جارێكی تر پەیامێك بۆ ئەندازیار عەبدولكەریم لەشارەوانی سلێمانی

Friday, 24/12/2010, 12:00


دوای ئەوەی لەم سایتە بەڕێزەوە پەیامێكمان ئاراستە كردن لەسەر ئەوەی ماوەیەكە كاری قێزەون و پۆخڵاواتی چەند ئەندازیارێكی ناو شارەوانی سلێمانی لە سایتەكانەوە دەخرێنە ڕو. كەچۆن یاری بەمامەڵەی خەڵكیەوە دەكەن و چۆن بونەتە ڕیشوەت خۆر لەسەر شارەوانی و كاری هاوڵاتیان و كورسیەكانیان لەسەر حسابی خوێنی شەهیدان و ئەنفال كراو كیمیاباران و پێشمەرگە ماندو بوەكان..هەتاد بەكار دەهێنن بۆ گیرفانی چەوری خۆیان. بەڵام ئەم جارەش بەپێویستما زانی پەیامێكیش ئاراستەی جەنابی ئەندازیار عەبدولكەریم بكەین (كەجێگری سەرۆكی شارەوانیە بۆ كاروباری هونەری) تا زۆر بەتوندی لێپێچینەوە لەو ئەندازیارانە بكا كە شارەوانیان كردۆتە دەزگایەكی مافیای و تۆقێنەر و بەرتیل خۆری. ئەمەش بەهۆی چەند ئەندازیارێكی نەشیاو چاوچنۆك و مشەخۆر و ئاكار نزم و قەڵەمی خەیانت كاریەوە ئەوانیش (ئەندازیار دیاری تاریق و سوهام ناجی و ئاراس ناجی و .. هەتاد) .
چونكە چیتر ئێمەش وەك كۆمەڵێك ئەندازیار ئەوە قبوڵ ناكەین و زۆریش بەتوندی دژی ئەو ئەندازیارانە دەوەستینەوە كە دەستیان كردوە بەو كارە و بونەتە هۆی قێزەون كردنی پیشەی ئەندازیاری. جارێكی تریش ناتوانن خۆڵ بكەن چاوی خەڵكیەوە بەناوی كۆمەڵَێك شتی پوچ و بێ بنەما لەسەر ئەو كارانەیان كە كردویانە. هەر ئەوەش وای كردوە كە شارەوانی لەسەر دەستی ئەم كۆمەڵە بۆتە پاشاگەردانیەكی زۆر بێ سەرو بەرە و بەرەڵایی. رێگەش بەوەش نادەین شارەوانی لەسەر دەستی چەند ئەندازیارێكی مافیا بكرێتە وەسیلەیەك بۆ خۆ دەوڵەمەند كردن و خۆ قەڵەوكردنی خۆیان. كە دەوڵەمەنیش بون وەك نەبای دی بێ و نەبۆران دەیدەن لەشەقەی باڵَ و دەفڕِن لەوانە (ئەندازیار بەختیار عەلی قادر، ئەندازیار سەروەتی ئاو، ئەندازیار كامەران لەباخچەكان، هەتاد) بێ هیچ لێپرسینەوەیەك فڕین. لەئێستاشدا هی تر بەڕێوەیە. بەڵام ئەوەی جێ تێڕمانە لای ئێمە ئەو بەرەڵایەی كەدەكرێ لەناو شارەوانی لەلایەن چەند ئەندازیارێكەوە بۆچی تا ئێستا هیچ یەكێك لەوانە تەنانەت لەپۆستەكانیشان دوور نەخراونەتەوە و نەدراون بەدادگا؟ ئەمە جێ سەر سوڕمانە؟ هەروەها بۆچی ماوەی چەند ساڵێكە هەر ئەندازیارێك كە دەچێتە پۆستێكەوە ناگۆڕێت و وەكو میراتی خۆی بێت وایە و بەهی باوباپیرانی بزانێت وایە؟؟. بەڵام ئەگەر بۆ خۆ قەڵەوكردن و گەندەڵی دروست كردنە ئەی بۆ بێ دەنگن؟؟. ئەگەر بشیانەوێ لەو رێگەیەوە خۆیش و ئێمەی ئەندازیاریش ریسوای مێژو بكا ئەوا شكریان شكاند.
لەمەش سەیر تر ئەوەیە كە ئەو پۆستانە بۆ بەرژەوەندی مادی خۆیان زۆر بەكار دێنن. دواتریش بەزمانی لوس و بریق لای بەرپرسەكانی شارەوانی دەبنە پاكترین كەس و هەرچی كاری قێزەون و ئاكار نزمی خۆیانە وەلا دەنێن و دەیشارنەوە ئەمەش لەسەر حساب و ماندوبونی من و دوانی تر و هی تر. باشە دەپرسین ئەی ئەمانە كێ لێیان بپرسێتەوە؟ ئایا كێ پاڵپشتی ئەم جۆرە دزانەیە؟.ئەگەر ئەم دزانە چارەسەر ناكرێت ئەوا سەرشۆڕی و روو زەردی بۆ كار بەدەستێكی وەك تۆیە (ئەندازیار عەبدولكەریم) كە نەتوانی دزی رۆژ تڕۆ بكەیت و بیدەیتە دادگا. تاوەكو وەك شارەوانی هەڵەبجە ببێتە پەند بۆ هەمو خەڵكی. ئەگەر ئێوەش نەیكەن ئەوا ئێمە لەڕێگەی ئەم سایتەوە دەیكەینە میمبەرێك بۆ دەرخستنی ڕاستیەكان و بڵاوكردنەوەی ناوی سەرجەم ئەو ئەندازیارانەی كەلەناو سەرجەم بەشەكانی شارەوانی خەریكەی ئەو جۆرە كارانەن.
تێبینی/ ئێمە وەكو ئەم گروپە بەردەوامین لە دژایەتی ئەو جۆرە كارانە. بگرە چەندین بەرپرسی باڵای ناو شارەوانی خۆیشمان لەگەڵدا كە دژی ئەم جۆرە كارانەن. ئەمەش لەپێناوی دژی گەندەڵی و ئەو باندانەیە كە لە ناو شارەوانی بازرگانی بەموڵكی خەڵكی و فەرمانبەران دەكەن بەناوی چەندین كاری هیچی و بێ بنەما. ئەگەر چارەسەری ئەم كارە ناكرێ ئەوا لە داهاتویەكی نزیكدا ناوی چەندین ئەندازیاری تر بڵاو دەكەینەوە كەخەریكی ئەو جۆرە كارانەن.
گروپێك لە ئەندازیارانی سەرجەم بەشەكانی شارەوانی سلێمانیەوە
*وێنەی ئەندازیار عەبدولكەریم

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە