کێشه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ده‌وڵه‌تی یاسا
Sunday, 14/02/2010, 12:00
عه‌شیره‌تی بارزان له مێژه‌وه به‌شێک بوون له بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی و ناتوانرێت له‌وه ئینکاری بکرێت. به‌ڵام یه‌کێک له کێشه‌کانی به‌شداربوونیان له سه‌ره‌تای دروستبوونی پارتی دیموکراته‌وه، به‌کارهێنانی ئه‌و پاره‌ته‌یه هه‌ندێک جار وه‌ك ئامرازێك به ده‌ست عه‌شیره‌ته‌که‌وه بۆ شه‌ڕکردن له‌گه‌ڵ عه‌شیره‌ته‌کانی تری ناوچه‌که‌یان به‌تایبه‌تی له دژی عه‌شیره‌تی زێباری و سورچی. دوایه‌مینی ئه‌و شه‌ڕانه‌ی پارتی که کرا، ئه‌وه بوو که له ساڵی نه‌وه‌داکاندا هێرش کرایه سه‌ر عه‌شیره‌تی سورچی و چه‌ندین که‌سیان لێ کوشتن. به هه‌مان شێوه‌ش چه‌ند ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر نێچیروان بارزانی له کاتێکدا که به‌رپرسی حکومه‌ت بوو، چووه لای هه‌ندێک له‌و عه‌شیره‌تانه‌ی که کێشه‌یان له‌گه‌ڵیان هه‌بوو و هه‌وڵی ئاشتبوونه‌وه‌که نه‌ده‌زانرا ئاشتبوونه‌وه‌ی حکومه‌ته، حیزبه یان عه‌شیره‌ت. ئه‌م کێشه‌یه وای کردوه هه‌ندێک جار هه‌ندێک له‌م عه‌شیره‌تانه که‌و‌توونه‌ته سه‌نگه‌ری دژی کوردایه‌تی و زه‌حمه‌ته بزانرێت که ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌و دوژمنایه‌تیه له‌گه‌ڵ بارزانیه‌کان نه‌بوایه هه‌ر ئه‌وه‌یان ده‌کرد، به‌ڵام ڕوداوه‌کان وا نیشان ده‌ده‌ن که به دڵنیایی کێشه‌ی دوژمانیه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه کاریگه‌ریان هه‌بووه.
کێشه‌که له‌وه‌دایه ئه‌م شیوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی حیزب و حکومه‌ت و عه‌شیره‌ته هه‌تاوه‌کو ئێستا وا تێکه‌ڵ بوه که جیاکردنه‌وه‌ی زه‌حمه‌ته و ڕۆژانه له هه‌موو کارێکی حکومی و حیزبیان‌دا ره‌نگی ده‌داته‌وه. به‌ڵام ئایا که ئه‌مڕۆ کوردستان به‌ره‌و ئاڕاسته‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌ڕوات ئه‌م شیوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنه هه‌ر به‌وشێوه‌یه ده‌توانرێت به‌رده‌وام بێت یان ده‌بێت گۆڕانێک له‌و سیسته‌مه له لایه‌نێکدا روو بدات بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه به‌ره‌وپێشه‌وه بڕوات؟
لایه‌نی جل له‌به‌کردن:
هه‌میشه فه‌خرکردن به‌جلوبه‌رگی نه‌ته‌وه‌وه سیفه‌تێکی جوانه و زۆربه‌مان دڵ خۆش ده‌بین که جلی کوردی ده‌بینین، به تایبه‌تی بۆ خه‌ڵکی کوردستان که هه‌میشه وسیتراوه ناسنامه نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانی لێ زه‌وت بکرێت. مه‌سعود بارزانی ته‌نها به‌رپرسی باڵای حکومه‌ته که هه‌میشه جلی کوردی له‌به‌ر ده‌کات و زۆر جار هه‌ندێک ئه‌وه‌ی پێ خۆشه به‌ڵام پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌و جلوبه‌رگه‌ی ئه‌و به‌ڕێزه له‌به‌ری ده‌کات، جلی کوردیه یان جلی بنه‌ماڵه‌یه‌کی تایبه‌تی کوردستانه؟
مرۆڤ له بارێکی ئاسایی‌دا و له ژیانی ڕۆژانه‌یدا مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه که هه‌ر جلێک بیه‌وێت له‌به‌ری بکات، بێ گومان له چوارچێوه‌ی که‌ڵتوری میلله‌ته‌که‌دا، به‌ڵام مرۆڤ که سه‌رکرده‌ی وڵاتێک بوو و له کاتی ده‌وامدا سه‌ربه‌ست نیه که چی له‌به‌ر ده‌کات. سه‌رۆکی هه‌رێم له ڕوی یاساییه‌وه نوێنه‌ر و پاریزه‌ری خه‌ڵک و هه‌رێمه‌که‌یه‌تی، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ر جلێک و هه‌ر کرده‌وه‌یه‌ک که ده‌یکات، به تایبه‌تی له کاتی کارکردنیدا، نابێت سه‌رخستنی ناوچه‌یه‌کی پیوه دیار بێت به سه‌ر ناوچه‌یه‌کی تردا.
ئه‌مڕۆ مه‌سعود بارزانی به له‌به‌رکردنی جامانه‌ی سور، له سه‌رۆکی هه‌رێمه‌وه خۆی کردووه به سه‌رۆکی ناوچه‌ی بارزان، له کاتێکدا وه‌ک له‌سه‌ره‌وه باسکرا مافی هه‌موو تاکێکی به‌رزانیه وه‌ک هه‌موو ناوچه و عه‌شیره‌ته‌کانی وڵات، که هه‌ر جلێک له‌به‌ر ده‌که‌ن له‌به‌ری بکه‌ن له ژیانی ئاسایی ڕۆژانه‌ی ناره‌سمیدا، به‌ڵام له‌به‌رکردنی جامانه‌ی سور که سمبڵی ناوچه‌یه‌کی زۆر ته‌سکی کوردستانه و له کاتی ده‌وامدا، ئه‌وه به‌پێی هه‌موو عورف و عاده‌تێک پیچه‌وانه‌ی بنه‌ماکانی به‌ڕێوه‌بردنی وڵاته و ئه‌مڕۆ به‌رزانیه‌کان که له کاتی ده‌وامی کاری حکومیدان که جله تایبه‌تیه‌کانیانی خۆیان ده‌پۆشن، ئه‌وانه له ڕووی یاساییه‌وه به پاره و موڵك و تاکسی خه‌ڵکی کوردستان ده‌ژین، له سیستمی دیموکراسیدا نابێت هیچ فه‌رمانبه‌رێکی حکومه‌ت، به تایبه‌تی له شوێنه‌ن باڵاکاندا، هیچ گروپێک یان تاقمێک له سه‌رو خه‌ڵکی کوردستانه‌وه دابنێن. به‌ڵام که ئه‌و بارزانیانه جامانه‌ی سور و جلی تایبه‌تی خۆیان ده‌پۆشن، ده‌یانه‌وێت بڵێن ئێمه حوکمی میلله‌تی کوردساتن ده‌که‌ین و ئێمه خه‌ڵکانی تایبه‌تین و به‌وجۆره‌ش جل له‌به‌رکردنه‌که‌یان ئه‌و بۆچوونه ده‌خاته روو.
هێزی پیشمه‌رگه: هێزی پیشمه‌رگه ئه‌مڕۆ له بناغه‌وه کراوه به دووبه‌شه‌وه و هێزی پێشمه‌رگه‌ی پارتی که وه‌ک سه‌ربازی بارزانیه‌کانن و زۆر بۆیان زه‌حمه‌ته ئه‌و هێزه بخه‌نه ژێر ڕکێفی حوکمه‌تی کوردستان و ئه‌وان ده‌یانه‌وێت هه‌میشه ئه‌و هێزه دوگمه‌که‌ی له‌لای خۆیان بێت و هه‌ر وه‌ک له‌سه‌ره‌وه باسکرا چه‌ندین جار شه‌ڕی عه‌شیره‌ته‌که‌ی خۆیان پێکردووه، به‌مه هێزی پیشمه‌رگه‌ی کوردستان به‌شێكی زۆری ئه‌و چه‌کانه‌ی که ده‌بوو حوکمه‌تی عێراق پێی بدایه، ئێستاکه وه‌ستێنراوه، چونکه هێزی پێشمه‌رگه هێزێکی یه‌کگرتوو نیه و هه‌ر وه‌ک بابه‌کر زێباری ئه‌فسه‌ری باڵای سوپای عێراق ڕوونی کرده‌وه، نه‌بوونی هێزی یه‌کگرتووی پیشمه‌رگه بووه‌ته هۆی ته‌رخان نه‌کردنی به‌شی چه‌کی هێزی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن حکومه‌تی عێراقه‌وه. ئه‌مه‌ش دیسان شێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی سوپای کوردستان ده‌خاته ڕوو که پاش نزیکی 20 ساڵ به‌ڕێوه‌بردنی کوردستان، هێشتا ناتوانرێت ئه‌و هێزه بکرێته یه‌ک که یه‌کێکیان هی بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانیه و ئه‌وی تریشیان هی بنه‌ماڵه‌کانی یه‌کێتی. دیسان ئه‌مه کۆسپێکی تره له‌به‌رده‌م به‌رپابوونی ده‌وڵه‌تی یاسا.
ده‌زگای پاراستن: له وڵاته دیموکراسیته‌کاندا هاوشێوه‌ی ده‌زگای پاراستن به‌ده‌ست حکموته‌وه‌یه و حکمومه‌ت وه‌ک ئامرازێک بۆ پاراستنی وڵات به‌کاریده‌هێنێت. به‌ڵام ده‌زگای پاراستنی پارتی، ئه‌مڕۆ به ده‌ست مه‌سرور بارزانیه‌وه‌یه و ئه‌م ده‌زگایه هه‌تاوه‌کو ئه‌مڕۆش، به‌شێکی زۆری کاره‌کانی چاودێریکردنی نه‌یارانی به‌رزانیه‌کان و پارتیه و ئه‌وان که تێرۆریسته‌کانیش ده‌ستگیر ده‌که‌ن، هه‌ر له‌و ڕوانگه ته‌سکه‌وه به ئه‌نجامی ده‌گه‌یه‌نن. دیسان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له روانه‌گی عه‌شیره‌تیه‌وه کاری پێ ده‌کرێت، هه‌تاوه‌کو ئێستا له‌گه‌ڵ ده‌زگای زانیاری یه‌کێتی یه‌کیان نه‌گرتووه و نه‌یانتوانیوه وه‌ک ده‌زگایه‌کی حکومی کاری پێ بکه‌ن و ببنه شایه‌نی متمانه‌ی خه‌ڵک و زۆر جار نه‌یه‌رانی بارزانی وپارتی له‌لایه‌ن ئه‌م ده‌ستگایه‌وه گیراون و هه‌ندێک سه‌رچاوه پێی وایه که کوشتنی ڕۆژنامه‌نوس سۆرانی مامه‌حه‌مه، له‌لایه‌ن ئه‌م ده‌زگایه‌ی بازانیه‌کانه‌وه به ئه‌نجام گه‌یه‌نراوه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که بابه‌تی سه‌باره‌ت به بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ده‌نووسی.
گه‌شته حکومیه‌کان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات: له‌م دواییه‌دا مه‌سعود به‌رزانی سه‌ردانێکی ئه‌مریکای کرد که تێیدا مه‌سرور و نێچیروانی له‌گه‌ڵ خۆی بردبوو. به‌ڵام ئه‌مڕۆ نێچیروان هیچ پله‌یه‌کی حکومی نیه و ده‌توانرا له‌بری نێچیروان بۆ نموونه به‌رهه‌م ساڵه‌حی له‌گه‌ڵ خۆی ببردایه که ئه‌و سه‌رۆکی حکومه‌ته. که ئه‌مه له‌گه‌ڵ پرۆتۆکۆڵی ده‌وڵه‌تی یاسادا ناگونجێت. به‌ڵام ئه‌وان ئه‌و سه‌ردانه به سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌که‌یان ده‌یبینن نه‌وه‌ک سه‌ردانی سه‌رۆکی هه‌رێم، له‌به‌ر ئه‌وه مامه‌ڵه‌کردنیشیان له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ردانه هه‌ر ڕه‌نگدانه‌وه‌ی بۆچوونیانه به‌رامبه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی وڵات. یان دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر سه‌رۆکی هه‌رێم، ماوه‌یه‌ک دیار نه‌ما، بێ ئه‌وه‌ی هیچ لێدوانێک یان روونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه بخرێته‌ڕوو. دوای ئه‌وه‌ی که میدایاکان که‌وتنه مقۆ مقۆ، ئه‌مجا ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی کورت پێشکه‌ش کرا و گوووتیان گوایه چووه بۆ سه‌فه‌رێکی تایبه‌تی خۆی. ئه‌مان بیریان چووه‌ته‌وه سه‌رۆکی وڵاتێک ناتوانێت له ماوه‌ی وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌دا بچێت بۆ شوێنێک و ناوی بنێت سه‌فه‌ری تایبه‌تی خۆی و شوێنه‌که بۆ خه‌ڵک ڕوون نه‌کاته‌وه. وه‌ک نوێنه‌ری وڵاتێک، خه‌ڵک مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه که بزانێت سه‌رۆکی هه‌رێمه‌که‌ی بۆ سه‌فه‌ری کردووه و بۆ کوێ چووه، به‌ڵام له‌به‌ر مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ وڵاته‌که، له ڕوانگه‌یه‌کی عه‌شایه‌ریه‌وه دیسان ره‌فتاره‌کانیش هه‌ر به‌و شێوه‌یه ده‌بن.
قبوڵ نه‌کردنی پۆستی غه‌یری سه‌رۆک: ئه‌مڕۆ ناتونیت له هه‌موو کوردستاندا به‌رزانیه‌ک ببینیت له پۆستی یاریده‌ده‌ریدا، ده‌بێت به‌رزانی هه‌ر سه‌رۆک بێت؛ سه‌رۆک وه‌زیران، سه‌رۆکی حکومه‌ت، وه‌زیر، سه‌رۆکی ده‌زگای.. و ده‌زگای..، هتد. ئه‌گه‌ر سه‌رۆکیه‌که‌ی له ده‌ستدا نه‌مێنێت داده‌نیشێت. هه‌ر ئه‌وه‌ی ماوه بڵێت (عه‌شیره‌تی هه‌ڵبژێردراوین بۆ پۆستی سه‌رۆکی هه‌موو شتێک). له کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ده‌وڵه‌تی یاسادا ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی هه‌موو پرینسیپه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیه و نه ده‌یموکراسیانه‌یه و نه ده‌ستوری. هیچ هاوڵاتیه‌ک مافی زیاتری نیه له هاوڵاتیه‌کی تر، به‌ڵام ئه‌وان به عه‌مه‌لی سه‌لماندویانه که ئه‌وان خه‌ڵکێکن تایبه‌تن و ده‌بێت تایبه‌ت بن.ئه‌وه‌تا نێچیروان بارزانی که ئه‌مڕۆ سه‌رۆکی حکومه‌ت نیه، بووه‌ته سه‌رۆکی پارتی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که یان دانیشتنه یان پۆستێکی تری سه‌رۆک.
له‌م هه‌ل ومه‌رجه‌دا دوو هه‌ڵبژارده له به‌رده‌م خه‌ڵکی کوردتسان و به‌رزانیه‌کاندا هه‌یه، که ئه‌وانیش بریتین له‌م دوو هه‌ڵبژارده‌یه:
1- کوردستان بکرێت به وڵاتێکی پادشایی و ئه‌ندامانی ئه‌و عه‌شیره‌ته بکرێن به خیزانی پاداشایی وڵات و له سایه‌یدا بتوانرێت وڵاتێکی ده‌ستوری دروست بکرێت و ئه‌وانیش له هه‌مان کاتدا بۆ هه‌میشه‌یی ببنه پادشا و به‌و شێوه‌یه‌ش ئه‌و عوقده‌ی سه‌رۆکیه‌ی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه هه‌یانه چاره‌سه‌ر بکرێت و وڵات بکه‌وێته‌وه سه‌ر ئاراسته‌ی به مه‌ده‌نی بوون، به هاوشیوه‌ی وڵاتانی وه‌ک ئوردن و مه‌غریب. به‌ڵام ئه‌مه کێشه‌یه‌کی تێدایه ئه‌وه‌یه که له رووی عه‌مه‌لیه‌وه ئه‌م کاره نیمچه موسته‌حیله له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که تائێستا له جیهاندا هه‌ر مه‌لیکی بوه‌ته جمهوری و نموونه‌ی حاڵه‌تی له‌و جۆره ده‌گمه‌نه یان هه‌ر نیه و له رووی ده‌ستوریه‌وه زه‌حمه‌ته ئه‌و کاره بکرێت و جێبه‌جێ بکرێت.
2- کوردستان هه‌ر به‌ره‌و ئاڕاسته‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و حکمومه‌تی یاسایی بڕوات و که ئه‌وه ئارسته‌یه‌کی حه‌تمیه و ئه‌مڕۆ هه‌موو وڵاتانی دونیا دره‌نگ و زوو به‌ره‌و ئه‌و ئاڕاسته‌یه ده‌ڕۆن. به‌ڵام کیشه‌ی ئه‌م ئاڕاسته‌یه ئه‌وه‌یه که له‌گه‌ڵ بۆچوون و بیرکردنه‌وه و سیسته‌می حوکم و حیزب به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و عه‌شیره‌ته ناگونجێت و پێکدادان له‌گه‌ڵی ڕوو ده‌دات.
هه‌ر وه‌ک له‌سه‌ره‌وه روونکرایه‌وه ئه‌مڕۆ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی، وڵات به سیستمی عه‌شایه‌ری ده‌به‌ن به‌ڕێوه و له کاتێکدا که وا خه‌ریکه به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن چه‌که‌ره‌ی کردووه و نه‌شونما ده‌کات، ڕۆژ به‌ڕۆژ پرسیار ده‌کرێت سه‌باره‌ت به نابه‌جێی حوکمردن و کۆنتڕۆڵکردنی له‌لایه‌ن گروپ و حیزبه‌کانه‌وه و شتێکی حه‌تمیه و دره‌نگ و زوو کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان هه‌ر ده‌بێت به‌ره‌و کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی وده‌وڵه‌تی یاسا بڕوات. به‌ڵام سیستمه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ده‌وڵه‌تی یاسا له‌گه‌ڵ شیوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و عه‌شیره‌ته‌دا ناروات که ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتێکی گه‌وره‌یان له ناو کوردستاندا هه‌یه. ئه‌مڕۆ بێت یان سبه‌ی، ویستی گشتی خه‌ڵک له‌گه‌ڵ پره‌نسیپی به‌رزانیه‌کاندا تووشی به‌یه‌کدادان ده‌بێت. جا ئه‌رکی به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆنه که ئه‌و خاڵانه‌ی که له‌سه‌ره‌وه باسکرا، له رووی یاساییه‌وه له په‌رله‌ماندا بۆ خه‌ڵکی ڕوون بکه‌نه‌وه‌و ئه‌و نادروستی خواریه‌ی له به‌ڕێوه‌بردنی وڵات‌دا دروستکراوه کۆتایی پێ بهێنرێت، بۆ ئه‌وه‌ی وڵات له‌به‌رژه‌وه‌ندی زۆرینه بێت نه‌ک هه‌مووی ببێته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی ته‌نها یه‌ک عه‌شیره‌ت و ناوچه‌یه‌کی بچووکی کوردستان که بارزانه.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست