگیری
بەسەرپەرشتی "کۆمیتەی پشتگیری لەخواستەکانی خەڵکی کوردستان/نەرویج" خەلکی کوردستان لەوڵاتی نەرویج هەڵدەستن بەسازدانی میتینگی (نەورۆزی پشتگیری) لەبەردەم پەرلەمانی نەرویجیدا. ئەم میتینگە کاتژمێر (5:00)ی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی 25/03/2011 دەست پێدەکات و چەندین وتارو کاری هونەری تێدا ئەنجام دەدرێت بۆ پشتگیری و داکۆکی لەخواستەکانی خەڵکی خۆپیشاندەری کوردستان لەسەرجەم شار و شارۆچکەکانیدا. ئامانجمانە لەم خۆپیشاندانەدا پشتگیری لەخەڵکی ناوچە سەرکوتکراوەکانی هەولێرو بادینان بکەین و ببینە فشارێکی دەرەکی بۆناچارکردنی دەسەڵاتدارانی ئەو ناوچانە، تا دەست هەڵگرن لەڕێگری ئازادی و بەهانەی میلیتاری بۆڕێگری خۆپیشاندەران. کەمافێکی ڕەوای خەڵکە و چیتر قابیلی قبوڵ نیە مافەمەدەنیەکان بەبەهانەی وەهمی پێشێل بکرێن.
ئاماددە بوونی رەوەندی کوردستانی لەبەردەم باڵەخانەی پەرلەماندا پێویستیەکی گەورەیە بۆ بەرزڕاگرتنی بۆنە جەماوەریەکان و داکۆکیکردن لەخوێنی قوربانیانی ئازادی.. لەڕێگەی ئەم بانگەوازەوە داوادەکەین بەدروشم و پشتگیری مەدەنیانەوە ئامادەی ئەو میتینگە ببن..

کۆمیتەی پشتگیری لەخواستەکانی خەڵکی کوردستان/ نەرویج


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە