کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەمجارە خیانەت و گەندەڵێ تاڵەبانی- بەڵگەی-٦

Monday, 27/06/2011, 12:00


زۆربەی سەرکردایەتی کورد بە درێژای مێژوو کەمتەرخەم نەبوون لە خیانەت و خزمەتکردن بەدوژمانانی گەلەکەیان، هەمیشە خۆیان لەبەرپرسیارییە نەتەوەییەکان دزیوەتەوە و نۆکەری هێزە دەرەکیەکان بوون.
لەبەڵگەی پێنج دا باسمان لەو هاوکاریە ماددی و سەربازیانە کرد کەلەلایەن تورکیای دوژمنی سەرەکی کوردەوە درابوو بە بارزانی بۆ شەڕی بزوتنەوەی ڕزگاری کورد پەکەکە، تورکیا هەمیشە بۆ لەسەرپێی خۆ نەوەستانی کورد ڕۆڵی نێگەتیڤی چالاکانە بینیوە و ئاگر خۆشکەری شەڕە خیانەت و خوێناویەکانی ناوخۆی کورد بووە.
لەم بەڵگەیەدا ئەو هاوکاریە ماددی و سەربازیەتان بۆ ئاشکرا دەکەم کەلەلایەن تورکیا بە تاڵەبانی دراوە و لەڕای گشتی کورد شاراوەتەوە.
(هەموو مانگێک ٦٠٠ هەزار دۆلار لەلایەن تورکیاوە دراوە بە تاڵەبانی).
دوا بەدوای ئەو هاوکاریەی لەلایەن ٥٧مین حکومەتی تورکیاوە درا بە بارزانی وردەکاری پەیوەست بە کۆمەڵێک هاوکاری لەلایەن تورکیاوە بە تاڵەبانی ئاشکرا دەبێت.
لەدیدارێکی تاڵەبانیدا لە ڕێکەوتی ٢ مایسی ٢٠٠٠ دا لەگەڵ حکومەتی تورکیا تیایدا تاڵەبانی لەسەر ناوی موچە بۆ پێشمەرگەکانی یەکێتی، داوای مانگانە ٢ ملیۆن دۆلاری لە تورکیا کردوە.
حکومەتی ئەوکاتی تورکیا ئەو مەبلەغەی بە زۆر زانیوە بۆیە لەسەر پێدانی مانگانە ٦٠٠ هەزار دۆلار لەگەڵ تاڵەبانی ڕێکەوتون، بەو پێیە تاساڵی ٢٠٠٢ جەلال تاڵەبانی بڕی ٧ ملیۆن دۆلاری لە تورکیا وەرگرتوە.(وەک هەموو دەزانین لەو ماوەیەدا بە ٢ یان ٣ مانگ جارێک موچەی پێشمەرگە دەدرا کە نزیکەی ٥٠٠ دیناری سویسری بوە بەپێ بازاڕی ئەوکات کە دۆلار ١٥٠٠ دینار بووبێت پێشمەرگە لە ٥٠ دۆلار کەمتری وەرگرتوە، ئایا یەکێتی ئەوکات چەند پێشمەرگەی هەبووە ؟ئەگەر هەر پێشمەرگەیەک مانگانە ٤٠ دۆلاری بەرکەوێت دەبێت یەکێتی مانگانە موچەی ١٥ هەزار پێشمەرگەی دابێت کەئەوکات یەکێتی هێندە پێشمەرگەی نەبووە- وەرگێڕ).
بەپێی بەڵگەنامەکانی ئەوکاتی حکومەتی تورکیا دیدارەکەی تاڵەبانی لەشاری سلێمانی ئەنجام دراوە و تیایدا بەرپرسی باڵای تورکیا ئامادەبوون.
لەهەمان کاتدا لەدیدارەکەدا لەسەر پێدانی ئەم هاوکاریە سەربازیانەی خوارەوە بە یەکێتی لەلایەن تورکیاوە قسە کراوە. 
١٦ هاوەنی ١٢٠ میلیم، ٣٠ هاوەنی ٨٢ میلیم، ٩٠ هاوەنی ٨٠ میلیم، ١٤٠ گولە ئاربی جی، ٩٠ تفەنگی قەنناس، ملیۆنێک و ٣٠٠ هەزار فیشەکی کڵاشنکۆف، ٦٠ هەزار فیشەکی بی کەی سی ، ١٥ هەزار فیشەکی قەناس و ٢٠ هەزار گولە دۆشکە.
لەدوهەمین دانیشتنی کاربەدەستانی تورکیا لە تەموزی ٢٠٠٠ دا لەگەڵ جەلال تاڵەبانیدا بڕیاری قبوڵ کردنی داواکاریەکان دراوە و هەر لەمانگی ئۆگۆستۆسی هەمان ساڵدا بڕیارەکە کەوتۆتە بواری جێبەجێ کردنەوە و بۆماوەی ٢ ساڵ بە ئیمزای ڕەسمی هاوکاریەکە کراوە.
(لێرەدا پرسیار ئەوەیە کە ئایا تاڵەبانی چی لەو هاوکاریانە کردوە؟ لەشەڕی دابان هەلاج و داستانی ڕزگاریدا سەرفی کردوە؟ یان لەشەڕی ئازادکردنی کەرکوک و خانەقین و هێنانەوەی بۆسەر کوردستان سەرفی کردوە؟ یان لەمنداڵێک تا پیرێکی کورد بپرسە دەزانێت تورکیای فاشیست بۆ ساتێک چاوی بە ئەزموونی ئازادی کوردستان هەڵنایە و تەنانەت پێمان ڕەوا نابینێت کە خەونیش بە دەوڵەتی کوردیەوە ببینین . کەواتە ئەو هاوکاریە بۆ چی بوە ؟- وەرگێڕ) 
لەم لینک و ڤیدیۆیەی خوارەوە بەڵگەکان ببینن.



بۆ خوێندنه‌وه‌ی به‌شه‌کانی دیکه‌:




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە