20كادیری پارتی هه‌ره‌شه‌ی وازهێنان له لقی ٢٤ شه‌قلاوه ده‌كه‌ن
Friday, 20/12/2013, 12:00
له سنوری لقی ٢٤ ی پارتی له قه‌زای شه‌قلاوه ٢٠ كادیری پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ره‌شه‌ی وازهێنان له حزبه‌كه‌یان ده‌كه‌ن ، ئه‌مه‌ش به هۆی ئه‌وه‌ی به ئه‌مری لق چه‌ند مانگێكه كه‌سێكی نه‌شیاو وه‌ك به‌رێوه‌به‌ری ئیداره‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شه‌قلاوه دانراوه كه هیچ گونجاو نیه بۆ ئه‌م پۆسته چونكه ئه‌و كه‌سه له بواری پارته‌یه‌تی و كه‌سایه‌تی و لایه‌نی كۆمه‌لایه‌تی له ئاستێكی نزمه ، له چه‌ند مانگی رابردوو به ده‌یان كاری گه‌نده‌لی و دزی و كاری نه‌شیاو و گومانی ئه‌نجام داوه له شه‌قلاوه ، ئیمه به به‌لگه چه‌ندین به‌لگه‌مان له به‌رده‌سته به نوسراوبه ڤیدیۆ...
هه‌روه‌ها له ده‌زگای پۆلیس و ئاسایش و دادگای شه‌قلاوه چه‌ندین دۆسیه‌ی گوماناوی تۆمه‌تی له سه‌ره ، باشترین به‌لگه كه له روانگه‌ی كۆمه‌لایه‌تی كارێكی نه‌شیاوی ئه‌نجام داوه ئێستا گرته‌یه‌كی (ڤیدیۆ)یه لای ئاسایشی شه‌قلاوه‌یه ، له به‌ر هه‌ندێ هۆكاری خێزانی و كۆمه‌لایه‌تی نه‌بێت له‌گه‌ل ئه‌م بابه‌ته ئه‌م گرته ڤیدیۆیه بلاو ده‌كه‌ینه‌وه ..
به پێی لێدوانی كادیرێكی پارتی سه‌باره‌ت به دانانی ئه‌م كه‌سه نه‌شیاوه ده‌لێت :
دوای ئه‌وه‌ی به بریارێكی حزبی له لقی ٢٤ی شه‌قلاوه كه‌سیك به ناوی (ز- أ) ده‌ست نیشان كرا بۆ پۆستی ئیداره‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شه‌قلاوه كاردانه‌وه‌ی خراب دروست بووه له ناو كادیر‌و ئه‌ندامانی رێكخستنه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی شه‌قلاوه چونكه ئیمه به ده‌یان كادیری ته‌ندروستی و كادیری پارتی دلسۆزمان هه‌بوو به داخه‌وه به بێ هیچ دانانی پێوه‌رێكی حزبی و ئه‌خلاقی و كه‌سایه‌تی لقی ٢٤ ئه‌م كه‌سه نه‌شیاوه‌ی داناوه .
هه‌روه‌ها كادیرێكی تری پارتی ئاماژه به وه‌ده‌كات و ده‌لێت:
ئه‌م كه‌سه راسته پارتی یه ، به‌لام كه‌سێكی نه‌شیاوو گوماناوییه چه‌ندین به‌لگه‌و دۆسیه‌ی تاوان و كاری نه‌شیاوی هه‌یه له دادگا‌و ئاسایشی شه‌قلاوه، هۆكاری كاردانه‌وه‌و توڕه‌بوونی چه‌ندین كادیری پارتی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه كه ئه‌م كه‌سه هیچ مه‌رجێكی شیاوی تێدانیه بۆ هیچ پله‌و پۆستێك ، هه‌ر بۆیه ئێمه له رێگای راپۆرتی مانگانه ناوچه‌ی شه‌قلاوه و لقی ٢٤ مان ئاگاداركردیته‌وه كه دانانی ئه‌م كه‌سه نه‌شیاوو گوماناوییه كاریگه‌ری زۆر خراپی دروست كردووه له‌سه‌ر رێكخسنتی پارتی و كه‌سایه‌تی پارتی یه‌كان.
وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك دژی لقی ٢٤ و قایقامی شه‌قلاوه (٢٠) كادیری پارتی كه به‌شێك له‌و كایرانه فه‌رمانبه‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی شه‌قلاوه‌ن ، هه‌لساوه‌ن به كۆكردنه‌وه‌ی واژوو دژی لقی ٢٤ و قایمقامی شه‌قلاوه ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی ٢ هه‌فته ئه‌م كه‌سه نه‌شیاوه له پۆسته‌كه‌ی لانه‌ده‌ن ئه‌وه كاردانه‌وه‌ی خراپ دروست ده‌بێت و ناچارن له پاش دوو هه‌فته { خۆپیشاندان} گردبوونه‌یه‌ك له به‌رده‌م سه‌ركردایه‌تی پارتی له هه‌ولێر ئه‌نجام بده‌ن وه‌ك ناره‌زایی دژی بریاره‌كه‌ی لقی ٢٤ چونكه وه‌ك كادیرێكی پارتی له‌م سنوره ئاماژه‌ی پێ كرد‌و ده‌لێت :
دانای ئه‌م كه‌سه به ناوی(ز) به‌راستی توشی شۆكی كردین چونكه ئه‌مه به‌بریارێكی شه‌خێی و كه‌سی بووه ، چونكه به پێی زانیاری ئه‌م كه‌سه (ز) به نهێنی كاری گوماناوی و كاری سیخوری ده‌كات بۆ (میقداد علی) مسئولی لق و (ئاكۆ عوسمان) مسئولی رێكستنی لق و (رزگار حسن) قایمقامی شه‌قلاوه و (مامۆستا هۆشیار) به‌رپرسی ناوچه‌ی شه‌قلاوه.. هه‌ر ئه‌م هۆكاره‌شه بووه هۆی ئه‌وه ئه‌م كه‌سه نه‌شیاوه بۆ پۆستی ئیداره‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شه‌قلاوه دیاری بكرێت ..
ئه‌وه‌ی كایرانی پارتی توشی شۆك كردووه دوای دانانی ئه‌م كه‌سه به ناوی (ز) هیچ كادیرێكی پارتی و هه‌تا ستافی لقی ٢٤ یش ئاماده نه‌بوون سه‌ردانی بكه‌ن و پیرۆزبایی لێ بكه‌ن !!
ئه‌وه‌ی جێگای گومان بوو بۆ ئێمه ته‌نها باوكی ئه‌م كه‌سه ئاماده‌نه‌بوو سه‌ردانی كوره‌كه‌ی بكات پیرۆزبایی لێ بكات چونكه نه‌ك ته‌نها باوكی به‌لكو هه‌موو كایدرانی پارتی ده‌زانن ئه‌م كه‌سه شیاو نیه بۆ پۆستی ئیداره‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شه‌قلاوه ...
به پێ ی زانیاری ئێستا زۆربه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی هیچ سیقه‌و متمانه‌یان به فایل و دۆسیه‌ی تایبه‌تی خۆیان نه‌ماوه چونكه (فایلی كه‌سی) هه‌موو زانیاری تایبه‌تی و گشتی به‌لگه‌و بروانامه‌و ناسنامه و ژماره تلفۆن و ناونیشان هتد .. له ناو فایلی یان داهه‌یه ، ئیستا ئه‌م كه‌سه گومانی زۆر خراپی لی ده‌كرێت كه‌وا زانیاری نهێنی فه‌رمانبه‌ران بداته چه‌ند لایه‌ن و ده‌زگای ئه‌منی بۆ كاری سیخوری...
چونكه وه‌ك باس ده‌كرێت ئه‌م كه‌سه (ز) كاری گومانی و سیخوری بۆچه‌ند كه‌س و حزبێك ده‌كات ...
هه‌ربۆیه وه‌ك ناره‌زایه‌ك له دژی (ز) ٢٠ كادیری پارتی كه هه‌ندێك فه‌رمانبه‌ری نه‌خۆشخانه و به‌رئوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی شه‌قلاوه‌ن هۆشداری ده‌ده‌نه لقی ٢٤ ی شه‌قلاوه و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له هه‌ولێر كه له ماوه‌ی ٢ هه‌فته ئه‌م كه‌سه له پۆسته‌كه‌ی لانه‌درێت ئه‌وه‌ی هه‌رشه‌ی جیابوونه‌وه له پارتی ده‌كه‌ن ...
ئه‌وه‌ی جێگای بیرهێنانه‌وه‌یه له سالی رابردوو به هۆی نارازیبوون و خراپی ره‌وشی رێكخستنه‌كانی پارتی و نارێكی هه‌لس وكه‌وتی چه‌ند به‌رپرسێك دوای ئه‌وی ١٠٠ كادیری پارتی له‌شه‌قلاوه هۆشداریان دا مه‌كته‌بی سیاسی پارتی كه ئه‌گه‌ر به‌رپرسی لق و جێگره‌كه‌ی له پۆسته‌كه‌ی لانه‌درێت هه‌ره‌شه‌ی جیابوونه‌وه له پارتی ده‌كه‌ن ..
ئه‌وه بوو له سالی رابردوو یاداشتی هه‌ر ١٠٠ كادیری پارتی به هه‌ند وه‌رگیراو به بریارێكی ئاشكرای مه‌كته‌بی سیاسی پارتی به‌رپرسی لقی شه‌قلاوه‌و جێگره‌كه‌ی له پۆسته‌كه‌یان لادران و ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه كرانه‌وه ....
هیوادارین پێش ئه‌وه‌ی كاردانه‌وه‌ی خراپ تر دروست بێت داواكه‌مان جێ به‌جێ بكرێت ، ئه‌گه‌رنا ناچارین واژووی زیاتر كۆبكه‌ینه‌وه و یاداشت ێكی ناره‌زایی ئاماده‌بكه‌ین دژی لادانی به‌رپرسی لق و به‌رپرسی رێكخستنی لقی ٢٤و قایمقامی شه‌قلاوه بۆئه‌م مه‌به‌سته هه‌موو ئۆرگانه‌كانی پارتی مان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ئاگادارده‌كینه‌وه ....
كادیرێكی پارتی _ شه‌قلاوه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست