بۆ گروپی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی: چوونتان بۆ لای مه‌سعود هه‌ڵه‌یه، ئه‌و هه‌ڵه مێژووییه مه‌که‌ن
Sunday, 01/05/2011, 12:00
گروپی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی بڕیاریان داوه، مه‌سعود بارزانی ببینن ، به گویره‌ی راگه‌یه‌نراوه‌که‌یان ، ده‌یانه‌ویت دوا هه‌ڵویستی مه‌سعود بارزانی، وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێم، له‌سه‌ر رووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی کوردستان بزانن و ده‌شیانه‌ویت هه‌لویسته‌که‌ی مه‌سعود بارزانی راست و ڕه‌وان بێت هیچ شیمانه‌یه‌ک جگه له هه‌ڵویستێکی روون و ئاشکرا هه‌ڵنه‌گرێت.
ئیمه له کوردستانپۆست به‌ته‌واویی گوێگرتن له تیرۆرستێک یا هه‌ر بکوژێک و ده‌ستسوورێک به خوێنی کورد ره‌تده‌که‌ینه‌وه و باوه‌ڕمان به دیالۆگکردن نییه له‌ته‌ک که‌سێکی وادا، که مێژووی ته‌ژییه به ناپاکیی و کاری تیرۆریستانه، پاش 5 رۆژی تر یادیی تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسمانه، که ئه‌ویش وه‌کو ئێوه خوێندکار بوو، ئه‌و خوێندکاره لاوه‌ی که نه چه‌کی پێ بوو، نه په‌لاماریی دابوون، نه داوایه‌کی ئێوه‌ی خستبووه به‌رده‌م، ته‌نها به ته‌نزره‌وه ره‌خنه‌ی له ده‌سه‌ڵات و له توانای مه‌سعود گرتبوو، ئه‌مه به لایه‌وه سووکایه‌تیی بوو، بۆیه سه‌رده‌شتی تیرۆر کرد، ئێوه‌ی خوێندکار چۆن بیر له‌وه ده‌که‌نه‌وه که بچن و چاوتان به تاوانبارێکی ئاوا بکه‌وێت، ئه‌مه‌ریکا به‌و هه‌موو توانا و ده‌سه‌ڵاته‌ی خۆیه‌وه، له‌گه‌ڵییدا هه‌موو وڵاته ئه‌وروپییه‌کان، و وڵاتانی تریش ئاماده نیین له‌گه‌ڵ هیچ تیرۆریستێکدا دابنیشن، ئێمه پێویستمان به یه‌کێتیی و تێگه‌یشتن هه‌یه که له‌گه‌ڵ یه‌کتردا کار بۆ ئه‌وه بکه‌ین، ئه‌م که‌سه تیرۆریستانه‌ی ناو وڵاته‌که‌ی خۆمان وه‌کو تیرۆریست بناسێنین، تا ئه‌و وڵاتانه‌ش له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی ئێمه ئه‌مانه له‌لای خۆیان بکه‌ن به تیرۆریست، نه‌ک زه‌مینه خۆش بکه‌ین بۆ مانه‌وه‌یان، تیرۆریست و تاڵكانچ وه‌ک مه‌سعود بارزانی نییه، هه‌رچی بودجه و سامانی کوردستان که ساڵانه به ملیار دۆلار ده‌کات، ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه ده‌یبه‌ن و ئاودیوی ده‌که‌ن بۆ ده‌ره‌وه‌ی کوردستان، ئه‌مه هه‌ڵوێستی ئێمه‌یه.
ئێمه نازانیین بۆچی خوێندکارانی زانکۆ ، ئه‌و بڕیاره‌یاندا؟، گه‌ران به‌دوای راستیی و وه‌ڵام و هه‌ڵوێستی مه‌سعود بارزانی، ئاشکرا و دیاره، خۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه وا بزانن به چوونتان زانیاریی تازه و په‌یمانی دڵخۆشکه‌رتان ده‌ست ده‌که‌وێت. ئێوه ناتوانن ئه‌وه له ده‌می مه‌سعود ببیستن، که پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵسوکه‌وتی، گوته‌کانی یه‌ک بگرێته‌وه.
له هه‌ولێر ده‌یانجار ویسترا خۆپیشاندان بکرێت، که‌چی پیاوه‌کانی مه‌سعود بارزانی نه‌ک هه‌ر ده‌ستیان نه‌پاراست له خوێندکارانی زانکۆ به‌ڵکو رێزی بۆ مامۆستایانی زانکۆش دانه‌نا .
ئه‌و راستییه که کوردستانپۆست ده‌یه‌وێت بیخاته به‌رده‌ست ، بریتی نییه له هۆنینه‌وه‌ی بوختان، به‌ڵکو کۆئه‌نجامی ئه‌و که‌سانه‌ن که دیداریان له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی له‌م چه‌ند ساله‌دا ئه‌نجامداوه. ئه‌وانه‌ی که مه‌سعودیان دیوه دیاره کوردانی باکور و باشور و باشوری بچووک و رۆژهه‌ڵات و کوردانی تاراوگه‌شه. هه‌موو ئه‌و که‌سانه ئاماژه‌یان به دووخاڵ کردووه که له‌کاتی دانیشتنه‌کانا هه‌ستیان پیکردووه:
1- له کاتی گفتوگۆ، وه‌ک که‌سیکی شه‌رمنی له‌رزۆک ده‌بینرێت، چاو له‌به‌ره‌ژێر ده‌هاته پیش.
2- کاتێک ده‌یه‌ویت گۆته‌یه‌ک ، کاروکرده‌وه‌یه‌کی خۆی یا ده‌سه‌لاته‌که‌ی بۆ به‌رامبه‌ره‌که‌ی بسه‌لمێنێت، سوێند به گۆڕی بارزانی باوکی ده‌خوات.له‌م سوێند خواردنه‌ی ده‌یه‌وێت به به‌رامبه‌ر بڵێت:
2-1- لای من ، بارزانی باوکم زۆر پیرۆزه ده‌بێ تۆش لات پیرۆز بێت و بڕواشم پێ بکه‌یتا.
2-2-ده‌یه‌وێت به‌و سوێند خواردنه‌وه‌ی، خاڵ دابنێت و بێته‌وه سه‌ردێر ، به‌مانایه‌کی دیکه تۆی سکاڵاکار هیچ رێگایه‌ک له‌به‌رده‌متا بۆ نامێنێته‌وه هه‌ر ده‌بێ بڕوا بکه‌یت، تا له‌گه‌ڵ خۆتا بکه‌ویته گومان که ئه‌وه‌ی من بینیومه و به‌ڵگه‌م له‌ده‌ستدایه ، ئه‌وه‌تا مه‌سعود بارزانی سوێند به گۆڕی باوکی ده‌خوات که وانییه، که‌واته من هه‌ڵه‌م!.
زۆربه‌ی خه‌لکی کوردستان له سه‌ره‌تای شه‌ڕی ناوخۆدا بیستیان چۆن مه‌سعود بارزانی به گۆڕی بارزانی باوکی سوێندی خوارد که کۆمیته‌ی سه‌لاحه‌ددینی یه‌کێتی لای ئه‌و میوانن، دواتر شه‌و زۆربه‌ی کۆمیته‌که‌ی هێنایه به‌رده‌م عه‌مودی کۆمیته‌که و به‌ستنییه‌وه و ده‌سترێژیلێکردن.
ئێمه ئه‌و راستییه‌مان خسته به‌رچاوتان، ئه‌و بڕیاره‌ش ئه‌گه‌ر جێبه‌جێ بکه‌ن هه‌ڵوێست و کاره‌کانتان لاواز ده‌کات. پێشنیاری ئێمه نه‌چوونتانه بۆ بینینی مه‌سعود، کارکردن و خۆڕێکخستنتانه بۆ ئه‌وه‌ی ببنه هێزێک بۆ رووخاندنی سیسته‌می گه‌نده‌ڵ و بنه‌ماڵه، نه‌ک دانیشتن و دیالۆگ.
کوردستانپۆست
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست