کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


نەوشیروان برینەکانی پارتی کولانەوە

Wednesday, 19/06/2013, 12:00

1393 بینراوە







نەوشیروان موستەفا ڕێبەری بزوتنەوەی گۆڕان هەموو سازشەکانی پارتی ویەکێتی لەسەر ناوچە دابڕاوەکان ئاشکراکرد ودەستی نایە سەر برینەکان ولەناخەوە هەژاندی، بۆیە پارتی ڕاچەڵەکی وهاواری لێهەڵسا.
یەکێتی بێجگە لە گلەیی لە هاوڕێیەکی ڕێگای دوور وسەخت هیچیتری پێنەبوو. نەرمانە وزۆر نزیک لە بارەکەوە، چونکە یەکێتی لە کوردستانیشدا زۆر ملی پۆ پارتی وبنەماڵە نواندووە وشازشی زۆری کردووە. لایەنگرانیشی وهەموو میللەتی کورد ئاگای لێیەتی. زۆر جاریش باسی سەرۆکی هەرێم بەرانبەر سەرۆکی عیراقی کردووە. بۆیە هەڵوێستی هەمیشە لاوازە.
بەڵام پارتی بە هەندێ درۆی هەڵبەستراو، زۆر بە توندی هێڕش دەکاتە سەر نەوشیروان وبەگرژی وقسەی زبر وەڵام دەداتەوە وتۆمەتباری دەکات بە دژایەتی بزوتنەوەی کوردایەتی، ئەمەش ئاماژەیە بۆ یەکێتی وخەباتی لە ناو یەکێتیدا. لە کاتێکدا نەک تەنها خەڵکی سڵێمانی هەموو کوردستان ئاگادار وشاهیدی مێژووی پرشنگدار وڕووناکی ئەم پیاوەیە.
بەم جۆرە درۆیانە وهەوڵدان بە بردنی بابەتەکە بەلاڕێدا هەر وەک هەموومان پارتی وبنەماڵە دەناسین، باس لەوە دەکەن کە نەوشیروان نووسەری مادەی ١٤٠ه. لە کاتێکدا ئەو باس لە جێبەجێ نەکردنی دەکات. ئەمەش دوو بابەت، دوو شتی جیاوازن.
د.مەحموودعوسمانیش هەموو میللەتی کورد باش دەیناسێت وپێویست ناکات بڵێم کێیە وچیکردووە، پیاوانە هاتە سەر خەت وپشتگیری لە قسەکانی نەوشیروان دەکات وئەوە دەخاتە ڕوو کە پارتی هەمیشە دژی دەستوور بووە. پێشێلکردنی بەردەوامیشیان بۆ یاسا وبێبایەخکردنی ئەو قسانە دووپات دەکاتەوە.
لە کاتی هەڵبژاردنەکانی کوردستان هەموو دانشتوانی ناوچە دابڕیوەکان هەمیشه هەوڵی ئەوەیان داوە وداوایان کردووە کە ئەوانیش بەشداربن وەکوو هاوڵاتی کوردستان، بەڵام پارتی هەمیشە ئەو داوانەی پشتگوێ خستووە وڕێی لێگرتوون. ئایا پارتی وماسعودبەرزانی ئەم حەقیقەتە ئینکار دەکەن. ئەمەش، ئەم حەقیقەتە وەکوو هەتاو ڕوونە پشتگیری لە قسەکانی نەوشیروان دەکەن چونکە زۆربەیان لایەنگیری یەکێتی نیشتمانی بوون وبەزەرەر بۆ پارتی دەشکایەوە. هەموو گەلی کوردستان دەزانن نەک تەنها گەڕانەوەی ناوچە دابڕاوەکان بەڵکو ئەم سەرکردە دز وگەندەڵانە هەلی دەوڵەتبوونیشیان لە کیس داوە.
پارتی فرمێسکی تمساحانە دەڕێژێت ودەڵێت نەدەبوو باسی جەنابی مام جەلالی بکردایە. ئینجا کەی پارتی وا خۆشەویست ودڵسۆزی مام جەلال بووە؟ ئەمە تەنها منافقی وهەوڵی ئاژاوەنانەوەیە، ئەمە هەوڵی راونانە لە ئاوی لێڵدا.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)