کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


با بزانین له‌م ماوه‌یه دا‌ گۆڕان ، گۆڕانی کرد

Thursday, 10/12/2009, 12:00


هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای دروست بوونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و سه‌رهه‌ڵدانی له‌ شاری سلێمانی و له‌ پاشان خۆ فراوان کردنی له‌ شارو شاروچکه‌کانی تری کوردستان به‌ بیرۆکه‌یه‌کی نوێ بۆ به‌ڕێوه‌چوونی ئیداره‌ی حکومه‌ت و بوون و ده‌رخستنی چه‌ندین خاڵی لاوازی هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار، خه‌ڵك به‌ ئومێدی چاکردنی هه‌موو بواره‌کانی ژیانیان ، ئه‌م بزوتنه‌وه‌یان کرده‌ هیوا به‌خشێک بۆ به‌دی هێنانی مافه‌کانیان ، به‌م هۆیه‌وه‌ هه‌ڵبژرادن گڕوتینی که‌وتێ و گۆڕان 25 کورسی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستانی به‌ده‌ست هێنا ،هه‌ر له‌ یه‌که‌م رۆژی ده‌ست به‌کاربوونی په‌رله‌مان خه‌لک چاوی خسته‌ سه‌ر کاره‌کانی لیستی گۆڕان و له‌کاتی دانانی سه‌رۆک و چێگر و سکرتێری په‌رله‌مان ، بێ ده‌نگ بوونی لیستی گۆڕان بووه‌ هۆی ناره‌زایی هه‌ندێک که‌سی گۆڕانخواز و بووه‌ هۆی دروست بوونی نیشانه‌ی پرسیار؟

به‌ڵام گه‌ر شیکردنه‌وه‌یه‌کی وورد له‌ باره‌ی کاره‌کانی ئه‌م لیسته‌ له‌ناو په‌رله‌مان بکه‌ین ، توانیویه‌تی له‌ ماوه‌یه‌کی کورتدا:-

1-شکاندنی ترسی خه‌ڵک له‌ هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار بۆ ده‌ربڕینی ده‌نکی ناره‌زایی و خۆ پیشاندان بۆ به‌دیهێنانی مافه‌کانیان.

2-شکاندنی دیواری نێوان خه‌ڵک و حزب.

3- کاریگه‌ریان له‌سه‌ر وه‌فدی کورد له‌ به‌غدا.

4-چاودێری کردن و شی کردنه‌وه‌ی هه‌موو کاره‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم بۆ خه‌ڵک.

5-هۆشیار کردنه‌وه‌ی خه‌ڵک له‌ مافه‌ گشتی و تایبه‌تیه‌کانیان.

6- پێداگرتن له‌ مافه‌کانی خه‌ڵک له‌ناو په‌رله‌مان و ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان.

7-پێشکه‌ش کردنی چه‌ندین به‌رنامه‌ و پێشنیار به‌ په‌رله‌مان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی خه‌ڵک.

8-دروست کردنی زه‌نگێکی مه‌ترسی بۆ هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار بۆ ئه‌وه‌ی‌ یاری به‌ پاشه‌رۆژی گه‌ل نه‌که‌ن و بیر له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو خه‌ڵک بکه‌ن و بترسن له‌ وه‌ی که‌ ئه‌مرۆ منافسێکی چاونه‌ترسیان هه‌یه‌.

جا گۆڕان وه‌کو بزوتنه‌وه‌یه‌کی ئۆپۆزسیۆن له‌ ناو په‌رله‌مانی کوردستان ته‌نها به‌ 25 کورسی توانیویه‌تی له‌م ماوه‌ کورته‌ی ته‌مه‌نی دا ئه‌م خزمه‌تانه‌ و چه‌ندین خزمه‌تی تر به‌ گه‌لی کورد بکات و کاریگه‌ری خۆی بنوێنیت له‌ ناو گۆره‌پانی سیاسی و ئیداری کوردستاندا به‌ به‌رنامه‌یه‌کی وورد و درێژ خایان هه‌وڵی به‌رده‌وامی گۆڕان و گۆڕانکاری ده‌دات له‌ ناو کوردستانێکی ئه‌وپه‌ڕی گه‌نده‌ڵی که‌ هه‌موو بواره‌کانی ژیانی گرتۆته‌وه‌ ، بێ گومان ئه‌م گۆڕان و گۆڕانکاریه‌ش کارێکی ئاسان نیه‌ تاکو به‌ یه‌ک مانگ یان چه‌ند مانگێک بکرێت به‌تایبه‌تی له‌ ناو کۆمه‌ڵێک که‌سی گه‌نده‌ڵ و زمان لوس و ده‌ست پیس و خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی ، وه‌ڵڵا وکی برێی گۆڕان ، گۆڕانی کردیه‌.
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە