کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەم بەڕێوەبەرەمان ناوێت تكایە لایبدەن

Saturday, 04/07/2009, 12:00


پەیامنێرى كوردستان
یەكێكە لەو دەیان و كەناڵ و میدیا حیزبیە ڕوو ڕەشانەى زوڕناى دووڕوێتى دەژەنن بەگوێرەى ئەو سكاڵانامەیەى بەشێك لەكارمەندانى ئەو كەناڵە كەتایبەت دراوەتە پەیامنێرى كوردستان پۆست باس لەگەندەڵى و بەدڕەوشتیەكانى ناو كەناڵەكە دەكەن بەگوێرەى ئەو سكاڵایە عبداللە تەها كەبەڕێوەبەرى ئەو كەناڵەیە كەسێكى زۆر سەرسەرى و بەدڕەوشتە زۆر جار بەووشەى سووك و قسەى ناشیرین هێرش دەكاتە سەر كارمەندانى ئەو كەناڵە و هەروەك لەسكاڵاننامەكەدا هاتووە ناوبراو چەندین جار یەكێك لەبێژەرى كەناڵەكە لەگەڵ خۆیدا دەباتە شوێنە گشتیەكان وەكو كۆبونەوەى حیزبى و دەعوەتى بەرپرسە داوێن پیسەكان كوردستان پۆست بەپێویستى نازانێت ناوى ئەو بێژەرە كچە بڵاوبكاتەوە بەڵام داواى لێدەكات بەخۆیدابچێتەوە چونكە بۆتە نیگەرانى لاى كارمەندانى ترى كەناڵە بەم ڕەفتارە ناشیرینانەى دەیانكات لەبەشێكى ترى سكاڵاكەدا كەناوى چوار كارمەندى ئەو كەناڵەى لەسەرەو لاى پەیامنێرى كوردستان پۆست پارێزراوە باس لەوە دەكات بەڕێوەبەرى كەناڵەكەیان لەئێستادا بەهۆى هاتنى فواد مەعسوم و مستەفا چاو ڕەش ئەوەندەى لاى ئەوانە ئەوەندە لەدەوام نیە چونكە ترسى ئەوەیە هەیە تڕۆ بكرێت بەڵام ئێمە لێرەوە داوا لەفواد مەعسوم و مستەفا چاو ڕەش دەكەین بەپەلە ئەم بەرێوەبەرەمان بۆ تڕۆ بكەن چونكە بۆتە زوڕناژەنى ئەندامە شەل و گێڕەكەى مەڵبەندى هەشت لەكۆتایى سكاڵانامەكەیاندا ئەو كارمەندانە ئەوە ڕووندەكەنەوە كە ئەگەر بارودۆخە بەمشێوەیە بڕوات دەنگ دەدەنە لیستى گۆڕان لەچەند ڕۆژى داهاتوودا خۆیان ئاشكرا دەكەن،پەیامنێرى كوردستان پۆست بۆ بەدواداچونى ئەم هەواڵە پەیوەندى كرد بەڕاگەیاندنى مەڵبەندى هەشتى یەكێتى لەڕانیە و سەرچاوەیەكى بەرپرس لەم مەڵبەندە تەواوى سكاڵانامەكەى بۆ كوردستان پۆست پشتڕاستكردەوە و ووتى دەمێكە ئەم بەڕێوەبەرە كاتى لادانى هاتووە سەرچاوەكە ئەوەى ووت كەئەم بەڕێوەبەرە بەهۆى خزمایەتیەوە بۆ ئەم پۆستە دانراوە



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە