کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پرۆژه‌ی به‌دیل بۆ ئه‌م ئۆپۆزسیۆنه‌ی ئێستا؟

Wednesday, 20/02/2013, 12:00






پرۆژه‌ی به‌دیل بۆ ئه‌م ئۆپۆزسیۆنه‌ی ئێستا؟
كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ به‌دیلێك بۆ ئه‌م ئۆپۆزسیۆنه‌ دروست بكه‌ین!


له‌دوای هه‌ڵبژاردنی 25ی7 خه‌ڵكی كوردستان به‌و ئومێده‌وه‌ چووه‌ سه‌ر سندوقه‌كانی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگی دا به‌ هێزه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی پارتی تا له‌م ڕێگه‌یه‌وه‌ بتوانێت به‌دیلێكی تازه‌ بۆ یه‌كیتی و پارتی بهینیته‌وه‌ كایه‌وه‌ به‌ڵام له‌ماوه‌ی 3ساڵی ته‌مه‌نی ئۆپۆزسیۆندا خه‌ڵكی كوردستان تا ئێستا نه‌گه‌شتونه‌ته‌ ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه‌ ئه‌م هێزه‌ ئۆپۆزسیۆنانه‌ بتوانن ببنه‌ به‌دیلی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ كاتێك خه‌ڵكی كوردستان له‌ هێزیكی ئۆپۆزسیۆن نائومێد بێت تا چه‌نده‌ ئاساییه‌ بیر له‌ به‌دیل بۆ ئه‌و ئۆپۆزسیۆنه‌ بكاته‌وه‌ كه‌ناتوانێت ببیته‌ به‌دیل بۆ ئه‌م ده‌سلاته‌ ئێستای یه‌كێتی و پارتی پرسیاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئایا كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ باس له‌ به‌دیل بۆ ئه‌م ئۆپۆزسیۆنه‌ی ئێستا بكه‌ینه‌وه‌؟
شێوازی كاركردنی ئۆپۆزسیۆن له‌ ئێستادا چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێت؟ئایا ئۆپۆزسیۆن له‌ ئاست ئه‌و ئومێده‌دایه‌ كه‌ خه‌ڵك پێی هه‌یه‌؟ئایا ئه‌م ئۆپۆزسیۆنه‌ توانیوێتی قه‌ناعه‌ت به‌خه‌ڵك بكات كه‌ ده‌توانێت ببیته‌ به‌دیلی ده‌سه‌ڵات؟
ئه‌گه‌ر نه‌یتوانوه‌ كاتی ئه‌وه‌ نه‌هاتووه‌ بیر له‌وه‌ بكرێته‌وه‌ كه‌ به‌شوێن به‌دیلی ئۆپۆزسۆندا بگه‌ڕێن؟كۆبوونه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌كانی هه‌ر سێ لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا له‌ ژووره‌ داخراوه‌كاندا تا چه‌ند خه‌ڵكی كوردستانی نائومێد كردووه‌ له‌وه‌ی ئه‌م ئۆپۆزسیۆنه‌ بتوانێت كۆمه‌ڵگای كوردی له‌م قه‌یرانه‌ ڕزگار بكات؟




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە