کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مانگرتنى پزیشكانى هەولێر دەریخست سیستەمە تەندروستیەكە چۆنە؟ وەزیریش هانا بۆ پزیشكى هندى ئەبا

Wednesday, 28/09/2011, 12:00




دەمێكە باسى كارەساتەكانى سیستەمى تەندروستى لەكوردستان دەكەین و چەندین جاریش داوامان كردوە لەبەرپرسانى ئەم هەرێمە كەئەوەندەى خەریكى شاردنەوەى كەیسەكانى گەندەڵى كۆمپانیاكانى هێنانى دەرمان و قسەى زل و لێدوانى بێ ناوەرۆكن نیو ئەوەندە هەوڵى چارەسەركردنی كێشەكانى سیستەمى تەندروستى بدەن باشترەو چیتر خۆڵ نەكەنە چاوى خەڵكەوە .
چەند ڕۆژێكە پزیشكانى هەولێر مانیان گرتووە كەجگە لەداواكاریەكانیان باسى چەندین كارەسات و گەندەڵى تر دەكەن كەلەم كەرتەو دروست لەدامەزراوە تەندروستیە حكومیەكانى پایتەختى هەرێمى بەناو كوردستاندا هەیە ئەو هەرێم و هەولێرەى گیرۆدەى هەزاران گرفت و ماڵوێرانیە بەدەست مافیاو چەتەكانى حزبەوە ،ئەو پایتەختەى جەنابى سەرۆكى بەناو حكومەت و وەزیرى تەندروستی دەسەڵاتى لێپێچینەوەیان لەبنكەیەكى تەندروستیش نیە نەوەك لەكۆى دامەزراوەكانى وەزارەتى تەندروستى لەو پایتەختەى كەبەقسەى بێ كردارو ڕاگەیاندنى چەواشە كراوە بەدوبەیى و كوێت و خەلیج ، لەئەرزى واقیعیش سفر .
وەزارەتى تەندروستى و خوێندنى باڵا ئەو دوو وەزارەتەن كەیەكێتى بەردەوام لەڕێگاى ڕاگەیاندنە چەواشەكەیەوە ئەیەوێت لەلایەك واى نیشان بدا كەئەمانە نمونەى وەزارەت و دامەزراوى خزمەتگوزارى گەورەن و لەلایەكى تریش پارسەنگى داشكاوى خۆیى و بەرهەم ساڵحى پێ ڕاست بكاتەوە بەڵام ڕووداوەكانى دێنە پێش هەرزوو ئەم سیحرانە بەتاڵ ئەكەنەوە و دەرئەوكەوێت وەك باقى دەزگاو وەزارەتەكانى تر نقوومى دزى و گەندەڵى و بێ پیلانى و بێ بەرنامەیى بوون و سیستەمى تەندروستیش وەك سیستەم و دامەزراوەكانى تر بەحزبى كراوەو كارئەكتەرو كۆمپانیاكانى حزب دەستیان لەبینەقاقاى ناوە ، چەند جارێك وەزیرى تەندروستى ڕایگەیاند كەوا سیستەمى تەندروستى لەكوردستان زۆر پێشكەوتووەو لەپێش ناوچەكانى ترى عێراقەوەیە ئێمە چەندین جار ڕامان گەیاند كەئەمە زۆر دوورە لەڕاستیەوە پێمان ووتن لەجیاتى خۆڵكردنە چاوى خەڵكى كوردستان هەوڵى چارەسەر بدەن باشترە ، ئەوەتا ئەو سیستەمەى جەنابى وەزیر تاهەفتەى ڕابردووش شانازى پێوە ئەكرد بەرگەى چوار ڕۆژ مانگرتنى دكتۆرە بەڕێزەكانى نەگرت و لەهەموو لایەكەوە دەستیان كردوە بەهەڕەشە و چاوسووركردنەوە لێیان ،كەئێستا لەهەوڵى ئەوەدان بەناوى ئەوەى لەكوردستان دكتۆرى بەنج وەك پێویست نیە ئەیانەوێت دكتۆر لەووڵاتى هیندستان و بەنگلادیشەوە بێنن بۆ كوردستان گەرەكیانە بەم ناوەوە ملیۆنان دۆلارى خەڵكى كوردستان و نەخۆشى داماو حەپەلووش بكەن .
ئێستا ئێمە حەقى خۆمانە لەجەنابی وەزیرو خەبیرە نەخوێندەوارەكانى ئەم وەزارەتە بپرسین ئەگەر سیستەمەكە ئەوەندە پێشكەوتووە چ پێویست ئەكات دكتۆر لەهیندستان و ووڵاتانى ترەوە بێنن بۆ كوردستان ؟ ئامادەن كڕنووش و كڕووزانەوە لاى دكتۆرى بێگانە بكەن بەڵام لاتان عەیبە و شەرمەیە بێن بەهاوار و داواكارى ئەو هەموو دكتۆرە گەنجە كەهیواو ئایندەى ئەم میللەتە ماڵوێران و هەژارەن بەدەست چەتەكانى پارتى و یەكێتیەوە ؟ .
بۆ نایەن ئەو هەموو بودجە و پارە تەرخانكراوەى بۆ دكتۆرى هیندى و بەنگلادیشى و .... هتد . سەرف ئەكەن بۆ دكتۆرى خۆمانى سەرف ناكەن ؟ بۆ خول و ڕاهێنانى بەردەوام بۆ ئەوانەى خۆمان ناكەنەوە ؟ بۆ ئەوان نانێرن بۆ دەرەوە ؟ چیمان داوە لەدكتۆرى هیندى ؟ لەگەڵ ڕێزمان بۆ دكتۆرى هیندى ئەبێ ئەم بابەتە هەڵسەنگاندنى ووردى بۆ بكرێ هەرلە گەورەترین گرفتەوە بیگرە كە زمانە تائەگاتە دابین كردنى شوێنى نیشتەجێ بوون و سەفەر و مۆڵەتى مانەوە و خواردن و ئۆتۆمبێل و ... هتد . ئەمانە هەمووى گرفتن و لەسەر بودجەى ئەو میللەتەیە تۆ وەرە لەجیاتى ئەمە نەخۆشخانە 400 قەرەوێڵەیەكە تەواو بكە ؟ كارەسات نیە لەشارێكى وەك سلێمانى لەبەر نەبوونى شوێنى مانەوە دوایى هێنانە دەرەوە لەنەشتەرگەرى گەنجێكى بەستەزمان گیانى دەرچێ و بمرێ ؟ ئەوەیە ئەو سیستەمەى كەلەپێش ناوچەكانى ترى عێراقەوەیە ؟ .
كەئێمە ئەڵێین سیستەمەكە سەقەتە و ناتەواوە بەدەیان بەڵگە و نمونەوە ڕوونى ئەكەینەوە لەهەمان كاتدا ئەڵێین ئەوە گرفتەكان و ئەوەش تێبینى و ئەوەش چەند خاڵێك بۆ چارەسەر بۆ بەسنگێكى فراوانەوە لێمانى وەرناگرن ؟ بەپێچەوانەوە لەوەڵامى ئەمەدا دێن و ئەڵێن سیستەمەكە زۆر باشە و لەپێش ناوچەكانى ترى عێراق و ووڵاتانى دراوسێ وەیە دوایش لاى وەڤدى بیانى ئەكڕووزێنەوەو داواى چارەسەر ئەكەن لەبەر ئەوەى سیستەمەكە زۆر خراپە وەك ئەوەى ڕۆژى 13 / 9 / 2011 جەنابى وەزیرى تەندروستى لەگەڵ نوێنەرى حكومەتى بەریتانیا و ئەڵمانیا باس و داواى كردبوو ؟ ئێمە ئەپرسین و ئەڵێین تاكەى ئەم میللەتە بەم شێوەیە بەڕێ ئەكەن و ئەى خافڵێنن ؟ گەر سیستەمەكە دروست و تەندروست بووایە ئەو هەموو دكتۆرە بەڕێزە مانى نەئەگرت و ئێوەش نەئەكەوتنە هەڕەشە و چاوسووركردنەوە لێیان و دەستە وەستان نەئەوەستان لەبەرامبەریان ؟.
ئێمە پێمان وایە ئەم وەزارەتە ئەوەندەى لەخەمى هاندانى كەرتى تایبەتدا بووە نیو ئەوەندە لەخەمى باشتركردنى كەرتى گشتیدا نەبووە كەبۆ تێكرایى هاوڵاتیانى كوردستانە ، كەپێمانوایە مانگرتنى ئەو هەموو پزیشكەش هەر بەرهەمى ئەو ناعەدالەتى و بێ پیلانیەیە ، بەداخەوە وەزیرو وەزارەتەكەى ئامادەن بودجەى گشتی بخەنە خزمەت كەرتى تایبەت و ئامادەن نرخى عیادە و نۆرینگەكان بەرز بكەنەوە تەنانەت جەنابى وەزیر ئامادەیە لەگەڵ بەڕێوبەرى نەخۆشخانە ئەهلیەكانیش دابنیشێت و كۆبێتەوە بەڵام ئامادەنیە گوێ لەو هەموو ڕەخنە و پێشنیار و مانگرتنانە بگرێ .


1 _ بەڕێزان سەیركەن لەڕۆژێكدا جەنابى وەزیر تەكلیف لەچەند وەڤد و ڕێكخراو و دەوڵەت دەكات هاوكارى بكەن ، واتا هەموو ئەو گرفتانە هەن كەئەو داواى چارەسەریان بۆ دەكات ، هەر لەتەواو نەكردنى بینا ، نەبوونى نەخۆشخانە و بنكەى پێًویست ، نەبوونى مافەكانى نەخۆش ، بەگەرخستنى بەرنامەى تواناسازى ، نەبوونى بەرنامەى ڕووپێو و ئامار و خول و دڵنیایى تەندروستى و نۆژەنكردنەوەى نەخۆشخانەكان و ڕاهێنان و ....... هتد .

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی نه‌خشه‌ی ته‌ندروستی هه‌رێم داده‌نێت .
PUKmedia 15:47:01 2011-09-13 به‌مه‌به‌ستی گرنگیدانی زیاتر به‌كه‌رتی ته‌ندروستی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی گرنگ ده‌خاته‌ڕوو بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌مڕۆ 13-9-2011 د.تاهیرهه‌وارمی وه‌زیری ته‌ندروستی پێشوازی كرد له‌ نوێنه‌ری حكومه‌تی به‌ریتانیا بۆ دڵنیایی جۆری له‌دیدارێكدا گفتوگۆله‌باره‌ی پێشخستن و به‌رو پێشبردنی كه‌رتی ته‌ندروستی له‌هه‌رێمی كوردستان كرا به‌تایبه‌ت دابینكردنی مافه‌كانی نه‌خۆش له‌نه‌خۆشخانه‌و ئه‌ركی پزیشك له‌چاره‌سه‌ركردنی هاووڵاتیان له‌كاتی سه‌ردانی كردنیان .
له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ د.تاهیر هه‌ورامی وه‌زیری ته‌ندروستی چاویكه‌وت به‌نوێنه‌ری بانكی نێوده‌وڵه‌تی، له‌دانیشتنێكدا باس له‌ دواین پێشهاته‌كانی بواری ته‌ندروستی كرا به‌تایبه‌ت كاروچالاكیه‌كانی ئه‌م ساڵی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كه‌ خۆی له‌دروستكردنی چه‌ندان نه‌خۆشخانه‌و بنكه‌ی ته‌ندروستی ده‌بینێته‌وه‌، جگه‌له‌ دابینكردنی ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی .
له‌به‌شێكی دانیشتنه‌كه‌دا نوێنه‌ری بانكی نێوده‌وڵه‌تی به‌جێگه‌یاندن و ته‌واوبوونی سه‌نته‌ری فریاگوزاری خێرای به‌ده‌ستكه‌وتێكی گرنگی كه‌رتی ته‌ندروستی دایه‌قه‌ڵه‌م بۆ هه‌رێم و سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی عیراق، له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ د.تاهیر هه‌ورامی وه‌زیری ته‌ندروستی داوای له‌ بانكی نێوده‌وڵه‌تی و رێكخراوی یونۆپس كرد هه‌رچی زوتره‌ پرۆژه‌ ته‌واونه‌كراوه‌كان به‌جێ بگه‌یه‌نن بۆ ئه‌وه‌ی بكه‌وێته‌ خزمه‌ت هاووڵاتیان بۆچاره‌سه‌ركردنی و له‌خۆگرتنی نه‌خۆش.
هه‌ر ئه‌مڕۆ د.تاهیر هه‌ورامی وه‌زیری ته‌ندروستی پێشوازیكرد له‌ كونسوڵی گشتی ئه‌ڵمانیان له‌شاری هه‌ولێر له‌دانیشتنێكدا كه‌ نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی فیدراڵی بۆ هاوكاری ئابوری ئه‌ڵمانیا ئاماده‌ی بوو باس له‌ چۆنیه‌تی پێشخستنی كه‌رتی ته‌ندروستی كرا، به‌تایبه‌ت له‌بواره‌كانی دابینكردنی دڵنیای ته‌ندروستی و به‌گه‌ڕخستنی به‌رنامه‌ی تواناسازی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و دابینكردن و نوێكردنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشخانانه‌ی پێویستیان به‌چاككردنه‌وه‌هه‌یه‌، له‌گه‌ڵ راهێنانی به‌ڕێوه‌به‌رانی نه‌خۆشخانه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی له‌و سیستمه‌ پێشكه‌وتوو شاره‌زابن كه‌ وڵاتان كاری پێده‌كه‌ن له‌چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی نه‌خۆشخانه‌كانیان.
له‌ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه‌ وه‌فدی میوان بڕیاری دانانی نه‌خشه‌یه‌كی ته‌ندروستیان كرد بۆ هه‌رێمی كوردستان، كه‌ له‌رێگه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌وه‌ ده‌توانرێت روپێوو ئاماره‌كانی بواری ته‌ندروستی هه‌رێم بكرێت .
2 _ ئەم وەزارەتە هیچ بەدواداچوون و چاودێریەكى نیە بۆیە دەبینین هەموو لێكۆڵینەوەكانى بێ ئەنجامن ، خوا بەو ڕۆژەى نەكردایە ئەم بۆمبە تەقى بایەوە دەبوو ئەم وەزارەتە پیلان و بەرنامەى چى بووایە ؟ چ بەرنامەیەكى هەیە بۆ ئەو كارەسات و ڕووداوانەى ئاوا لەناكاو دێتە پێش ؟ بێگومان هیچ .
تاكو ئێستا ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌بۆمبى كیمیاوى له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستییه‌وه‌ بێ ئه‌نجامه‌ .
18-09-2011
كوردیو - هه‌ولێر - ئه‌ڵوه‌ند كوێستانى
لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌دۆزینه‌وه‌ى بۆمبه‌ كیمیاوییه‌كه‌ى شارى هه‌ڵه‌بجه‌ تاكو ئێستا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستییه‌وه‌ ئه‌نجامى نییه‌.


3 _ قەزا و ناحیەكانیش هاوشێوەى سلێمانى گرفتى نەخۆشخانە 400 قەرەوێڵەیەكەیان هەیە كوا پیلانى ئەم وەزارەتە بۆ ئەو مەبەستە ؟
بیاره دوو ساڵه‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌کی بیست و پێنج قه‌ره‌وێڵه‌ی نه‌چۆته‌ بواری جێبه‌جێ
کردنه‌وه‌ .
20-Sep-11 [16:17]
شاره‌زوور 20ئه‌یلوول/سپته‌مبه‌ر (PNA)- له ساڵی 2009وه‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌کی 25 قه‌ره‌وێڵه‌ بۆ ناحیه‌ی‌ بیاره‌ی‌ هه‌ورامان ده‌رچووه‌ به‌ڵام تائێستا نه‌چۆته‌ بواری جێبه‌جێکردنه‌وه‌، له کاتێکدا ناوچه‌یه‌کی گه‌شتیاریه و پێویستی به پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری هه‌یه .
4 _ چەند ڕۆژێكە ڕەنگى ئاوى دوكان گۆڕاوە ، هەروەها سەرجەم ماسیەكانى دەریاچەى سیروان مردوون كوا لێدوان و بەدواداچوون و تاقى كردنەوەكانى ئەم وەزارەتە .
گۆڕانی رەنگی ئاوی دوکان زیانی بۆ خواردنەوە نییە .
راپەڕین 21 ئەیلول/سەپتەمبەر (PNA) ماوەی چەند رۆژێکە رەنگی ئاوی دەریاچەی دوکان گۆڕاوە و بەرپرسێکی پەیوەنداریش رایدەگەیەنێت کە ئەو گۆڕانی رەنگی ئاوە هیچ کاریگەرییەکی خراپی بۆ خواردنەوە نابێت.

5 _ سەربارى هەموو ئەو كارەساتانە نەخۆشیە درێژخایەنەكانیشى هاتەسەر ؟
سلێمانی‌: 9 هه‌زار هاوڵاتی‌ نه‌خۆشی‌ شه‌كره‌یان هه‌یه

له‌سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ زیاتر له‌ 9 هه‌زار هاوڵاتی‌ نه‌خۆشی‌ شه‌كره‌یان هه‌یه‌ كه‌ 10%ی توشبوان به‌و نه‌خۆشییه‌ منداڵن.
زریان محه‌مه‌د، سلێمانی‌: ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 27/9 له‌ كۆنفرانسێكدا كه‌ له‌هۆڵی‌ یانه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ شاری‌ سلێمانی‌ به‌ به‌شداری ژماره‌یه‌ك له‌ پزیشكان به‌ڕێوه‌چوو، تازه‌ترین شێوازه‌كانی‌ ده‌رمانی‌ نه‌خۆشی‌ شه‌كره‌ گفتوگۆی له‌سه‌ركرا. ئه‌وانه‌ی‌ له‌ سه‌نته‌ری‌ شه‌كره‌ی‌ سلێمانی‌ ناویان تۆمار كراوه‌ زیاتر له‌ 9000 كه‌سن له‌ گه‌وره‌و منداڵ كه‌ توشی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ن‌و ڕۆژانه‌ش ژماره‌یان له‌زیادبوندایه‌".


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە