کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


كورد لە پیمشەرگەوە بۆ میلیشیاو ئینجا بۆ جاش

Friday, 23/11/2012, 12:00



پاش هەرەشەو گورەشەكانى مەسعود بۆ مالیكى وەك هەرەشەكانى پیشووى كە لە نەهامەتى زیاتر هیچى لى شین نەبووە وە بە ئابرووچونى مەسعود كۆتایى هاتووە ئەم جارەش ئابروو چونیكى ترى بۆخۆى تۆمار كرد.
پاش ئەوەى مەسعود رازى نەبوو بە ناوبردنى پیشمەرگە بە میلیشیا و ووتى ئەمە هیلى سوورە لە ئیستادا نەك پیشمەرگەى كردە میلیشیا بەلكو بەدەستى خۆى دەیكات بە جاش,بۆ پشت راستكرنەوەى ووشەى میلیشیا لە ژیر سیبەرى نەبوونى یاساى خزمەتى سەربازى گشتى(قانون التجنید العام) وە دامەزراندنى كروپى چەكدارى تایبەت بە حیزب وەك زیرەفانى و هیزى پیشمەرگە و بەرگرى و چەندین ناوى جیاوازى لەم شیوەیە كە ئەگەر سەر بە پارتى بیت یەكیتى لى ى بى بەشە و ئەگەر سەر بە یەكیتى بیت پارتى لى ى بى بەشە ئەمە بە هەموو پیوەرەكانى هیزى نیو دەولەتى و زانستى میلیشیایە مەسعود پیخۆش بیت یان توورە بیت.ئینجا پاش هەرەشەو گورەشەكانى مەسعود سەبارەت بە نادەستوورى هیزەكانى دیجلە وریگریان لە هاتنە ژوورەوە وكۆكردنەوەى هیز بۆ لیدانیان گشتى بوو بە بلقى سەر ئاو و ئاغاكانى هیچیان پینەكرا و زانى هەرشەریكى بیكات خۆترینیە نەك هەر پاشەكشەى لیكرد بەلكو رەزامەندى پیشكەش كرد كە هیزەكانى كوردى بچنە ژیر هیزەكانى دیجلە و فەرمان لەوان وەربگرن!!!!!!!!!!! جا خوینەرى ئازیز ئەمە جاشایەتى نەبیت ئەى ناوى چیە؟هەر لەو كاتەى رازى بوونى جەلال و مەسعود بە ناو زەرد كردنى پیشمەرگە بە(حرس الاقلیم) پیشمەرگە چۆتە ریزى جاشایەتیەوە بە هەموو ماناكانى جاشایەتى تەنیا ئەوە نەبیت كە فەرمانەكانى بە شیوەیەكى ناراستەوخۆ نەبیت بەلام لە ئیستادا بە چوونى بۆ ناو هیزەكانى دیجلە و فەرمان وەرگرتن لەوانەوە بۆتە جاشیكى عەیار 24,جیگاى وەبەرهینانەوەیە كە حكومەتە یەك لە دواى یەكەكانى بەغدا هەر كاتیك جاشایەتیان دامەزراندبیت هەرخۆشیان ناویكیان لیناوە وەك(فرسان,حرس الحدود,الافواج الخفیفە)ئیستاش(حرس الاقلیم)!ئەو هیزەى بودجەى لەبەغداوە بیت وە چەكى بەرەزامەندى ئەوان بیت وە فەرمانى لە دیجلە بیت دەبیت ناوى چیبیت؟ من ناویكى پیشنیركراوم هەیە ئەگەر سەركردایەتى كورد پیرازیبیت ئەویش (جاشمەرگە)یە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە