کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە كفری حیزبی شیوعی بنەماڵەیەك دەستیان بە سەریدا گرتووە

Thursday, 03/06/2010, 12:00


كادرێكی تۆراوەی حیزبی شیوعی:

سەرەتا دەمەوێت بڵێم ئەوەی لەم نوسینەدا هاتووە هیچ كات مەبەستم ئەوە نییە لە تێكۆشان و ماندو بوونی هاوڕێیانی حزبی شیوعی كەم بكەمەوە بە قەدەر ئەوەی كە ئەم چەن وشانە گلەی و ڕەخنەیە و دەمەوێ هەموو ئەندام و بەرێرسە شیوعیە راستەقینەكانی لێ ئاگادار بكەمەوە.
هەر لە دوای ڕاپەڕینی ساڵی 1991 وە ناوچەی گەرمیان بە حوكمی ئەوەی خەڵكەكەی خەڵكی شۆڕش گێڕ و چاونەترسن لە ریزی هەر حیزبێكدا بوبێتن روحی شڕشگێرشی و دڵسۆزییان هەبووە بەرانبەر بە ئەرك و ئیش و كارەكانیان.
ئەوەی من لێرەدا مەبەستمە بیڵێمباسكردنە لە ڕۆڵی حیزبێكی وەكو حیزبی شیوعی كە لە گەرمیاندا كەس ناتوانێ نكۆڵی لە قارەمانێتی و هەڵوێستیانەوە بكاتچ لە ڕووی پێشمەرگایەتی و روو بەروو بوونەوەی رژیمی بەعس چ وەك هەڵوێستی سیاسی لە گەڵ بارودۆخەكاندا.
ئەمەش وایكرد كە پێگەیەكی باشی ئەو حیزبە لە گەرمیاندا هەبێ و بەتایبەت لە شاری كفریدا خۆی بە كەمتر نەزانێ لە هەردوو حیزبی دەسەڵاتدار لە هەندێ رووەوە هەڵبژاردنەكانی پێش پرۆسەی ئازادی لە ناو توێژی مامۆستایان و قوتابیاندا ئەو ڕاستیەیان دەسەلماند كە چۆن دەبوونە ركابەری سەرەكی لایەنەكان. بەڵام لە دوای پرۆسەی ئازادی عێراقەوە بەرپرسیارێتی رێكخستنە كانی ئەم حیزبە كەوتە دەستی بنەماڵەیەك و هەموو كایەكانی حیزبایەتی لە شاری كفریدا چڕكرایەوە لە دەستی ئەو بنەماڵەیەدا هەروەكو پیشەی كەسە خۆپەرستەكان لە هەوڵی بەردەوام كۆڵیان نەدا تاكو زۆربەی بەرپرسیارێتی و پۆستە حیزبییەكەانیان قۆرخ كرد بۆ خۆیان هەڵبەتە لەریزی ئەو بنەماڵەیەیشدا كەسانی دڵسۆز و بە ئەمەك هەبوون و هەن بۆ ئەو حیزبە. بەڵام نەیانتوانیوە كاریگەرییەكی وایان هەبێ كە رێ لەو هەیمەنەتە بگرن كە بەرپرس رێكخستن بۆ خۆی بە روای دەزانێ.
هەر لە دوای وەرگرتنی پۆستی بەرپرسیارێتی حیزب لە شاری كفری لە لایەن ئەم بەرپرسەی ئێستاوە ئیتر رۆژ لە دوای رۆژ ئەو جەماوەرەیەتەی حیزب بەرەو كزی و لاوازی دەروات و ئەوەی ئارەزوی خزمە تكردنی حیزب هەبێ لە لایەن ئەو بەرپرسەوە دژایەتی ئاشكرا و نهێنی دەكرێ بەندە یەكێك بووم لەوانەی كەتا لە ریزی ئەو حیزبە دابووم هەرجارەو تۆمەتێك یان قسەیەكی بۆ درووست دەكردم تا كار گەیشتە ئەوەی كە بڕیار بدەم حیزب بەجێ بهێڵم دوای خەبات و ماندوو بونێكی بەرچاو.
دواجار بۆم دەركەوت كە ئەو و زاتە نایەوێ خەڵكی خوێندەوار و رۆشنبیر لە ریزی ئەو حیزبەدا هەبن نەبادا رۆژی لە رۆژان كورسیەكەی ژێرێتی لە دەست بدات كە من سەدا سەت پێم وایە دەبێ دانیشتن لە سەر ئەو كورسییە تەنها بۆ خزمەتكردنی گەل و وڵات و حیزبایەتییەكی پاك و بێگەردبێ نەك بۆ خزمەتكردنی بنەماڵەیەك شەخسی خۆی.
هەڵبژاردنەكانی ئەم دواییەی كوردستان و عیراقیش ئەوەیان سەلماند كە زەحمەتە جارێ ئەو جەماوەرێتییەی حیزب بگەڕێتەوە لە سایەی بەرپرسیارێتی ئەو نابەرپرسەدا ئەم سەرەڕای ئەوەی كە وەكو ئاگادارم هاوڕێیان درێغییان نەكرد لە سەردانی ماڵان و بانگەشەكردن بۆ لیست و نوێنەرەكانی حیزب بە شێوەیەكی مۆدێرنانە و رێك وپێك.
لێرەدا دەمەوێ ئەوە بڵێم ئایە سەركردایەتی حیزب بۆ هیچ كاردانەوە و وڵامێكی نەبوو بۆ ئەو حاڵەتانەی كە لە سەرەوە باسم كرد؟خۆ ئەگەر كاردانەوە و محاسەبەكاری بكرایە ئەوا دیار بوو نەك كەسانی ناو حیزبە كە بەڵكو كەسانی وەكو من و ئەوانەشی كە رۆژێ لە رۆژان لە ریزی ئەو حیزبەدا بوون شتێكیان بەرچاو دەكەوت یان دەبیست.
بەهەر حاڵ من وەكو دڵسۆزێك كە باوەڕم بە دواڕۆژی سۆسیالیزم و بیری سۆسیالیست هەیە ئەگەرچی لە ریزی ئەو حیزبەشدانیم بەڵام پێم خۆشە سەرلەنوێ ئەو حیزبە وەكو ساڵانی پێش 2000 ببینم و ریزەكانیشی پاك بكرێتەوە لە كەسانی نامەسوول و خۆپەرست و كورسی پەرست هەرچەندە ئەو كارەش سەركردایەتی ئازاو بڕیاردەری دەوێ كە لەوە كەموو كوڕیانە بكۆڵێتەوە و بڕیاربدات نەك پێی وابێ ناكرێ لێپێچینەوە لە گەڵ كەسانی خاوەن پشت و نفوزداردا بكرێ نەبادە لە حیزب هەڵگەڕێتەوە.
وەمن لەوەش دڵنیام كە بەبینین و خوێندنەوەی ئەم نووسینە جامی خەزەب و هەڵچوونی ئەو مەسئولە پڕدەبێ و قوڕ بەسەری ئەوەی كە كەمێك لە گەڵیدا ناكۆكە چوونكە بێ سێ و دوو ئەو كەسە تۆمەتبار دەكا بە نووسینی ئەم بابەتە و ئەویش وەكو من و دەیانی وەكو من دەبێ ریزەكانی ئەو حیزبە بە جێ بهێڵێ چونكە جارێ بە تۆمەتی كاركردن بۆ لایەنەكان تۆمەتبار دەكرێ جارێ بە دژایەتی كردنی بنەماڵەكەی و جارێكیش بە دەنگدان بە حیزبێكی تر لە هەڵبژاردنەكاندا.
لێرەوە دەڵێم چەن جیاوازی ئەو دێڕەی هاوڕێ فەهد كە لە سەردەمی خۆیدا وتی:(قووا تنڤیم حزبكم، قووا تنڤیم الحرەكە الوگنیە) لە گەڵ ئەم بۆچوونەی ئەم بەرپرسەدا كە دەڵێ(پێگەی بنەماڵەكەمان بە حیزبكەن لە ناو حیزبدا و دەست بەسەر هەموو كایەكانیدا بگرن)

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە