حکومه‌ت و په‌رله‌مان..سه‌رۆکایه‌تی و سوڵته..بودجه‌ی چه‌ور و قه‌به
Monday, 14/03/2011, 12:00
له‌وەش زیاتر جه‌نابی سه‌رۆک گه‌رەکته کابینه‌یه‌کی تر !
کاتێک ئه‌و (کوڵه‌وەی‌بابه) پاش وەرگرتنی شوکر و ته‌قدیرەکه‌ی له‌لایه‌ن پاپاکانی ڤاتیکانه‌وە، به‌خشکه‌یی خۆی کردەوە به‌کوردستاندا ..سه‌رەتا زۆر شپرزە بوو،ڕەنگ و ڕووی زۆر له‌ڕەنگ وڕووی(حوسنی موبارەک) تێکچووتربوو کاتێک ناوبراو دواپه‌یامی چه‌واشه‌ی به‌گه‌له‌که‌ی دا و بۆ ڕۆژی‌دواتریش به‌پێچه‌وانه‌ی ووته‌کانی دوێنێ‌یه‌وە ووڵاتی به‌جێ‌هێشت و تێی‌ته‌قاند!
هه‌ربۆیه له‌سه‌رەتادا باسی له‌هه‌ندێ شت دەکرد وەکو هه‌ڵبژاردنی پێشوەخت و حکومه‌تی نوێ و بنکه‌فراوان و هه‌ندێ شتی تریش که‌بۆنی نه‌رمی‌یان لێ‌دەهات..
به‌ڵام دوای تێپه‌ڕبوونی کات و هه‌رئه‌وەندەی گوڕ و تینێکی پێدا هاته‌وە و که‌مێ ڕەنگ و ڕووی گه‌ش‌بووەوە،وردە وردە له‌هه‌موو قسه‌و به‌ڵێنه‌کانی په‌شیمان بووەوە.
دواتریش ..هه‌رئه‌وەندەی چاوی به‌جه‌لال که‌وت و چپه‌چپێکیان له‌گه‌ڵ یه‌کتری کرد، ئیدی به‌ته‌واوی شووڵی لێ‌هه‌ڵکێشا!!
جا لێرەدا دەکرێت بپرسین: ئاخۆ جه‌لالی هه‌زار ڕوو چ به‌ڵێنێکی به مه‌سعود دابێ؟ ئاخۆ چ جۆرە جنێو و تانه‌و ته‌شه‌رێکی له‌خه‌ڵکی سلێمانی دابێ لای؟ ئاخۆ چ هه‌ڕەشه‌یه‌کیشی ئاڕاسته‌ی خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوی سلێمانی کردبێ‌له‌حوزوری‌دا ؟!
ئێستا هه‌موو شتێک ڕوون و ئاشکرایه..دوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا به‌مه‌به‌ستی دەستگرتن به‌سه‌ر هه‌موو سه‌روەت و سامان و دەسه‌ڵاتی هه‌رێمدا، له‌ناو خۆیاندا ڕێککه‌وتوون و ناویان لێ‌ناوە (ڕێککه‌وتنی ئیستراتیجی)، هه‌موو مه‌به‌ستێکیشیان ته‌نها پاراستنی ئه‌و ڕێککه‌وتننامه‌یه‌یه که‌ته‌نها له‌به‌رژەوەندی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌دایه و هه‌موو خه‌م و مه‌رام و کار و به‌رنامه‌و مه‌ترسی و به‌ده‌نگه‌وەهاتنێکیشیان ته‌نها بۆ پاراستنی ئه‌و ڕیککه‌وتننامه‌یه‌یه که‌له‌ڕاستیدا (ڕێککه‌وتنی نێوان دوو سه‌رۆک مافیا و دوو گه‌ورە دزە).
ئیتر بۆچی ئێمه چاوەڕێ بکه‌ین..یاخود چاوەڕوانی چی بکه‌ین..؟!!
چاوەڕوانی چاکسازی چۆن و که‌ی له‌دز و مافیا‌و پیاوخراپ کراوە ؟
ئه‌وان به‌رژەوەندی خۆیان به‌ڕێوە دەبه‌ن.. ئێمه تاکه‌ی ته‌نها بینه‌رێکی دوور و په‌راوێزخراو بین ..تاکه‌ی بێ‌دەنگ بین.. تاکه‌ی بواریان بدەین..
کاتێک ئه‌وان له پێناوی به‌رژەوەندی خۆیاندا شه‌ڕ دەکه‌ن و هه‌وڵی مانه‌وەی خۆیان و دەسه‌ڵاتیان دەدەن..ئێمه بۆ له‌پێناوی به‌رژەوەندی خۆمان و گه‌ل و نه‌ته‌وەکه‌ماندا شه‌ڕ نه‌که‌ین و هه‌وڵی ته‌فر و تووناکردنی ئه‌وان و دەسه‌ڵاتی ئه‌وان نه‌دەین..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست