دابه‌زینی یه‌کێتی و پارتی به‌یه‌ك لیست، سوکایه‌تیکردنه به ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ری کورد.
Thursday, 05/02/2009, 12:00
جه‌ماوه‌ری سته‌مدیده‌ی کوردستان چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردی هه‌روه‌کو ئاگادارن که یه‌کێتی و پارتی له هه‌ڵبژاردنی 19/ 5 / 1992
له قۆناغێکی سیاسی کاریگه‌رو چاره‌نووس سازدا ده‌سه‌ڵاتی سیاسیان
گرته ده‌ست، دوای ئه‌وه‌ی هێزو پارته سیاسیه‌کانی تری کوردستان وازیان
له به‌شه ده‌نگ وبه شه ده‌سه‌ڵاتی خۆیانیان هێنا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو پارته
زلهێزه شه‌ڕی ناوخۆ هه‌ڵ نهگیرسێنن که به‌داخه‌وه دواتر ئه‌و شه‌ڕه‌یان
هه‌ڵگیرسان و هه‌زاران خه‌ڵکی بێ گوناهیان کرده سووته‌مه‌نی مه‌رامه
حیزبی و بنه‌ما ڵهیهکانی خۆیان. ئیتر له‌و به‌رواره‌وه ئه‌و دوو حیزبه
بنه‌ماڵه‌یی یه ده‌سه‌ڵاتیان په‌نجا به په‌نجا به‌ش کردووه‌و به هیچ شێوه‌یه‌ك
ده‌ست به‌رداری نابن. دوور له هه‌موو یاسا‌و ڕێسایه‌کی دیموکراتی و بنه‌ماکانی
مافی مرۆڤ ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به‌سه‌ر ئه‌م خه‌ڵکه ڕهشو ڕووته‌دا سه‌پاندووه‌و
ده‌ستیان به‌سه‌ر خێروبێری ئه‌م نیشتمانه‌و ئیراده‌ی ئه‌م خه‌ڵکه‌دا گرتووه‌و نایانه‌وێت ده‌ست به‌ر داری بن. حه‌ڤده ساڵی ڕه‌به‌قه یاری به چاره‌نووس و
ئه‌زموونی ئه‌م گه‌له سته‌مدیده‌یه ده‌که‌ن ته‌نها له‌به ر چه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵاتی
خۆیان و به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه‌کانیان. شێوه‌ی حوکمڕانی و ئه‌م جۆره ده‌سه‌ڵاته‌ی
ئه‌مان پیاده‌ی ده‌که‌ن ته‌نانه‌ت له دواکه‌وتووترین ووڵاتی دونیادا بوونی نیه.
دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عس له ساڵی 2003 ئیتر به‌ته‌واوه‌تی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئابووری به فه‌رمی که‌وته ژێر کۆنترۆڵی ئه‌و دوو حیزبه‌وه وپاره‌ی
لێشاوی نه‌وتی فرۆشراوی عێراق به ڕێژه‌ی له 17% بۆ ئه‌وان دابین کرا
ئه‌وانیش ڕێژه‌یه‌کی زۆر که‌م له‌و بڕه‌پاره‌یه‌یان بۆ پرۆژه‌و موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران
خه‌رج ده‌که‌ن وبه‌شی شێریش له‌و پاره‌یه به ڕێژه‌ی په‌نجا به په‌نجا بۆ خۆیان
ده‌به‌ن و بێ ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری کورد‌و ته‌نانه‌ت به‌رله‌مانه کارتۆنیهکهیشیان
ئاگایان لێ بێت. که ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی پره‌نسیپه‌کانی مافی مرۆڤ و بنه‌ماکانی دیموکراتین. دوای ئه‌و هه‌موو ڕه‌خنانه‌ی که له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌رو ڕێکخراوه‌کانی
مافی مرۆڤی کورد‌و جیهانی و به‌تایبه‌تی که‌سایه‌تیه ئه‌کادیمیه کانی ڕۆژ ئاوا
له‌وانه مایکل ڕۆبن که به ڕاشکاوانه باس له گه‌نده‌ڵی و ئیداری و ئابووری
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌کات، به‌تایبه‌تی دزینی ملیاره‌ها دۆلار له‌لایه‌ن هه‌ردوو سه‌رۆک
بارزانی و تاڵه‌بانی یه‌وه که‌چی به‌داخه‌وه موچرکهیهکیان پێدا نایه‌ت وبه خۆیاندا ناچنه‌وه .چونکه ئه‌م دوو حیزبه سوودیان له دواکه‌وتوویی و ناهوشیاری کۆمه‌ڵگای کوردی وه‌رگرتووه‌و منه‌تیان به گله‌یی ونارهزایهکانیان
نیه‌و گوێ له داواکاری و ئازاروئهندێشکانیان ناگرن. بۆیه بۆ درێژه دان به ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و بنه‌ماڵه‌یی خۆیان هه‌ردوو حیزب و هه‌ردوو سه‌رۆك له
ساڵی 2008 هه‌ستان به ئیمزا کردنی په‌یمان نامه‌یه‌کی ستراتیژی گرنگ له
نێوان خۆیاندادوور له‌چاوی میدیاکانه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستان ئاگاداری ناوه‌رۆکی ئه‌و ڕێککه‌وتننامه‌یه بن و ته‌نانه‌ت خاڵێکیش له‌و
ڕێکه‌وتننامه‌یه بزانن .(خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ونیشتمانی شه‌ڕی ناوخۆ‌و سه‌لب
کردنی ئیراده‌ی جه‌ماوه‌رو قۆرخ کردنی ده‌سه‌ڵات وگرتن و زیندانی کردنی
خه‌ڵکانی ئازادی خواز‌و ڕۆشنبیران و نووسه‌ران سیمای ده‌سه‌ڵاتی کوردی
بوون له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتیاندا) ئێستاش له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو قه‌یرانه سیاسی و
ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئیداریه‌ی که ڕووبه‌ڕووی خه‌ڵکی کوردستان بۆته‌وه
زۆر بێ شه‌رمانه له ڕاگه‌یاندن و میدیاکاندا لێ دوان ده‌ده‌ن که‌وا بۆ جارێکی تر
هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار به یه‌ك لیست دابه‌زن. ئه‌م بڕیاره بێجگه له‌وه‌ی ک پێچه‌وانه‌ی پرینسیپه‌کانی دیموکراتی و بنه‌ماکانی مافی مرۆڤن له هه‌مان کاتدا
هه‌تك کردنی که‌رامه‌تی جه‌ماوه‌رو پێشێل کردنی مافه‌کانیانه چونکه هیچ پاساودانێك نیه بۆ دابه‌زینی ئه‌ودوو حیزبه به‌یه‌ك لیست له‌هه‌ڵبژاردنی
19 / 5 /2009 . له‌کاتێکدا که عه‌ره‌بی عێراق هه‌مووی 5 ساڵه ئازاده
که‌چی ئاوه‌تا تا ئێستا دوو خولی به‌رله‌مان به‌ڕێوه چوو که‌چی هه‌موو حیزبێکیش به ته‌نیا داده‌به‌زێت. جه‌ماوه‌ری سته‌مدیده خه‌ڵکی ڕه‌ش و
ڕووت و ماندووی کوردستان له کاتێکدا بۆ هه‌مووان ڕوون و ئاشکرا بووه
ئه‌م دوو سه‌رۆك ئه‌م دوو حیزبه بنه‌ماڵه‌یی یه به ئه‌نقه‌ست و له به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان وبنه‌ماڵه‌که‌یان نایانه‌وێت چاکسازی بکه‌ن و به‌یه‌ك لیست
داده‌به‌زن تاکو درێژه به‌ده‌سه‌ڵاتیان بده‌ن و هێنده‌ی تر خه‌ڵکی کوردستان بچه‌وسێننه‌وه و ئیراده‌یان سه‌لب بکه‌ن و سه‌روه‌ت و سامانیان بدزن .
له‌به‌ر ئه‌م هۆکارانه‌ی که باسمان کردن و له‌به‌ر بێ شه‌رمی ئه‌م دوو حیزبه
له هه‌تك کردنی که‌رامه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیمان گه‌له‌که‌مان . داوا له
ئێوه‌ی ماندوو نه‌ناس و تێکۆشه‌ر ده‌که‌ین له کاتێکدا که ناتوانن به چه‌ك و
به ڕاپه‌ڕین به‌ره‌و ڕووی ده‌سه‌ڵات ببنه‌وه ئه‌توانن چه‌کی ده‌نگدان به‌کار بهێنن
به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌نگ به‌و دوو حیزبه نه‌ده‌ن و به‌شداری هه‌ڵبژاردن نه‌که‌ن
هه‌تاکو لیستێکی کوردی بێجگه له‌ودوو حیزبهوحیزبه هاوپه‌یمانه‌کانیان که ئێستا
له‌ناو حکومه‌تدان به‌شداری هه‌ڵبژاردن بکات . له‌وانه‌یه تا کاتی هه‌ڵبژاردن لیستی تری کوردی به‌شداری هه‌ڵبژاردن بکه‌ن جگه له هه‌ردوو حیزبی
ده‌سه‌ڵات و هاوپه‌یمانه‌کانیان. به بۆچوونی من هاوپه‌یمانی له‌هه‌ڵ شه‌یتانیشدا
حه‌ڵاڵه بۆ ڕووخاندنی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست